لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا (جەیمس جیفری) وتی، ئەمریکا ستراتیژیەکی سیاسی و ئابوری توکمەی لە سوریا ھەیە بەڵام تا ئێستا لەبارەی نەوتی سوریا کە زۆرینەی لە ژێرکۆنترۆلی (ھەسەدە) دایە ستراتیژیەکی رونی نییە، وتیشی،ھەندێک کێشەی بچوکی لە بارەی پەرەپێدان و بازارکردنی یەدەکی نەوتی باکوری خۆرھەلاتی سوریا ھەیە.
ئاماژە بەوەشکردوە چەندین دەستپێشخەری ئەمریکا ھەیە بۆ پشتیوانی سەقامگیری باکور و خۆرھەلاتی سوریا.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەھەپە لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، تورکمانەکان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقدا حەوت نوێنەریان گەشتنە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەم ژمارەیە کەمترە لە پێگەی تورکمانەکان.
وتیشی، پێویستە لە حکومەتی داھاتووی عێراقدا زیاتر لە یەک وەزارەت بە تورکمانەکان بدرێت و ئەمەش ناچارییەکی سیاسیی و مێژووییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.باخچەلی باسی لەوەشکرد، تورکمانەکان خەڵکێکی بەڕێز و شکۆمەندی عێراقن.
بەھۆی دابارینی بەفر لەکاتی ئێستادا ڕێگای (کۆیە ھەیبەت سوڵتان) داخراوە ،وەئێستا تیمەکانی بەفر ڕامالین خەریکی پاککردنەوەن ،بەلام بەھۆی بەردەوامی دابارین دیسان پڕبەفر دەبێتەوە ڕێگایەکەئاستەنگی بۆدروست دەبێتەوە،بۆیە داوا لەھاوڵاتیانی بەڕێز دەکەین کەوا ھاتووچۆیان زۆر سنوردار بکەن ،وەلەحالەتی پێویست ڕێگای بەدیل بەکاربێنن بۆچونە سلێمانی کەئەویش ڕێگای سماقولیە.
ب ھاتووچۆی ھەولێر
٢٠٢٢/١/١٧
سلێمان ئەحمەد قائیمقامی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەعات ٤ی بەیانییەوە بەھۆی پەککەوتنی سێ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر رێگاکە گیراوە.
وتیشی، تیمەکانی بەفر راماڵین سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکەن.
قائیمقامی دەربەندیخان داوا لە ھاووڵاتیان دەکات تەنھا بۆ کاری پێویست رێگەکە بەکاربھێنن.
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە
بۆ / قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز
بەڕێزان کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران
ھەر قوتابی و خوێندکارێک بەھۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری ١٧/١/٢٠٢٢ ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بە پێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت.
بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان
میدیاکانی خۆرھەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، لە ماوەی ١٠ روژی رابردوودا لە سنوری پارێزگاکانی سنە و ورمێ و کرماشان نۆ کۆڵبەر بە رووداوەکانی وەک تەقینەوەی مین و ھەرەسی بەفر و تەقەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران، گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
لە ساڵی رابردووشدا ٥٤ کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٧٠ی تریش برینداربوون.
راشد مودەڕس گورجی بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنە رایگەیاند، بەھۆی بەفربارین و کڕێوە رێگەکانی سنە-کامیاران، دیواندەرە-سەقز، بۆکان-سەقز و بانە-سەقز لەگەڵ رێگەی ٥٥٠ گوندی پارێزگاکە بەتەواوەتی داخراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانیان توانیویانە ھەزار و ٥٩ گەشتیار کە لە رێگەکاندا ماونەتەوە رزگار بکەن و لە ئێستاشدا سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگەکانن.
ئەمیر جەعفەرزادە بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی مانگی سوری ورمێش رایگەیاند، رێگەی زۆربەی شار و گوندەکانی پارێزگاکە بەھۆی بەفرباینەوە داخراوە، ١٠٠ ئۆتۆمبێلێشیان رزگار کردووە کە لە رێگەکانی باشوری ورمێ گیریان خواردبووە، داواشی لە ھاوڵاتیان کرد لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت ھاتووچۆ نەکەن.
بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی پاوە و جوانڕۆ لە پارێزگای سنە نزیکەی دوو مەتر بەفر باریوە.
بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن
دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی،لەبەر دابەزینی پلەی گەرمی و بەستەڵەک و سەرما وە بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و خوێندکاران بڕیارماندا بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری(٢٠٢٢/١/٢٠/١٩/١٨) لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە (٢٠٢٢/١/٢٥) بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت.
بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمولایەک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی
د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیاند، بەھۆی کاریگەری شەپۆلی بەفربارین رۆژی سێشەممە و چوارشەممە لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای سلێمانی پشووی رەسمی دەبێت.
روونیشیکردەوە، بڕیارەکە ئەو فەرمانگە و کارمەندانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزاری گشتی و خێراکان و ئێشکگریدان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکان بە پێی خشتەیەکی تایبەت دەچێتە ٢٥ی مانگ.
لەسەر بڕیاری پارێزگاری ھەڵەبجەش، ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە پشووە.
سوپای کۆریای باشور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆریای باکور دوو مووشەکی مەودا کورتی لە فڕۆکەخانەی پیۆنگ یانگەوە رەوانەی دەریا کردووە.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش رایگەیاندووە، پێدەچێت موشەکەکان لە جۆری بالیستی بن، پاسەوانی سنورە ئاوییەکانی ژاپۆنیش ھۆشداری داوەتە ئەو کەشتییانەی لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە ھاتوچۆ دەکەن.
راشیگەیاندووە، تا ئێستا ھیچ راپۆرتێکیان لەبارەی زیانی ئەو تاقیکردنەوەیە پێنەگەیشتووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژانی ٦ و ١٢ و ١٥ی ئەم مانگەش، کۆریای باکور چەند موشەکێکی بالیستی تری تاقیکردەوە.
- ڕێگای دەباشان لە پردی دەباشان بەرەو کوردسات و مەلا داودە وە تونێلی پێشڕەو.
- رێگای سلێمانی - دەربەندیخان بەربەست کراوە.
- رێگای پێنجوێن بەربەستکراوە
- رێگای سلێمانی - قەیوان بەربەست کراوە
- رێگای سلێمانی - مێرگەپان بەربەست کراوە
- رێگای تاسلوجە - بازیان ھاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە
- رێگای دوکان - تاسلوجە ھاتووچۆ تیایدا مەترسیدارە.
بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی گشت شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە ھیچ جۆرێک ئەو رێگایانە بە کار نەھێنن و باشتریشە بۆ کاری زۆر زەرور نەبێت شۆفێری نەکەن.
ڕێپێدراوی ھاتووچۆ : ھێمن سالار