پنتاگۆن: عێراق داوای مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای کردووە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
حکومەتی عێراق ئەمریکا ھێز
بەپێی رێککەوتنی عێراق و ئەمریکا، چەند مانگێکە پڕۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستیپێکردووە و بڕیاروایە تاکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، کە ژمارەیان دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازە لە عێراق بکشێنەوە، ئەو ھێزانەشی دەمێننەوە تەنھا راوێژ و راھێنانی سەربازیی بە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکەن.



