بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی گشتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی عێراق، ١٠ ھەزار و ٧٨٣ روداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە و ھۆکاری سەرەکی زۆرینەی روداوەکانیش، کەمتەرخەکی بوە لە جێبەجێکردنی مەرجەکانی سەلامەتیدا، جگە لەوەش بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و خراپ بەکارھێنانی کارەباش ھۆکاربون بۆ روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە.
ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە زیانە داراییەکان بەھۆی روداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە لەو ماوەیەدا ٢ ملیار و ٨١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار دینار بوە .
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی بریاریداوە بە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو بریار و فەرمانانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران یاخود خودی سەرۆک وەزیرانەوە دەردەچێت.
ھەر بەپێی بریارەکە چاودێری ئەو کەس ولایەنانەش دەکرێت کە رێگری لەبەردەم جێبەجێکردنی بریارەکان دروست دەکەن، تا رێکاری پێویست لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر .
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە و سیاسی ئەمنییەکانەوە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق تاوتوێکران. بافڵ تاڵەبانی ھەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و وتی، لەبەرامبەر ھەموو پێشھاتەکان یەکێتی لەگەڵ تێگەیشتن و گفتوگۆی بونیادنەرانەی نیشتمانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراقە و دەمانەوێت متمانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی بونیادبنێینەوە و دەستوور مەرجەع بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھەر لەدیدارەکدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردنی گشتی.
لەبارەی پاراستنی سنوورەکان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و ھەماھەنگییە سەربازییەکان لەنێوان ھەردوولا.
ھاوسەرۆک ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی خستەڕوو و ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگییەکان کرد بۆ زاڵبوون بەسەر بۆشاییە ئەمنییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامی. سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی داعش ھاوکاری ھەرێم بوون و رۆڵی گرنگیان گێڕا لە بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە..
دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەفسەرێکی دەزگای ھەواڵگری بە ناوی "نەبراس فەرمان"، کە بە پلەی عەقید یاردەدەری بەرێوەبەری چاودێری بووە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە، لە ناوچەی بەلەدیات لە خۆرئاوای شاری بەغداد، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و تیرۆرکراوە.
راشیگەیاند، ئەو ئەفسەرە رۆڵی کاریگەری ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان.
تیرۆرکردنی ئەو ئەفسەرە کوردە لە کاتێکدایە، چەند مانگی رابردوو ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە بەغداد، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تیرۆر کرا.
لەسەردانەکەیدا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێی وتەی سەرچاوەکان، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دۆسێی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکە لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانی لەندەن و بەغداد تاوتوێ دەکەن.
ھاوکات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی دیوانی وەزارەتەکان لەگەڵ ئەندامانی پرۆژەی خزمەت کۆبووەوە. و ئاماژەی بەوەکرد ، کەمکردنەوەی ڕۆتین لە ئیرادە و دەسەڵاتی خۆمانە بۆیە ھیچ بەربەستێک نییە لەبەردەم جێبەجێ کردنی پڕۆژەی خزمەت .
لەگەڵ ئەوەشدا ، پرۆژەی خزمەت لە ٢٨ ی ئابی ٢٠١٩ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا پڕۆژەیەکە لە چواچیوەی چاکسازییەکانی حکومەت و بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و خێرا ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانی ھاوڵاتیانە تا دەگاتە سیستەمی یەک پەنجەرەیی لە ئایندەدا.
کۆبونەوەی ئەمرۆی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت کرابوو بە ھەڵسەنگاندنی ئەو کارانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ھەوڵەکانی بنبڕکردنی ڕۆتینەوە ھەیە لە دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد ھەوڵەکان چڕتر بکرێنەوە بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی ڕۆتین و وتی" دەبێت بە باشترین و ئاسانترین شێوە ھاوڵاتیان سود لە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت ببینن، ھەروەھا داوای لە دیوانی وەزارەتەکان کرد کە بنەماکانی پڕۆژەی خزمەت جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی رۆتین کەمبکرێتەوە و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان باشتر بکرێت.
