هەواڵەکانهەواڵەکان

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، سەرەڕای سەختی کەش و ھەوای ناوچەکە، بەڕێوەبەرایەتی گومرگ و بنکەی نشینگە و تەندروستی و کەرەنتینە و تاقیگەکانی پشکنین و بنکە سەربازیی و ئەمنییەکانی باشماخ لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوامن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ٩-١-٢٠٢٢ بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی خەمیس خەنجەر لە سەرۆکایەتی ھاوپەیمانیی عەزم، لە جێگەکەشی موسەنا عەبدولسەمەد سامەڕائی دانرا، بەڵام خەمیس خەنجەر دژی ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆن لە دادگای باڵای عێراق تانەی لەو بڕیارەدا، بەڵام دادگا سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و ئەو بڕیارەی کۆمسیۆنی بە بڕیاری کۆتایی دانا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا خۆشەویست جەمال بەڕێوەبەری گشتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەگەری بارینی بەفرێکی زۆر و بەستنی شەقام و ڕێگەوبانەکان لەبەر سەلامەتی ھاوڵاتیان ناچار دەبن چەند ڕێگە و شەقامێک ھاتووچۆ تێیدا ڕابگرن.


وتیشی، ڕێگەی دەباشان_تونێلی پێشڕەویان کردووەتەوە، بەڵام لە پێناو سەلامەتی خەڵک ڕێگەی چیای ئەزمڕ و گۆیژەیان داخستووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوڵاتیان ئاماژەیان بەوە کرد، پارێزگاری نەینەوا بەشداری لە ڕزگارکرنەوەی موسڵ کردووە و نزیکەی سێ ساڵە پارێزگاری نەینەوایە و خزمەتی زۆری شارەکەی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی ھەردوو نھۆمی باڵەخانەکە نۆژەندەکرێتەوە لەسەر شێوازی دێرینی خۆی و پێداویستیەکانی بۆ دابین دەکرێت، بە شێوەیەک کە ھاوتای ئەو مێژووە بێت کە سەرای کفری پێ ناسراوە.

جێی باسە سەرای کفری کەوتووەتە بەری خۆرئاوای کفری و لە ساڵی ١٩١٩ لەسەر ڕووبەری ٣٧٤ مەتر دووجا دروستکراوە، جگە لەوەی وەک شوێنەوارێکی دێرین لێی دەڕوانڕێت سەرای کفری تا کۆتایی ساڵانی حەفتای سەدەی ڕابردوو دادگای کفری و چەند فەرمانگەیەکی تری لەخۆگرتبوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ کۆچی دوایی مام (حەمەد عەبدوڵا) کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەی کەندێناوە و دەشتی ھەولێر، باوکی ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی بەغدا، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین.

مام حەمەد کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی سنوورەکەی خۆیان بوو، لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ بوو کە لە شۆڕشی نوێدا پشت و پەنای شۆڕش بوون و وەک خانەوادەیەکی سەربەرز مانەوە. بۆ لە دەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا خۆمان بە بەشداری ئەم خەمە دەزانین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی شاد بکات و سەبووری و خەمڕەوانی ھەموولایەک بدات.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٩ی ١ی ٢٠٢٢

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە ...

بەڕێز ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مام حەمەدە گەورە

بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (حەمەد عەبدوڵڵا) ناسراو بە مام حەمەدە گەورە، باوکی ھەڤاڵ ڕابیحە حەمەد ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) و لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی بەغداد، دڵگران و نیگەران بووم. 
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
مام حەمەد تێکۆشەرێکی دێرین و نیشتمانپەروەرێکی جوامێر، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاری ناوچەی کەندێناوە و دەشتی ھەولێر بوو، کۆچکردنیشی جێی داخێکی گەورەیە.
خوای گەورە لە مام حەمەد خۆش بێت و جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت و سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی 
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەدر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، توندوتیژی و ھێرشەکردنە سەر بارەگا حزبییەکان پێچەوانەی شەرع و ژیری و یاسایە و ئەو کەسانەی عێراقییەکان بە ئامانج دەگرن ڕەوشەکە ئاڵۆزتر دەکەن، بۆیە پێویستە لەسەر حکومەت ڕێوشوێنی ئەمنیی بگرێتە بەر و پەلە بکات لە ئاشکراکردنی  ئەنجامدەری ھێرشەکان.


ڕێبەڕی ڕەوتی سەدر باسی لەوەش کردووە، ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ڕابردوو سەرکەوتوو نەبوونایە و بێبەش بکرانایە لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەش پەنایان بۆ توندوتیژی نەدەبرد و وتیشی، قسەکانیان لە ترس و لاوازییەوە نییە و ھەموان دەزانن ئەوان کێن، بەڵام ئاشتیان خۆشدەوێت و عاشقی گەل و نیشتمانن و نایانخەنە مەترسییەوە.


ڕاگەیەندراوەکەی سەدر دوای ئەو زنجیرە ھێرشە دێت کرانە سەر بارەگای ھاوپەیمانەکانی سەدر کە دواترینیان ھێرش کردنە سەر نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بوو لە کەرکوک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی دادگای فیدراڵی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت کە لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی سەبارەت بە نادەستوری بوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراون و لەو کۆبوونەوەنەیدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی دەستوری بوونی کۆبوونەوەکە دەدرێت.


ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە ، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار باسم خەشان و مەحمود مەشھەدانی لەسەر یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراون، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتیی کاری دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەران ڕابگرێت کە بە پێی سکاڵاکەی ئەو دوو پەرلەمانتارە، یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێدرا، پێشێلکاری یاسایی و دەستوری تێدا بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەی نێوان (قائانی  و  سەدر) لە "حەنانە" لە "نەجەف" بەڕێوەچووە و دووەمین کۆبوونەوە بووە کە لە ماوەی چەند سەعاتێکدا ئەنجامی بدەن، تێیدا ناکۆکییەکانی نێوان "سەدر" لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کراوە.


پێشتریش "قائانی" لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە ماڵی "حەیدەر عەبادی" کۆبووەتەوە و گفتوگۆی چڕ لە بارەی چۆنیەتی پێکھێنانی حکومەتی نوێ کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و سەبارەت بە تۆمارکردنی ڤایرۆسەکە لە سنوری سۆران، د. کاروان جەمال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند، تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن لە سنورەکەیاندا تۆمار نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە، ژمارەیەک پێگە و بنکەی سەربازیی حوسییەکانی لە نزیک سەنعای پایتەختی یەمەن بۆردومان کرد، ھاوپەیمانیەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، بۆردومانەکان وەڵامی ھەڕەشە و پەلاماری حوسییەکان بووە و توانیوویانە دوو سەکۆی ھەڵدانی مووشەکە بالیستییەکانی حوسییەکان لەناو ببەن.


ھاوکات عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماڕات، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، داوای کرد جارێکی تر حوسییەکان لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکاندا پۆلێن بکرێن.


ڕۆژی دووشەممە حوسیەکانی یەمەن بە ھەشت فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، چەند ناوچەیەکی نزیک ئەبو زەبییان بۆردومان کرد، بەھۆیەوە ئاگر لە سێ تانکەری گواستنەوەی بەرھەمە نەوتییەکانی کۆمپانیای نەوتی ئیماڕات و ناوچەیەکی خانووبەرەی نزیک فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی کەوتەوە، و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا، و شەش کەسی تریش بریندار بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عالیە نوسەیف" ڕایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی ھیچ پێکھاتەیەکی شیعە و سونە و کورد لە بەرژەوەندی عێراقدا نابێت و زیانی پێدەگەیەنێت، وتیشی ھاوکێشەی سیاسی وڵاتەکە ڕوونە و پەیوەستە بە پێکھاتەکانەوە.

"عالیە نوسەیف" ئەوەشی خستەڕوو، سەردان و کۆبوونەوەکانی "ھادی عامری" سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح بۆ یەکخستنەوەی ماڵی شیعەیە نەک بۆ پشتگوێ خستن و دوور خستنەوەی چەند لایەنێکی دیاری کراو، بۆیە بەمنزیکانە ڕەوشی سیاسی وڵات بەرەو چارەسەر دەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر ھەیسەم عوبێدی بەرێوەبەری پتەوکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، ئۆمیکرۆن ھاوشێوەی جۆرەکانی تری کۆرۆنایە، بەڵام زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی تووشبوون تۆمار دەکرێت، ئەمەش فشار لەسەر کەرتی تەندروستی دروست دەکات، باشترین ڕێگەش بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە پابەندبوونە بە ڕێکارە تەندروستیەکان و بەکارھێنانی ڤاکسین.


لایخۆشیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنەوە، گەورەترین ئاستەنگ لە بەردەم کەرتی تەندروستیدا ئەوەیە کە لە ماوەیەکی سنورداردا ھەزاران حاڵەتی تووشبوون تۆمار دەکرێت و ھەموو تەمەنەکانیش تووشی ئەو جۆرەی کۆرۆنا دەبن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاندووە، بە پێی پێشبینییەکان لە دوا نیوەڕۆی سبەینێوە شەپۆلێکی بەفربارین دەستپێدەکات و بارستەھەوایەکی جەمسەری زۆر ساردی لەگەڵدا دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و دھۆک و زۆربەی قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لە ھەولێریش سەرەتا نمەباران دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ بەفر، پێشبینی بەفربارینیش لە شاری "کەرکوک" دەکرێت، شەوی پێنجشەممەش کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت.


بۆ ئەمڕۆش نزمترین پلەکانی گەرما لە "پێنجوێن" تۆمارکراوە کە ١٧ پلە لەژێر سفی سلیزییەوەیە، لە "حاجی ئۆمەران" ١٤ پلە و لە "بازیان" ١١ پلە لە ژێر سفری سیلیزی تۆمارکراوە، لە "ماوەت و سمێلان و مێرگەسوور و سمێلان"یش پلەکانی گەرما ٨ بۆ ٩ پلە لە ژێر سفرەوەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو ئاوارەیە خەڵکی شاری ڕوومادیە و لە کەمپی ھۆل کاری دانانی خێمەی کردووە. 


بە پێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوریا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٤ کەس لەو کەمپە کوژراون کە دووانیان عێراقی و یەکێکیان سوری بوون و یەکێکی تریش لە کوژراوەکان کارمەندی خۆبەخشی ڕێکخراوی مانگی سور بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...620621622623624...999