دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: گیانی تەبایی و یەکڕیزی دەکەنە ھەوێنی کارکردنمان
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەھید فەقێ شیخ وەسانی ڕایگەیاند، وەک یەکێتی کەموکوڕیان ھەیە و ناتوانن چاوپۆشی لەو کەموکوڕیانە بکەن، بەڵام بنەماڵەی شەھیدان و دڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا دەکەنەوە، بە ھەر شێوەیەک بێت، چارەسەری کێشە و کەموکوڕییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوشکرد، گەورەترین سەروەرییە بۆ ئەوان کە بتوانن یەکێتی بپارێزن و گەشەی پێبدەن و بیکەنە جێی ئومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، جەختی لەوەشکردەوە کە گیانی تەبایی و لێبوردەیی دەکەنە ھەوێنی کارکردنیان بۆ ئێستا و داھاتوو و بە ھەموو توانایەکیشەوە ھەوڵ دەدەن خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان بکەن.



