ھاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سنوریی کێلێ پەکی کەوتووە
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
جەوھەر ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گومرگ و دەروازەی سنووریی کێلێ، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەشێکی زۆری ڕێگەکانیان پاککردووەتەوە و ڕێگەکانیان کردووەتەوە.
ڕاشیگەیاند، ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری بەفر لە سنووری دەروازەکە دەبارێت، بەڵام کێشەی نەبوونی ئامێریان بۆ پاککردنەوەی ڕێگەکان ھەیە، داوای کرد، ژمارەیەک ئامێری تایبەت بە دەروازەکەیان بۆ دابین بکرێت.



