شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لەگەڵ بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
لە دیدارێکدا عەمید سالار سەرباری پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، پوختەیەکی لە بارەی کاروبارەکانیان و ھەوڵەکانیان پێشکەشکرد بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری پێویست بۆیان، ھاوکات ئاماژەی بە میکانیزمی کارکردنیان کردەوە کە کۆمەڵێک ئەفسەر و کارمەندی بە توانا و دڵسۆز کاروبارەکان بەڕێوەدەبەن.
لە بەرامبەردا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ھانیدان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان و کارئاسانیکردنی زیاتر بۆیان.
وتیشی، کاری ئەم بەرێوەبەرایەتیە جێی دەستخۆشییە بەو پێیەی خزمەتگوزارییەکی گرنگ پێشکەشی ھاوڵاتیان دەکات، لەمبارەیەوە داوای لێکردن کە زیاتر چاوکراوە بن و ھەموو ھەوڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ساختەکاری و خراپ بەکارھێنانی بەڵگەنامەکان، بگرنەبەر.


