هەواڵەکانهەواڵەکان

ویلایەتی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا و چین لە بەرژوەندی ئێرانە و پێویست ناکات ھیچ نیگەرانییەک ھەبێت لەبارەی ئەو پەیوەندییانەوە، چونکە ئەوە دەستوەردان نیە لە کاروباری ئێران بەڵکو پەیوەندی دوو لایەنە و یەکسانن.


دووپاتیشیکردەوە، سەرباری سزاکان، لە مێژووی ئێراندا بەم بەھێزیەی ئێستا نەبوون و ئەمڕۆ ئێران ھێزێکی گەورەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی ھەیە.


نەشیشاردووەتەوە کە ئێران پشتگیری گروپە چەکدارەکانی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و ڕایگەیاندووە، بێگومان ئێران ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە پێکھێنانی ھێزی بەرەنگاربوونەوە لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان و یەمەن و لوبنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا دوو پارچە ئاسەواری ڕادەستی عێراق کردووەتەوە، کە تابلۆی نوسراوی مێخی دەگمەنن و مێژووەکەیان بۆ شاری "بابل" بۆ ٤ ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، لە ھەموو جیھانیشدا تەنھا ئەو دوو پارچەیە ھەیە. 


عێراق لەگەڵ ئەمریکا لە ھەماھەنگی بەردەوامدایە بۆ گەڕانەوەی ئاسەوار و پارچە دێرینەکانی و تا ئێستا دەیان پارچەی لەو وڵاتە وەرگرتووەتەوە.


لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، ئاسەوار و شوێنەوارە مێژووییەکانی عێراق ڕووبەڕووی ھێرش و پەلامار بوونەتەوە و زۆرینەیان شکێندراون و بە تاڵان براون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار (٢٨٠) کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ڕێژەیەش (١٣٠) کەسیان بە مەبەستی چارەسەرکردن داخڵکراون.


ھەر لەو ئامارەدا کە ئاماژەی پێ کراوە (١٢) حاڵەتی ڕووداوی ھاتووچۆ و (١٥) ڕووداوی شکاوی و (٢٦) حاڵەتی ڕووداوی کەوتن و (٩) حاڵەتی ڕووداوی جیاجیا تۆمار کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکا و ئەوروپا بڵاویکردەوە، "تاران" مەرجی ئەوەی بۆ "واشنتۆن" داناوە کە لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕێککەوتنی نوێ، جارێکی تر نەکشێتەوە و سزاکان نەگەڕێنێتەوە، ئەو مەرجەش ئاستەنگی لە بەردەم دانوستانەکانی "ڤییەنا" دروست کردووە.


ئەمریکاش لە زاری چەند لێپرسراوێکەوە ڕایگەیاندووە، دەبێت دانوستانەکان لە "ڤییەنا" لەسەر چۆنیەتی گەڕانەوەی ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ بێت، نەک ڕێککەوتنی تر بە مەرجی نوێ.


خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی "ڤییەنا" سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە دوێنێوە دەستیپێکردووەتەوە و تا ئێستاش ھیچ ئەنجامێک یاخود بەرەوپێشچوونێک ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری خاوەن زەوییەکانی ھەشتی حەسارۆک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، پەیامەکەیان ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و دەیانەوێت بزانن بۆچی سەرباری بەڵێنەکان ھێشتا ڕێگەیان پێنادرێت خانوو لە ناو زەوییەکانیان دروست بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەوھەر ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگ و دەروازەی سنووریی کێلێ، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەشێکی زۆری ڕێگەکانیان پاککردووەتەوە و ڕێگەکانیان کردووەتەوە.


ڕاشیگەیاند، ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری بەفر لە سنووری دەروازەکە دەبارێت، بەڵام کێشەی نەبوونی ئامێریان بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکان ھەیە، داوای کرد، ژمارەیەک ئامێری تایبەت بە دەروازەکەیان بۆ دابین بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان غەفوور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو پۆستە پشکی کوردە و کەسی شایستە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکان دادەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەکر وەیسی بەڕێوەبەری ناحیەی ھەڵشۆ بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن حەوت شوانکارەی گوندەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان ٤٨١ سەر مەڕ و بزن ھێنراوە بۆ دیوی باشوری کوردستان، بەڵام لە نێوان ھەڵشۆ و گوندەکانی خۆرھەڵات بەفریان بەسەردا باریوە و بەھۆیەوە ٤٥٠ ئاژەڵیان لەناچوون و تەنھا ٣١ ئاژەڵیان ڕزگارکراوە.

