لە خۆرھەڵاتی کوردستان ٤٥٠ سەر ئاژەڵ لەناو بەفردا لەناچوون
کوردسات نیوز
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بەکر وەیسی بەڕێوەبەری ناحیەی ھەڵشۆ بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەلایەن حەوت شوانکارەی گوندەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان ٤٨١ سەر مەڕ و بزن ھێنراوە بۆ دیوی باشوری کوردستان، بەڵام لە نێوان ھەڵشۆ و گوندەکانی خۆرھەڵات بەفریان بەسەردا باریوە و بەھۆیەوە ٤٥٠ ئاژەڵیان لەناچوون و تەنھا ٣١ ئاژەڵیان ڕزگارکراوە.
وتیشی، شوانکارەکان سەلامەتن بەڵام بەھۆی بارینی زیاتر لە ٢ مەتر بەفر و نەبوونی ڕێگەی ئۆتۆمبێل نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە.


