زریانی ئایدا خێراییەکەی ٢٤٠ کیلۆمەترە لە سەعاتێکدا و با و بارانێکی زۆری لەگەڵدایە، بەھۆیەوە کارەبای تەواوی ناوچەکانی نیو ئۆرلینز بڕاوە، کە شارێکی سەر بە ویلایەتی لویزیانایە و زۆرترین دانیشتووی تێدایە.
بایدنیش ھۆشداریدا لە ئەگەری روودانی کارەسات لەو ویلایەتە و فەرمانیدا بە پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ روبەڕوبوونەوەی زریانەکە، ھاوکارییەکانیش دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی و چاککردنەوەی ماڵە زیان لێکەوتووەکان و پێدانی قەرز و چەندین ھاوکاری تر بۆ خاوەن کۆمپانیاکان لەخۆدەگرێت.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دروستکردنی دوو لیوای ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق رایگەیاند، سەرقاڵی دانانی میکانیزمی دامەزراندنی ئەو دوو لیوایەن.
وتیشی، داعش وەک دەوڵەت ناوی نەماوە، بەڵام وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی جیھانی ھەر ماوە و لە ماوەی سێ ساڵ و حەوت مانگی رابردودا ھەزار و ١٢٠ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە و تەنھا لە حەوت مانگی ئەمساڵیشدا ١٣٤ پەلاماری لە ناوچە دابڕێنراوەکان ئەنجامداوە و تائێستاش مەترسییە بۆ سەر عێراق و ھەرێم و سوریا.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەو بۆردوومانەی سوپای سوریا بۆ سەر دوایین پێگەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە دەرعا توندترین بۆردوومان بووە و مووشەک و چەکی قورس بەکارھاتووە و کوژرانی لانی کەم شەش کەسی لێکەوتووەتەوە.
سوپای سوریا ھیچ لێدوانێکی لەبارەی بۆردوومانەکەوە نەداوە و تەنھا لەڕێی راگەیەندراوێکەوە ئاماژەی بەوەکردوە، ئارامگرتنیان بەرامبەر گروپە چەکدارەکان و تیرۆریستان لەو شارۆچکەیە بەرەو کۆتایی دەچێت.
لیژنەی دانوستانکاریش لە دەرعا رایگەیاندووە، دانوستانەکانیان لەگەڵ روسیا و حکومەتی سوریا راگرتووە، چونکە سوریا بە پێشنیازەکانی روسیا رازی نییە و دەیەوێت مەرج و پێشنیازەکانی خۆی بەسەر شارۆچکەکەدا بسەپێنێت و پابەندی ئاگربەست نییە.
زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لە چەند بەشێکی فڕۆکەخانەی کابوڵ کشاونەتەوە و ئەو بەشانە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندایە، بەمنزیکانەش لە دوای کشانەوەی سەرجەم ھێزە بیانییەکان، تەواوی فڕۆکەخانەکە کۆنترۆڵ دەکەن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندوە، بەردەوامیی مانەوەی دیبلۆماتکارانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە، لە دوای ٣١ی ئابەوە پەیوەست دەبێت بە ھەڵوێست و سیاسەتەکانی تاڵیبان لە داھاتوودا.
میدحەت سەنجار ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە رایگەیاند، ھەدەپە لە سەردەمی نوێیدا دەیەوێ بە ھاوبەشی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە تورکیا بەڕێوەببات و بۆ ئەو مەبەستەش بەھەموو شێوەیەک ئامادەن بۆ ئەوەی کورد و گەلانی تورکیا ببنە دامەزرێنەری تورکیای نوێ.
لە بارەی ھەڵبژاردنی داھاتووی تورکیا و دۆسیەی داخستنی ھەدەپەش، ھاوسەرۆکی ھەدەپە وتی، پارتەکەی لە ھەموو کات زیاتر لە ژێر ھەموو مەرجێکدا بۆ ھەڵبژاردن ئامادەیە و دۆسیەی داخستنی ھەدەپەش ھیچ کاریگەرییەکی بۆ داھاتووی پارتەکەیان نابێت.
لەو راگەیەنراوەی کە بڕیارە لە مانگی ئەیلولدا بڵاویبکاتەوە، ھەدەپە ئامانجی سیاسی و نەخشەڕێگەی پارتەکەی بە رونی رادەگەیەنێت بە تایبەتی لە بواری ئاشتی و دیموکراسی و دادوەریدا.
یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەمەبەستی پشکنین و چاودێری وردتر و خێراتر بۆ کوالێتی و جۆری بەنزین و سوتەمەنی لە بەنزینخانەکان، تیمێکیان پێکھێناوە و دەسەڵاتیان پێدراوە، ئەگەر ھەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات دەست بەجێ دایدەخەن.
عەبادی لە دیداری رافیدەین لە بەغداد لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، دەنگدەر ستراتیژییەتی عێراق و ئەو ئاراستەیە یەکلادەکاتەوە کە وڵات دەیگرێتەبەر.
داواشی لەو لایەنانە کرد کە دژی پرۆسەکەن بەشداری بکەن و وتی، بەپێی ھەموو ئاماژەکان ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکرێت.
لەبارەی مەترسییەکانی داعشیش عەبادی راگەیاند، داعش و گروپەکانی دیکەش مەترسی گەورەن و عێراق لەبەردەم ململانێی مەترسیداردایە، بەڵام پێویستە پشت بە ھێزەکانی عێراق ببەسترێت.
