هەواڵەکانهەواڵەکان

شەوی رابردوو تەرمی ٤ کۆچبەر گەڕێندرانەوە ھەرێم، کە بەھۆی ژێرئاو کەوتنی یەختێک لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە خنکان، دووان لە تەرمەکان منداڵبوون لەلایەن کەسوکاریانەوە برانەوە بۆ دھۆک و دایکیشیان  ھێنرایەوە بۆ سلێمانی و بەخاک سپێردران، تەرمی چوارەمیش کە ژنێک بوو لەلایەن کەسوکارییەوە برایەوە بۆ ھەڵەبجە و بەخاکسپێردرا.
 بڕیاریشە رۆژی سێ شەممەی داھاتوو بە ھاوکاری دەزگای لوتکە تەرمی پێنج کۆچبەری تر بگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، ھێزە ئەمنییەکان یەکێک لە ئەنجامدەرانی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادیان لە ناوچەی "دوز" دەستگیرکردووە .

بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە ناوی "ئەکرەم مەحموود قەیسی"ە و بە ئامانجی ئاشکراکردن و دۆزینەوەی ھەر کەسێکی تر کە تێوەگلاوە لە ھێرشەکە، لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستیپێکردووە.
بەرەبەیانی رۆژی ھەینی بە چوار مووشەکی کاتیۆشا، ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ڤێکتۆریا لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و بەھۆیەوە زیان بە دوو فڕۆکەی مەدەنی گەیشت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەگەری بارینی بەفر و باران ھەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری خۆرھەڵاتی ھەرێم.

راشیگەیاند، لە رۆژانی داھاتوو تا ڕۆژی پێنجشەممە پلەکانی گەرمی بە بەردەوامی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و کەشی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٣ تا ٤ پلەی تری سیلیزی گەرم دەبێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نوسینگەکەی خۆی پێشوازی لە "جینین پلاسخارت"  نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و رەوشی سیاسی و ئەمنی و دوایین پێشھاتەکانیان تاوتوێ کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا "پلاسخارت" رایگەیاندووە، کۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتیوانی عێراق دەکات لە روبەڕوبوونەوەی ململانێکان و داواشی کرد ھێزە سیاسییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

ھاوکات "کازمی" جەختی کردەوە لەوەی، عێراق پابەندە بە پتەوکردنی پەیوەندییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی لەپێناو سەقامگیری وڵاتەکە و ناوچەکە.  


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە بارەی دەنگۆی گیان لە دەستدانی تووشبوویەکی ئۆمیکرۆن لە پارێزگای زیقار، رایگەیاند، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئەو پارێزگایەوە کردووە و رەتیانکردووەتەوە ھیچ تووشبوویەکی ئۆمیکرۆن گیانی لە دەستدابێت ز
راشیگەیاند، ئێستا رۆژانە یەک لەسەر سێی تووشبووانی کۆرۆنا، تووشی ئۆمیکرۆن دەبن و ئامارەکە بەرەو نیوە بەرز دەبێتەوە و زۆرینەی ئەوانەی لەم شەپۆلەی کۆرۆنادا تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، ئەو کەسانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە،




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، دوای ١٠ رۆژ شەڕ و پێکدادانی سەخت لە ناو گرتووخانەی سەناعە و دەوروبەری لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات، باڵەخانەیەکی تری گرتووخانەکەیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و نزیکەی ٢٠ تیرۆریستی تری داعش خۆیان رادەستکردووە، بەڵام ٥ تیرۆریستی، لە میانی ئۆپراسیۆنی پاککردنەوەی ناوچەکە و بەھۆی رووبەڕوبوونەوە لەگەڵ شەڕڤانی ھەسەدە، کوژراون.

لە لایەکی ترەوە، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ھێشتا ژمارەیەک داعش لە ناو گرتووخانەکە ماون و خۆیان رادەست نەکردووە، رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"یش لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە ئاشکرایکردووە، ٢٠٠ دەستگیرکراوی داعش لە گرتووخانەی غوێران ھەڵاتوون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بێریڤان ئەیوب چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە پارێزگای ھەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە وتائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

وتیشی، وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە دواخستنی دادگاییکردنی و ھێشتنەوەی لە زینداندا تا ئێستا ئەو چالاکوانە شەش جار مانگرتنی لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە و لەناو زینداندا توشی نەخۆشی شەکرە بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بێریڤان تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیابویەوە. ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی CPT ئاشکراشیکرد، دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی و لە چوار مانگی ڕابردوودا تەنیا چەند جارێک ڕێگە بە بێریڤان دراوە چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت.

کامەران عوسمان دەشڵێت، دۆسیەی بێریڤان دۆسیەی ژنێکی چالاکوانی ناڕازی خەڵکی بادینانە و پێویستە گروپەکانی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ لە ڕۆژی دادگاییکردنی ئامادەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماکرۆن" پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆکی ئێران ئەنجامدا و لە پەیوەندییەکەدا پرسە ھەرێمییەکان و پێشھاتەکانی تایبەت بە دانوستانەکانی "ڤییەنا" لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی تاوتوێ کران.