لەئێستادا پرۆژەی خزمەت لەتۆڕی ئەنتەرنێت ماڵپەڕێکی کردۆتەوە بەناونیشانی services.gov.krd کە تایبەتە بە پێدانی زانیاری بە ھاوڵاتیانی خزمەتخواز بەمەبەستی ئاسانکاریکردن و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاشناکردنی ھاوڵاتیان بە پێداویستییەکانی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان و یەکخستنەوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکانی ھەرێم.
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم، لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لە ساغکردنەوەی بەرھەمی کشتوکاڵی کراوتەوە، لە بوارەکانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و پەروەردەکردنی ئاژەڵ و توێژینەوە لەسەر ئاژەڵی دەرەکی بەتایبەتی مانگای ھۆڵشتاین.
راشیگەیاندوە، گفتوگۆ لەسەر وشکەساڵی و کێشەی ئاوی سیروان و زێی بچوک کراوە کە سەرچاوەکەی لە ئێرانە، بۆ سوود وەرگرتن لە پڕۆژەکانی بونیادنانی بەنداوەکان و ئاودێریش، بانگێشتی کۆمپانیاکانی ئێرانیان کردوە بۆ ئەوەی ھەماھەنگی و بەرھەم ھێنان بکەن لە بواری پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و ئاودێری.
ئەمرۆ وەفدی یەکێتی لەگەڵ ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا کۆبۆوەو جەختی لەدرێژەپێدان بەگفتوگۆی بونیادنەرانە کرد لەپێناو چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەی بودجەی ھەرێم و رایگەیاند، یەکێتی پشتگیری و پشتیوانی ھەر ھەوڵێک دەکات کە پرۆسەی ئاشتی و تەبایی سەربخات .
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ھەر لەسەرەتای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد رۆڵی ئیجابی گێڕاوە و لەھەوڵی جددیدا بووە تاوەکو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکرێت و دۆخەکە بگاتە ئەم ئاستە کەمایەی گەشبینییە. ئەمڕۆش کە لەسەر ئاستی باڵا لەبەغدادن دەیانەوێت ئەو پەیامە دووپاتبکەنەوە کە لەگەڵ پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتنین بۆ پرسەکان و بەرژەوەندی ھاوبەشیان وا دەخوازێت ھەموومان پێکەوە جیاوازییەکانیان بکەنە خاڵی ھاوبەش و زاڵبوون بەسەر تەحەدییەکاندا.
ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرددایە لەکات و ساتی خۆیدا و دەیانەوێت زەمینەی لەبار بۆ ئەو پرسە بڕەخسێنین و بێێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی نەک لێکترازانی زیاتر و شێواندنی دۆخەکە.
بە پێی میدیاکانی تورکیا، داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا، لەسەر داوای داخستنی تەواوەتی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" جارێکی تر دۆسیەی داخستنی ئەو حزبە و لیستی تۆمەتەکانی رەوانەی دادگای دەستووری تورکیا کردوە.
لیستی تۆمەتەکانی دۆسییەی داخستنی "ھەدەپە"لە ٨٥٠ لاپەڕە پێکھاتووە و لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵا، جارێکی تر رەوانەی دادگای دەستووری کراوە، لە لیستەکەشدا داوای قەدەغەکردنی ئەنجامدانی کاری سیاسی لەسەر نزیکەی ٥٠٠ ئەندامی ھەدەپە دەکرێت، ھاوکات داوای دەستبەسەرداگرتنی ھەژمارە بانکییەکانی حزبەکەش کراوە.
دادگای دەستووریی تورکیاش بەپێی ماددەی ٦٩ی دەستور لە دۆسیەکە دەکۆڵیتەوە،لە بری داخستنی ھەتاھەتایی، دەتوانێت بەگوێرەی قورسی بابەتی کردارەکانی دۆسیەکە، بڕیار لەسەر بڕینی تەواو یان بەشێکی ئەو خەرجییە بدات کە حزبەکە لە دەوڵەت وەریدەگرێت.