وتیشی، شوانکارەکان سەلامەتن بەڵام بەھۆی بارینی زیاتر لە ٢ مەتر بەفر و نەبوونی ڕێگەی ئۆتۆمبێل نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاندوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، پێداچوونەوە بە میکانیزم و نرخەکانی پشکنینی ( پی سی ئاڕ) کراوەو لەمەودوا پشکنینی کۆرۆنا لە سەنتەرە حکومییەکان لەکاتی دەوامی ئاسایی بە خۆڕایی دەبێت و لە دوای دەوامیش لە ٤٠ ھەزارەوە بۆ ٢٥ ھەزار کەمکراوەتەوە.
ھەروەھا لە دەروازە سنورییەکان و فرۆکەخانەکان نرخی پشکنینی کۆرۆنا لە ٤٠ ھەزارەوە کراوەتە ٢٥ ھەزار دینار ، لە تاقیگەو نەخۆشخانە ئەھلییەکان لە ٥٠ ھەزارەوە بۆ ٣٥ ھەزار دینار کەمکراوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاند، لەبەر نەبوونی کارەبای نیشتمانی لە ھەڵەبجە و نەمانی گاز لە بەشی سوتەمەنی نەخۆشخانەکان و بوونی ھەندێک نەخۆش لە سەرئامێری ھەناسەدانی دەستکرد، داوایەکی بەپەلەیان ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانیش لە رێگەی ئیدارەی گشتی و دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاری دا بە دابینکردنی سەرجەم سوتەمەنی نەخۆشخانەکانی سنوری بەرێوبەرایەتی ھەڵەبجە بۆ ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوو بۆ ئەوەی تاکو نەمانی سەرما و کرێوە و ئاسایی بونەوەی رەوشەکە بتوانن کارەکانیان ئەنجام بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وائیل ریکابی سەرکردەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند، ھەڵویستی ستراتیژی جێگیر، کە لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر لەسەر پێکھاتوون، بەردەوامبوونی دیدارەکانە، تا ئەو کاتەی ناوی سەرۆک وەزیرانێکی قبوڵکراو بەلای ھەردوولاوە جێگیر دەبێت.
ریکابی جەختیشیکردەوە ، تەوافوق لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و کوتلەی سەدر بێ قوربانیدان بەدی نایەت، بۆیە لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ھەڵویستی ئیجابی بەدی دەکرێت و کێشەکان یەکلا دەکرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی کێشەکان بەھۆی درەختی سەر شەقامەکان بووە  ئەوەش بۆتەھۆی دروستبوونی شۆرتی کارەبا و کەوتنی فیدەرەکان، وتیشی، لە ئیدارەی راپەڕین و دوکان و چەمچەماڵ ژمارەیەک فیدەری کارەبا کێشەیان بۆ دروست بووە و تیمەکانی چاکسازیی توانیان زۆربەیان چارەسەر بکەن و کارەبایان بۆ بگێڕنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حکومەتی ھەرێم فەرمانی بەقەزابوونی بۆ سێ ناحیە دەرکرد فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم  فەرمانی بەقەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی دەرکردووە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە،  بەقەزابوونی ناحیەکانی عنکاوە و پیرمام و بازیان لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتە بۆ کارئاسانی کاروباری ھاووڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات و رایگەیاندووە ئەژی ئەمین لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لەخەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن .

ئەو سەرچاوەیەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، لە ڕێگای یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاو دەکەنەوە، ھەموو ئەو کەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی یەبەشە لە ناوەندی قەزای شنگال پاشەکشەیان کردووە و لە ئێستادا ھێزەکانی سوپا دۆسێی ئەمنیی شارەکەیان بەدەستەوەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ١٥ی مانگ دوا وادەی سوپای عێراق بوو بۆ ئەوەی یەبەشە لە شنگال و سەرجەم شارۆچکە و گوندەکانی سەر بە شنگال پاشەکشە بکات، بەڵام تا ئێستا یەبەشە ئامادە نییە لە شارۆچکەی سنوونێ پاشەکشە بکات کە بارەگای سەرەکییان لەو شارۆچکەدایە.

وسەرچاوەکە وتیشی، ئێستا ھێزەکانی سوپای عێراق و یەبەشە رووبەڕووی یەکتر وەستاون و ھاوڵاتیانیش لە ترسی روودانی پێکلادان لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە و ھاتوچۆیان کەمکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...621622623624625...999