تەندروستی سلێمانی: لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٥ ڕووداوی شکان ھەبوو
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار (٢٨٠) کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ڕێژەیەش (١٣٠) کەسیان بە مەبەستی چارەسەرکردن داخڵکراون.
ھەر لەو ئامارەدا کە ئاماژەی پێ کراوە (١٢) حاڵەتی ڕووداوی ھاتووچۆ و (١٥) ڕووداوی شکاوی و (٢٦) حاڵەتی ڕووداوی کەوتن و (٩) حاڵەتی ڕووداوی جیاجیا تۆمار کراون.


