مقدەم رێژەن بورھان- بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر رێگەی دەربەندیخان- سلێمانی و لە نزیک گوندی قاشتی ئۆتۆمبێلێک کە شەش ئەندامی یەک خێزانی تێدا بووە وەرگەڕاوەو بەھۆیەوە دایک و باوک و کچێک گیانیان لەدەستداوەو سێ منداڵیش بریندارن.
وتیشی، خێزانەکە دانیشتوی قەزای کەلارن و  رووداوەکەش بەھۆی پەڕینەوەی ئاژەڵ بووە لە سەر رێگە کە بۆتە ھۆی ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستبدات.