پنتاگۆنیش ڕایگەیاند، سەرەڕای کشاندنەوەی ھێزەکانیان ھێشتا تیرۆر مەترسیەکی جدییە لەسەر ئەفغانستان و لانی کەم ٢ ھەزار تیرۆریستی داعش لەو وڵاتەدا چالاکن.
"کێنێز ماکێنزی" فەرماندەی ناوەندی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لانی کەم ٢ ھەزار تیرۆریستی سەر بە "داعش" لە "ئەفغانستان" چالاکن و مەترسی گەورەن بۆ سەر وڵاتەکە و ناوچەکە.
وتیشی، لە دوای پەلامارەکەی "داعشی خوراسان" لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی "کابوڵ"، بۆردوومانیان بۆ سەر مۆڵگەکانی ئەو تیرۆریستانە لە "ئەفغانستان" ئەنجامداوە.
د. شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە نەخۆشخانەکە بە ڕووی تووشبووانی کۆرۆنادا دەکرێتەوە و ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاودێری چڕ و مانەوەیە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاسا.
چالاکوانانی گروپەکە ڕایانگەیاند، دەیانەوێت سەرنجی میدیاکان بخەنە سەر مەترسیەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا، چونکە بەھۆی کۆرۆناوە لە ڕووی میدیاوە گرنگی زۆری پێنەدراوە.
دەشڵێن، تەنھا کۆرۆنا مەترسی نییە بەڵکو گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر تەندروستی گشتی.
"ئاری جەلال"سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی ٦٠ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان کە خەڵکی سلێمانی و رانیە و قەڵادزێن لە شاری ئیزمیر لە تورکیا دەستگیرکران، لەبەرئەوەی ئەو کۆچبەرانە خۆیان بە خەڵکی سوریا ناساندوە، لەلایەن تورکیاوە رادەستی ھێزەکانی بەرەی نوسرە لە عەزاز کراون.
وتیشی، نوسینگەی "قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەت لەو پرسە ئاگادار کراوەتەوە، لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەو کۆچبەران بۆ ھەرێمی کوردستان بگەڕێنرێنەوە.
دەقی پەیامەکە :
خەمێکە کە ھەرگیزاو ھەرگیز بە تێپەربوونی رۆژگار ناڕەوێتەوە ، برینێکە ھەتا دێت قوڵتر ئەبێت و ئاسەوارەکەی ڕۆژ داوای ڕۆژ زەقتر ئەبێتەوە ..!!
چۆن تەبا و یەک ڕیز ئەبین و چۆن برینە قوڵەکانمان سارێژ ئەبن ئەگەر ھێنانی دەبابەی دوژمن بۆ ناو ماڵی کورد و شکاندنی شکۆی پەرلەمان و لەناوبردنی خەونی گەلە خێر لەخۆ نەدیوەکەمان و گولەباران کردنی خەڵکانی بێتاوان و بڕینی زمانی کەریم عوسمانی ھونەرمەند و بێسەروشوێن کردنی ھاشمی جیھاز و ھەموو ھاشم و کەریمەکانیتر و لە سێدارەدانی دەیان سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کە لەژێر سایەی یەکێتیدا ھەولێر ببووە پەناگەیەکی ئارام بۆیان (تاکو لێیەوە دژی بەعس و زۆرداری خەبات بکەن) لەلایەن پارتییەوە بەقارەمانێتی و داستان بەخەڵکی کوردستان و ھەولێر بفرۆشرێتەوە ..؟!
شورەییە لەکاتێکدا کە ھێشتا ئێسک و پروسکی سەدان پێشمەرگە و خەڵکی بێتاوان نەدرابێتەوە بەکەسوکارییان ، بکەرانی ئەو خیانەتە ساڵانە بێنەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و شانازی بکەن بە ٣١ ی ئابێکەوە کە باوک و برا و ژن و کچ و کوڕی بینەرانییان تێدا شەھید و بێسەروشوێن کردبێت ..!!
ئەوپەری شەرمەزارییە شانازی بەشەرعییەت وەرگرتن لە لوولەی ئەو دەبابە و چەکانەوە بکرێت کە ١٨٢ ھەزار ھاووڵاتی بێتاوانیان ئەنفال کرد ، لەو ڕژێمەی پێنج ھەزار ژن و منداڵی بێتاوانی لەھەڵەبجە شەھید کرد ، لەو ھێزەی ھەزاران گوندی کوردستانی وێران کرد ..!!
گەلی کورد گەلێکی پەرتەوازە و تەنیا و خاوەن دوژمنە ، بۆیە پێویستە پشت بەستن بەدوژمنان لەپێناو بەدەستھێنانی خواست و ئارەزووە تایبەتەکان تەحریم و تەجریم بکرێت و بەتاوانی نیشتمانی لەقەڵەم بدرێت ، گوێ لەئازار و ھاواری یەک نەگرتن غەدر بێت ، ھەست بەبرسێتی و نەھامەتی خەڵک نەکردن شەرمەزاری بێت ، خیانەت بەشانازی لەقەڵەم دان کفر بێت ، داوای لێبوردن لەخاک و گەل و نیشتیمان نەکردن ناپاکی بێت و رێگریکردن لەدووبارە بوونەوەی ٣١ ئاب ئامانجی ھەمووان بێت و بەدیھێنانی خەونی گەلەکەمان خەونی ھەمووان بێت ..!!
ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەھیدانی ٣١ی ئاب و دەستی غەدر و خیانەت ..
نەفرەت لە شەڕی ناوخۆ و کوشتنی کورد بە دەستی کورد ..
بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی لێدوانەکانی وەزیری دارایی عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا عێراق بۆ جاری دووەم ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێم ناردووە.
جەختیشیکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە رەسمی بڕیاری ناردنی ئەو پارەیەی داوە، بەڵام مانگانە تا نوێنەرانی کورد لە بەغداد فشار لە وەزارەتی دارایی عێراق دروست نەکەن، پارەکە نانێرێت، بەو ھۆکارەیە ھەندێکجار ناردنی پارەکە دوادەکەوێت.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمساڵ حکومەتی ھەرێم دووجار بودجەی بۆ چارەسەری کێشەی کەمئاوی ھەولێر تەرخانکردوە، لە قۆناغی یەکەمدا ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دینار و لە قۆناغی دووەمیشدا ٩٢٥ ملیۆن دینار، بڕیارە ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دیناری تریش لە مانگەکانی ئاب و ئەیلول و تشرینی یەکەم خەرج بکرێن.
پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە ھەولێر رایگەیاند، پێشتر ٣٥%ی دانیشتوانی ھەولێر بە تانکەر ئاویان دەکڕی، دوای چارەسەری کیشەی کەمئاوی چەند گەڕەکێکیش، بەڵام بەتەواوی کێشەکان چارەسەر نەکراوە و لە ئێستادا زیاتر لە ١٠ گەڕەک ئاوی پێویستیان بۆ دابین نەکراوە و بە تانکەر ئاو دابەشدەکرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، نزیکەی پێنج مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی کابوڵ کراون و توانیویانە لەڕێی سیستمەکانی دژە مووشەکەوە بەرپەرچیان بدەنەوە، ھێرشەکەش ھیچ زیانێکی بە سەربازانی ئەمریکا نەگەیاندووە.
ئاراستەکردنی ئەو مووشەکانە لەکاتێکدایە کە سبەینێ دوایین وادەیە بۆ کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش لە ١٤ی ئابەوە پێنج ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی ئەمریکی لەو وڵاتە گواستراونەتەوە.