"ماکرۆن" وتی ، ئێران مافی خۆیەتی متمانە بە ئەمریکا نەکات چونکە قەیرانی زۆری بۆ دروست کردون، سەرۆکی ئێران جەختی کردەوە لەوەی سیاسەتی گوشار کە لەلایەن ئەمریکاوە پەیڕەو کراوە شکستی ھێناوە و "تاران" لە دانوستانەکاندا جدییەت و ئیرادەی گەیشتن بە رێککەوتنی دەرخستووە."رەئیسی" باسی لەوەش کرد، سەقامگیری ناوچەکە لەڕێی دەستوەردانی دەرەکییەوە بەدینایەت و داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد گرنگی بەو قەیرانە مرۆییە بدەن کە روبەڕووی گەلی یەمەن بۆتەوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەڵمەتی دابەشکردنی ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەردەوامە و ئەمڕۆش چەندین جۆر پێداویستی ناو ژووەرەکان و پێداویستی کارەبایی بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی قەزای دوکان دابینکران و نزیکەی ٤٠٠ خوێندکار لێی سودمەند دەبن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رەحیم عەبودی" سەرکردە لە رەوتی حیکمە رایگەیاند، لە نزیکترین کاتدا، دانوستانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و رەوتی سەدر دەستپێدەکاتەوە و یەکلاکەرەوە دەبن، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دانوستانەکان لە نێوانیاندا وەستابوو.
سەرکردەکەی رەوتی حیکمە وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ھەڵوێستی خۆی، یان ھەموویان پێکەوە رێککەوتن لەگەڵ رەوتی سەدر دەکەن، یان ھیچ لایەنێک پەراوێز ناخەن، ئەگەر نەشگەنە رێککەوتن ئەوا بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون و بایکۆتکردنی پڕۆسەی سیاسییان لە بەردەمدایە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی کەمی خزمەتگوزاریی و گرانی سوتەمەنی و کێشەی ئاو ژمارەیەک لە ھاووڵاتیانی قەزای شارەزووری گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان رێکخست و داوایان لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کێشەو گرفتەکانی قەزاکە چارەسەر بکات

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای ھەڵەبجە ھاووڵاتیانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەھۆی پاککردنەوە و لابردنی قوڕ و لیتەی بەردەم نزمە وەرگری پڕۆژەی ئاوی ئەو پارێزگایە، ڕۆژانی سێشەممە و چواشەممەی ئەم ھەفتەیە واتا ١ و ٢ی مانگی شوبات دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوڕێ مەلا ستار، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، سەردانی یەکە نیشتەجێبوونەکانی سیتەکیان لە سنووری سلێمانی کرد، لەو بارەیەوە ھاوڕێ مەلا ستار رایگەیاند، نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەموو ھەرێمدا ھەن، کە نزیکەی نیو ملیار دیناریان تێچووە، بەڵام بەھۆی بێ پلانی و کەمتەرخەمی حکوومەت بودجەیان بۆ تەرخاننەکراوە و تەواو نەکراون، وتیشی، لە بارەی تەواوبوونی ئەو یەکە نیشتەجێبوونانە و ئەو زیانانەی بەریانکەوتووە، راپۆرتێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکەن و چارەسەرەکان دەخەنەڕوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گەڕەکی خەبات لە سلێمانی، سێ ھاووڵاتی کە کوردن و ئەندامی یەک خێزانن و لە دایکێک و دوو منداڵ پێکھاتوون، بەھۆی غازی سۆپای ماڵەکەیان گیانیان لە دەستداوە، برای ئەو ژنەی گیانی لە دەستداوە، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، خوشەکەکەی تەمەنی ٥٠ ساڵە و منداڵەکانیشی ١٠ ساڵ و ١٢ ساڵن و لە رۆژی شەممەوە پەیوەندییان بە پێوەکردووە، بەڵام وەڵامی نەبووە.


بە پێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، پێدەچێت ئەو خێزانە زیاتر لە ٢٤ سەعات بێت بەھۆی غازی سۆپای ماڵەکەیانەوە گیانیان لە دەست دابێت، بەڵام چونکە بە تەنھا ژیاون، کەس لە رووداوەکە ئاگادار نەبووە، تەرمەکانیان براوەتە پەیمانگای پزیشکیی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە راوێژکارانی ئەنجوومەنی نوێنەران، رایگەیاند، لەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەوڵ دەدەن یاسا بۆ تەرخانکردنی بەشێکی داھاتی نەوت وەک دەرماڵ بۆ کەسانی بێکار و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و نەخۆش و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دەربکەن، دەشڵێت، کاردەکەن  یاسای تایبەت بە گەشەپێدانی پیشەسازی و کشتوکاڵی نیشتمانی و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان دەربکەن و لیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان پێکبھێنن و یاساکانی ئەو بوارەش ھەمووار بکەنەوە.




 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیوا عەلی بەرێوەبەری ئاسایشی کفری رایگەیاند، ھێزەکانیان باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکردوە کە لە سێ کەس پێکھاتوون.


ئاشکراشیکرد، یەکێک لە دزەکان لە نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراوی قەزای کفری ٣٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی دزیوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...602603604605606...998