ئاژانسەکە لە راپۆرتی ساڵانەیدا بڵاویکردەوە، لەو کۆمەڵگە ئەتۆمییەی دەکەوێتە ناوەندی کۆریای باکورەوە، ھیچ ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان نەبووە تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، لەدوای ئەو کاتەشەوە چەندین ئاماژە ھەن بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کورەی ئەتۆمی بۆ بەرھەمھێنانی ماددەی پۆلۆتنیۆم بۆ چەکی ئەتۆمی.
لە دوای دەرکردنی لێکۆڵەرەکانی لەلایەن پیۆنگ یانگەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە نەیتوانیوە بچێتە کۆریای باکور، مانگی پێشووش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندبوو، چەندین ئاماژە ھەن بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی پیۆنگ یانگ.
بەڕێوبەرێتی مەشق و ڕاھێنانی پەروەردەی ھەڵەبجە خولەکانی ڕھێنانی مامۆستایانی دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە ھات لەساڵی ٢٠١٤ەوە بەھۆی قەیرانی دارایییەوە خولەکان راگیرابوون .
باشبوونی دۆخی ئابووری و گۆڕانکاری لەسیستمی خوێندن ھۆکاربوون بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکان، لەئیستادا ٢٠٠ مامۆستا لەسەر پرۆگرامی خوێندنی "کارامەیی و بەھا کۆمەڵایەتیەکان " کە بڕیارە بۆیەکەمجار ئەمساڵ لەپۆلی یەک تا نۆی بنەڕەتی بخوێنرێت راھێنان بە مامۆستایان دەکرێت .
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەبارەی رێکخستنەوەی سیستمی تەندروستی لە ھەرێم ئەنجامدا و رایگەیاند، دەبێت چاکسازی لە کەرتی تەندروستی بکرێت بەتایبەتی لەبواری دەرماندا.
وتیشی، دەبێت ھاوسەنگی و کێبڕکێ ھەبێت لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی تەندروستی بە شێوازێک کە ھاوڵاتیان تێیدا سوودمەند بن، داواشیکرد وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانێک دابڕێژن بۆ رێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان لە ھەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد کار لەسەر بەگەڕخستنی سیستمی بیمەی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان بکەن بەشێوازێک کەرتی تەندروستی باشتر بێت و خزمەتی باشتر بە ھاوڵاتیان بکات
بەھمەن مورادنیا پارێزگاری سنە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی ھەماھەنگی بەرپرسانی پارێزگاکە بۆ کاروباری دارایی و ئابوری رایگەیاند، ھەرچەندە رەوشی پارێزگای سنە لەبواری ژێرخانەوە، بەراورد بە پارێزگاکانی تری ئێران لاوازترە، بەڵام توانیویانە کۆمەڵیک کاری باش و بەرچاو ئەنجام بدەن.
ئاشکراشیکرد، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گومرکی سنە، لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا، بە بەھای چوار ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنوری باشماخ ئەنجامدراوە و تا کۆتایی ئەمساڵیش، ئەو ژمارەیە زۆر زیاتر دەبێت.
ئەمەش دوای چارەگە سەدەیەك لە هێرشی سوپای رژێمی سەددام حسێن بە هاوكاری هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەر هەولێری پایتەختی خەونی ئازادی گەلەكەیان كە بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا و بە جەرگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و تێكۆشەرانی رێی رزگاری .
ئەو پەلاماردانە دڕندانەیەو گەڕاندنەوەی سوپای بەعس تەنها پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بوو كە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە دژی ڕاپەڕیبوون ، تەنها شەش ساڵ بوو میللەتەكەمان ئەزموونێكی دیموكراتی بۆ خۆی بنیاتنابوو كە جێی پشتیوانی و هاوسۆزی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو.
ڕاستە گەلەكەیان بە قوربانیدان و سووربوونی لەسەر درێژەپێدانی خەبات و بە لەخۆبردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پشتیوانی دۆستان ، توانی بەسەر ئەم ئازارە كەمەر شكێنەدا زاڵبێت و رێگەی ئاشتی و لێبوردەیی بۆ پەرەپێدانی ئەزموونی كوردستان بدۆزێتەوە و رێی ئاوەدانی و ئاسۆی سەركەوتن بەسەر رێی تۆڵە و ناكۆكی و گرژی سەربخات، بەڵام هێشتا دوای چارەكە سەدەیەك لەو كارەساتە بەدەست ئاسەوارە خراپە دەروونی و مەعنەوییەكانییەوە دەناڵێنێ كە پایتەخت و تەواوی كوردستانی خستە بەردەم مەحەكی هەڵوەشانەوە و تێكەڵبوونی بە كاغەز و ئەجیندەی سەپاندنی دیفاكتۆی هێز و دەست تێكەڵكردن و دەست تێوەردانی ئیقلیمی ناجۆر و تێكدانی هاوسەنگی هێز و ململانێ سروشتی سیاسی .
یەكێتی بەتایبەتی و گەلەكەشیان بەگشتی بە پێویستی دەزانێت كە برینی تاوانی 31ی ئاب بە یەكجاری سارێژ بێت، ئەویش بە وازهێنان لە فەرهەنگی خۆسەپاندن، دیفاكتۆی ناڕەوا و بەگرتنە بەری بژاردەی دیموكراسیی و ئازادی و دادپەروەری راستەقینە، دوور لە ستەمی گرتن و ئازاردانی كۆمەڵانی خەڵك.