هەواڵەکانهەواڵەکان

ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، پشتیوانی دارایی خوێندکاران لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و چاوەروان دەکەن لە نزیکترین کاتدا خەرج بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ یەکەی قەیرانەکانی پارێزگای ھەولێر و لەسەر بودجەی سندوقەکانی کۆمەڵی منداڵپارێزی کوردستان ٨٥٠ پاکێجی جلوبەرگی زستانەی بەسەر منداڵانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر دابەشکرد.

لای خۆشییەوە، کەمپەینی ھاوکاریردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شاری ھەولێر لە پەیامێکدا سوپاسی رێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان دەکات، کە بەشداریی لە کەمپەینەکەدا کردووە، بە ھۆی لافاوەکەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە چەند گەڕەک و پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی لە پارێزگای ھەولێر زیانی گەورەی گیانی و ماددییان بەرکەوت و کۆی زیانە ماددییەکان بە نزیکەی ٢٥ ملیار دینار مەزەندە کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشداربووانی گردبوونەوەکە داوایان لە ئیدارەی پارێزگای دیالە کرد، پێداچوونەوە بکەن بە نرخی کارەبای مولیدە ئەھلییەکاندا و داواکاریش بوون حکومەت بەشە کارەبای نیشتیمانی قەزاکە زیاد بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا عامری جەختیکردەوە، چوار چێوەی ھەماھەنگی پابەندە و سورە لەسەر کرانەوە بەسەر ھەموو لایەکدا، گفتوگۆکانیش بەردەوامە لەگەڵ ھەموو لیست و قەوارە سیاسییەکان، بێ ئەوەی ھیچ  لایەک پەراوێز بخرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پەراوێزخستنی ھەر لایەنێکی سیاسی لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگی، مامەڵەیەکی دوور لە دیموکراسییە و ناتوانرێت حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێ بنیات بنرێت.

ئەو وتانەی ھادی عامری لە کاتێکدایە، دوێنێ موقتەدا سەدر لە کۆبوونەوەیەک لە نەجەف جەختیکردەوە لە دروستکردنی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و ڕاشیگەیاند، پێشوازی دەکات لە گفتوگۆ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتیمانی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی ڕاپەڕین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند،  لە نزیک بازگەی ئاسایشی "بانوەخەل" لە قەزای پشدەر تۆمەتبارێک کە ماددەی ھۆشبەری پێ بووە ڕووبەڕووی ھێزەکانی ئاسایش بووەتەوە و کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردووە، دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوەدا تۆمەتبارەکە کوژراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لوئەی مشعەبی، بریکاری وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەگەڵ عێراق بگاتە ئاستی چاوەڕوانکراو، ئەوا پلانیان ھەیە لە ڕێگەی ھێڵی شەمەندۆفێر ١٠ شاری وڵاتەکەیان بە عێراقەوە ببەستنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەیانەوێت لە ڕووی مێژوویی و زمان و چەند بوارێکی دیکەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەھێزتر بکەن و جگە لە دەروازەی عەرعەر، دەروازەیەکی دیکەش دەکەنەوە.

دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە دەروازەی عەرعەر لە نێوان سعودیە و عێراق داخرا و لە کۆتایی ٢٠٢٠ دەروازەکە جارێکی دیکە کرایەوە، ئەمەش سەرەتای بەھێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دواتر لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیەوە لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە قوفڵی ئاوەکان گیرانەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە زووترین کات چاک بکرێتەوە، چونکە گۆکای ئاوی گردی جۆگە ئاوی خواردنەوەی بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی دابین دەکات.

پەیامنێری کوردسات نیوز پەیوەندی کرد بە سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیەوە، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش ڕاگەیاند ڕۆژی چوارشەممە تیمەکانیان بۆرییەکە چاک دەکەنەوە و ناھێڵن گرفتی ئاو بۆ ھاوڵاتیان درووست ببێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەمان کات فڕۆکە بێفڕۆکەکانی تورکیا گوندی "تەقل بەقل"یان لە نزیک شارۆچکەی دێرک لە ڕۆژئاڤای کوردستان بۆردومان کردووە و تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لە بارەی زیانە مادی و گیانییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

ھەر لە ڕۆژئاڤای کوردستان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی شێخ عیسایان لە شارۆچکەی شەھبا لە ڕۆژئاڤای کوردستان بۆردومان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیندا تۆماس گرینفیڵد نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا کە تایبەت بە ھەڕەشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەڕێوەدەچێت، ئەمریکا و تەواوی وڵاتانی تری ئەندام لە ئەنجومەنەکە یەک دەنگن و پێوەکەوە داوا لە روسیا دەکەن ھەڵوێستەکانی رون بکاتەوە، فشاری توندیش دەخرێتە سەر مۆسکۆ بۆئەوەی کۆتایی بە ھەڕەشەکانی بھێنێت لەسەر ئۆکراین.


ئەوە لەکاتێکدایە نیکۆلای باترۆشیف سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا ھۆشدارییەکانی وڵاتانی خۆرئاوای لەبارەی ھەوڵی داگیرکردنی ئۆکراین لەلایەن روسیاوە رەتکردۆتەوە و دوپاتیکردۆتەوە مۆسکۆ بە نیازی ھەنگاوێکی لەو شێوەیە نییە و نایەوێت ھیچ جەنگێک ھەڵبگیرسێنێت.


"رۆبەرت مینیندیز" ئەندامی لیژنەی کاروباری نێودەوڵەتی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش رایگەیاندوە، بەھۆی ئەو ھەڕەشانەی لەسەر ئۆکراین دروستیکردوە، سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر روسیا بە دور نازانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، وەزارەتی تەندروستییش رایدەگەیەنێت، یەک لەسەر سێی توشبووانی کۆرۆنا، توشی ئۆمیکرۆن دەبن.


سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، لانیکەم یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، توشی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دەبن.


دەشڵێت، ئامارەکان و رێژەی توشبووان، لە ئاستێکی مەترسیداردایە و عێراق لە بەردەوام بڵاوبوونەوەی شەپۆلی مەترسیدارتری کۆرۆنادایە، کە پێویستی بە پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییەکان و وەرگرتنی ڤاکسین ھەیە.


بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، تائێستا زیاتر لە  دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٢٤ ھەزار و ٣٧٦ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبونەوەکەدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکان و بابەتی دروستکردنی ھاوپەیمانێتی و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت .


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردوە پێشنیاری سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی کردوە بۆ لای سەدر لە پێناو چارەسەرکردنی گرفتەکان و رەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق. 


پێش دەستپێکردنی کۆبونەوەکەش محەممەد حەلبووسی، لە تویتەر نووسیویەتی، کاتی دەستێوەردانی دەرەکی لەپێکھێنانی حکومەتی عێراق کۆتاییھاتوە و  ئەمڕۆ شاخ و بیابانەکانی عێراق بەرەو نەجەف دەڕۆن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی عێراقی  کە  رۆژھەڵاتی و رۆژئاوایی نەبێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی حمدئەمین نەبی برای محەمەد نەبی وەسانی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ سۆران، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان/ خانەوادە و بنەماڵەی ھەڤاڵ محەمەد نەبی وەسانی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران           
             
بە داخ و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری دێرین (حمدئەمین نەبی) وەسانی براتانمان  پێگەیشت.
 بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە ئێوە و خزمان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٣١ی ١ی ٢٠٢٢

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، لە بەرھەمھێنانی کارەبادا کێشە نەبووە، بەڵام ئەوەی ھەبووە خواستی زۆر لەسەر کارەبا ھەیە کە بەرزبووەتەوە بۆ حەوت ھەزار مێگاوات و حکومەتیش توانای بەرھەمھێنانی نزیکەی ٣ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات کارەبای ھەیە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، ئاشکرایکرد، دوای رێکارە یاساییەکان ناوی ٢٥ کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەسەند کردووە.


بڕیاریشە رۆژی ٧ی مانگی داھاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەکانی ھەسەدە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە ٢٠ی کانونی دووەم  و بە پێی پلانێکی پێشتر داڕێژراو تیرۆریستانی داعش لە رێگەی چەند خۆکوژێکەوە پەلاماری گرتووخانەی سناعەیان لە حەسەکەدا، ھاوکات ھەزاران تیرۆریستیش لە گرتووخانەکە دەستیانکرد بە پەلاماردانی کارمەندانی گرتووخانەکە.

دوای حەوت رۆژ لە شەڕو رووبەروبوونەوە ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ شانە نوستوەکان و تیرۆریستانی ناو گرتووخانەکە توانیان پیلانی رزگارکردنی ھەزاران تیرۆریستی مەترسیدار پوچەڵبکەنەوە.
رونیشیکردۆتەوە، لەشەڕ و پێکدادانەکاندا ١٢١ شەڕڤان و کارمەندی ئاسایش و مەدەنی گیانیان لەدەستداو ٣٧٤تیرۆریستیش کوژران.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...600601602603604...998