ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرایکرد، دوای رێکارە یاساییەکان ناوی ٢٥ کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەسەند کردووە.
بڕیاریشە رۆژی ٧ی مانگی داھاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێرێت.
فەرماندەکانی ھەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە ٢٠ی کانونی دووەم و بە پێی پلانێکی پێشتر داڕێژراو تیرۆریستانی داعش لە رێگەی چەند خۆکوژێکەوە پەلاماری گرتووخانەی سناعەیان لە حەسەکەدا، ھاوکات ھەزاران تیرۆریستیش لە گرتووخانەکە دەستیانکرد بە پەلاماردانی کارمەندانی گرتووخانەکە.
دوای حەوت رۆژ لە شەڕو رووبەروبوونەوە ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ شانە نوستوەکان و تیرۆریستانی ناو گرتووخانەکە توانیان پیلانی رزگارکردنی ھەزاران تیرۆریستی مەترسیدار پوچەڵبکەنەوە.
رونیشیکردۆتەوە، لەشەڕ و پێکدادانەکاندا ١٢١ شەڕڤان و کارمەندی ئاسایش و مەدەنی گیانیان لەدەستداو ٣٧٤تیرۆریستیش کوژران.
لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆکردن لەبارەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دۆخ و گوزەرانی ھاوڵاتیان لە ھەرێم و بەتایبەت لەسنوری سلێمانیدا، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە جێبەجێکردنی داواکانیان بدرێت و ھەوڵی جدی بنرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر.
ئاماژە بەوەش درا ، کە پێویستە بەدواداچوون بکرێت بۆ سەرجەم سێکتەرەکان و وەک سەرکردایەتی یەکێتی-سلێمانی بەراوێژ و دیراسەکردن باشترین بژاردە و چارەسەر بۆ پرس و کێشە جیاجیاکان بدۆزرێتەوە، تا بە یەک تیم کاری لەسەر بکەن.
لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەوە دووپاتکرایەوە کە پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەرانە بکرێتە بنەمای سەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان، لەم ڕووەوە بەگرنگ زانرا پەرە بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد بدرێت.
پۆستی سەرۆک کۆمار، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو، لەم ڕووەوە بژاردەکانی پەیوەست بەو پرسە گفتوگۆی لەسەرکرا و ئەوە دووپاتکرایەوە کە دەبێت ھەوڵەکانی یەکێتی بەردەوام بێت و ھەنگاوی پێویست و جدی بگیرێتەبەر، چونکە ئیستیحقاقی کورد و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
ھەروەھا داوا لە بەخێوکارانی خوێندکاران دەکات کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ خوێندکارانی تەمەن (١٢ ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات ، وەزارەتی پەروەردە ھانیان دەدات و کار ئاسانیان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .
وەزارەتی پەروەردە راشیگەیاندوە، بەخێوکاری خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پربکەنەوە کەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەز مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری ١٠ی ٢ی ٢٠٢٢.
ئاماژەی بەوەشکردووە، راستە ھەرگیز ئەو زامەمان ساڕێژ نابێت، بەڵام ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەمان لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانمان و بەدستھێنانی مافەکانمانی گەورەتر کرد.
باس لەوەشدەکات،ئێمەی گەلی کورد، ھەمیشە بۆ وەرگرتنی مافەکانمان قوربانیمان داوە، دەردەسەری و دەربەدەریمان دیوە،ئەم نەھامەتی و مەترسییەش کۆتاییان نەھاتووە تائێستاش پیلانگێڕان و تیرۆریستان ھەڕەشەن بۆسەر ھاوڵاتیانمان. بۆیە دەبێت ھەموومان بەئاگاتر بین و باشتر لێکدانەوە بکەین بۆ رووداو و پێشھاتەکان تاوەکو زیانمەند نەبین و بەرژەوەندییە باڵاکان بپارێزین نەک رووبەرووی مەترسییان بکەینەوە لەپێناو بەرژەوەندی تاکەکەسی.
لە کۆتاییدا دەڵێت ، ھەزاران دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدانی گەلەکەمان .
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەربارەی سەردانەکەی ئیسحاق ھرتسوغ سەرۆکی ئیسرائیل بۆ ئیمارات ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی ھاوکاریی ئیسرائیل دەکەن بۆ دروستکردنی قەیران و بەردەوامبوونی توندوتیژی و تیرۆر، پێویستە لەوە بگەن خۆیان یەکەم قوربانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان دەبن.
داواشی لەو وڵاتانە کرد، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە، پاشگەز ببنەوە لەو ھەنگاوەیان، چونکە قەیران و توندوتیژی زیاتری بە دواوە دەبێت.
ئەو ھەڵویستەی ئێران لە کاتێکدایە، دوێنێ سەرۆکی ئیسرائیل سەردانی ئیماراتی کرد و ڕایگەیاند، ڕێککەوتنەکانی ئیبراھیمی، بڕیارێک بوو بۆ دروستکردنی داھاتوویەکی نوێ بۆ ئیمارات و ئیسرائیل و ناوچەکە بە گشتی.
ھاوکات سەرۆکی ئیسرائیل ئیدانەی ئەو ھێرشانەشی کرد کە لە لایەن گروپە توندڕەوەکانەوە دەکرێتە سەر سەروەیی ئیمارات.
ئاماژەی بەوەشکرد ، لەیادی ئەم کارەساتە جەرگبڕەدا دروودو سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەھیدان و بەڵێن دەدەین درێژەپێدەری کاروانی سەربەرزی شەھیدان بین.
وتیشی ، ئەم کردەوە تیرۆرستیە پێمان دەڵێ تەنھاو تەنھا بە یەکگرتوویی دەتوانین بە ئامانج بگەین و بۆ دوژمنانی گەلەکەمان جیاوازی نییە ھەر حزب و لایەنێک بیت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، سوپای عێراق بە پشتیوانی ھێزی ئەسمانی سێ ھێرشیان لە پارێزگای دیالە ئەنجام داوە، بەھۆیانەوە ٩ تیرۆریست کوژراون. ئاشکراشیکردووە، ھەڵمەتەکان بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان لە سنورەکەدا بەردەوامە.
لە لایەکی ترەوە تیرۆریستانی داعش چوار موشەکیان ئاراستەی ناوچەی سەحاجی لە خۆرئاوای موسڵ کرد، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
شەھید شێرکۆ لە ساڵی ١٩٦٩ لە ناحیەی ماوەت لە خانەوادەیەکی پێشمەرگە لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٧٤چۆتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە ماوەت تەواوکردووە، شەھید شێرکۆ ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی( ی. ن .ک )وە، لە تەمەنی لاوێتیدا و لە ساڵی ١٩٨٧چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شانی ولەگەڵ باوکی دەبێتە پێشمەرگە، لەگەڵ بڵێسەی ڕاپەرین ١٩٩١لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە سلێمانی و لە ئازادکردنی ئەمنە سورەکەی سلێمانی بەشداردەبن، لەساڵی ١٩٩١شەھید شێرکۆ پێشمەرگەیەکی ھاوڕێی لە دەربەندی بازیان بەھەڵە دەکەونە بۆسەی لیوای حەرەس جمھوریەوە دەستگیردەکرێن و ڕەوانەی کەرکوک دەکرێت و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ ئەمنی عامەی بەغداد، دادگایکردنیان لە دادگای بە ناو سەورە حکومی لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێت، پاش ماوەیەک لە گەڵ چەند ئەفسەرێکی ڕژێمی عێراق دیل بە دیلیان پێکراو ئازاد کران.
لە ڕۆژی ٣٠ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ شەھید شێرکۆ لەگەڵ شەھید (نەشئەت جەمیل بنەیی) و (دانا عباس بنەیی) و (مەریوان عبدولڕەحمان بنەیی ) و (کاوە محمد تۆفیق) لە تەلوەرد شەھید دەکرێن.