هەواڵەکانهەواڵەکان

شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئێف ١٦کانی عێراق، بۆردومانی پێگەکانی داعشیان لە نزیک گوندی شێخ یونس لە باشووری پارێزگای نەینەوا کردووە و چوار حەشارگەی داعشیان لەناوبردووە.
راشیگەیاند، دوای بۆردومانەکە، لیوای ٧٥ی پیادە لە فیرقەی ١٦ی سوپای عێراق، چوونەتە شوێنی بۆردمانەکە و ٦ تەرمی تیرۆریستانی داعش و ژمارەیەک پارچە چەکی جۆراوجۆریان دۆزیوەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا چەند پێگەیەکی داعشیان لە دەشتاییەکانی سێگۆشەی نێوان حەلەب و حەما و رەققە و سنوورەکانی نێوان رەققە و دێرەزوور لە سوریا بۆردومان کردووە، کە سەرچاوەی مرۆیی و دارایی گروپەکە بوون.

روانگەی سوریا ئاماژەی بەوەشداوە، لە ٤٨ سەعاتی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا ٢٨ بۆردومانی ئاسمانیان کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە دەشتاییەکانی دەوروبەری حەما و مانگی رابردووش ٦٧٤ بۆردومانیان ئەنجامداوە، ساڵی رابردووش زیاتر لە ١٢ ھەزار جار بۆردومانی پێگەکانی داعشیان کردووە، کە بە ھۆیانەوە زیاتر لە ٥٠٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، بە دانانی پڕۆگرامی تایبەت بە خێزان و توانای گەنجان و پڕۆگرامی تەندروستی لەسەر منداڵ خستنەوە، دەکرێت زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان لە عێراق کۆنترۆڵ بکرێت.

راشیگەیاندووە، ژنێک لە کۆی ٣ ژن لە عێراق دووچاری توندوتیژی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە و بە دۆزینەوەی ھەلی کار و گرتنەبەری چەندین رێکار، دەکرێت ئەو دیاردەیە کەمبکرێتەوە. 

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشداوە کە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ھەماھەنگیدان بۆ داڕشتنی پلانێکی خێزانی، بۆ بەھێزکردنی ژنان و داواشی کردووە خێزانەکان ھۆشیار بن لەسەر منداڵ بوون و لایەنی ئابوری و تەندروستی و کۆمەڵایەتی لەبەرچاو بگرن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێپرسراوێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە ، ئەگەر ئێران بڕیار بدات نەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی ، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکە بکات ، بەڵام ھیوادارن ئێران بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدات ، ئاماژەی بەوەشداوە، ، بەھۆی ئەو پێشکەوتنەی لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا ھەیە ، تەنھا چەند ھەفتەیەی کەمیان لە بەردەمدا ماوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن  ، ھەرچەندە لە ڤییەننا دانوستانی راستەوخۆیان لەگەڵ ئێران نییە ، بەڵام پێیان وایە کە دانوستانی راستەوخۆ سود و ئەنجامی زیاتری دەبێت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە یەکی شوباتی ساڵی ٢٠٠٤، کە ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێر روویاندا و بەھۆیانەوە ١٠٣ ھاووڵاتی و ئەندام و سەرکردەی یەکێتی و پارتی شەھید بوون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەی "زە تێلگراف" رایگەیاندووە، سەردانەکەی "جۆنسن" بۆ "ئۆکراین" ئاماژەیەکە بۆ پشتیوانی لەندەن" بۆ "کییڤ" لە ناکۆکییەکانی لەگەڵ روسیادا، بڕیاریشە لەگەڵ "ڤلادمیر زیلینسکی" سەرۆکی ئۆکراین کۆبێتەوە و دوژمنکارییەکانی روسیا تاوتوێ بکەن. 
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاندووە، "جۆنسن" چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایە بۆ دەستپێکردنی سەردانەکەی بۆ "ئۆکراین"، ئەوەش دوای ئەوەی کە "لیز ترایس" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بووە و لەگەڵ "جۆنسن" کۆبوونەوەی کردووە، بڕیاریش بوو "ترایس" یاوەری "جۆنسن" بکات لە سەردانەکەی بۆ "ئۆکراین". 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێپرسراوان لە وەزارەتی تەندروستی ئێرانەوە ھۆشداری دەدەن لە بڵاوبوونەوەی خێرای کۆرۆنای "ئۆمیکرۆن"، و بەدووری نازانن لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ژمارەی توشبووانی رۆژانە بۆ ١٠٠ ھەزار کەس بەرز ببێتەوە، بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش بە دوور نازانن. 
لێپرسراوی بەشی چاودێری لە ناوەندی نەخۆشییە گواستراوەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت، ژمارەی توشبووان زۆر زیاترە لەوەی رادەگەیەندرێت و وەرگرتنی ڤاکسینیش بەپێی پێویست نییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرۆفیسۆر د.یەحیا حەمید، یەكێك بووە لە پرۆفیسۆرە دیارەكانی كورد لە بواری پزیشكی و بەهۆی خزمەتە زۆرەكانی ناوی لە ئینسكلۆپیدیای كەسایەتییە كاریگەر و دیارەكانی ئەڵمانیا دانراوە،ئەو پرۆفیسۆرە كوردە، كە بە هۆی زۆری تەمەنی ونەخۆشیەوە لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد، لەو وڵاتەوە گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بۆ بە خاكسپاردنیشی تەرمەكەی رەوانەی شاری كەركوك كرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ،  ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پێنج كۆچبەری تری كورد دەهێندرێتەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و رادەستی كەسوكاریان دەكرێتەوە، راشیگەیاند" تەرمی دوو كۆچبەری دیكەی كورد دۆزراوەتەوەو سەرقاڵی ناسینەوەیانن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیاربوو ئەمرۆ دادگای فیدراڵی عێراق  ئەو سکاڵایانە یەکلابکاتەوە کە لەلایەن پەرلەمانتاران "عالیە نوسەیف" و "عەتوان سەید حەسەن" و "عەبدولئەمیر نەجم"ە، لەسەر گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی تۆمارکرابوون ، بەڵام دادگا دانیشتنەکەی بۆ رۆژی پێنج شەممەی داھاتوو دواخست.
پێشتریش "تارق حەرب" پسپۆڕی یاساییش رایگەیاندووە، چارەنووسی ئەو سکاڵایە ھاوشێوەی چارەنووسی سکاڵاکانی تر دەبێت و دادگای فیدراڵی رەتیدەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی داوای "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە نا دەستوریی بوونی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی سەرۆک و جێگری ئەنجومەنەکە، رەتکرایەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لە بەر رۆشنایی پەیڕەوی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٩و ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم، ئەنجومەنی وەزیران پێکھاتەی ئەنجومەنی شارەوانی پارێزگای ھەڵەبجەو دەسەڵاتەکانی پەسەندکرد.
ئاماژەی بەوەشدا، ھەنگاوەکانی تەواوکردنی پەیکەری بەڕێوەبردنی ھەڵەبجە وەک پارێزگا بەردەوامن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە  كتێبخانەی گشتی بەكرەجۆ سیمینارێك بە ناونیشانی ( عەفرین شاری كوردان بناسە لە رووی ئابوری  و ژینگەیی و كلتورییەوە) بۆ هۆزان عەفرینی رێكخرا، لە سیمینارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی گۆڕانكارییەكانی عەفرین  پێش داگیركردن و دوای داگیركردنی لە رووی سیاسی و ئابوری و كلتورییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"د.نەجمەدین حەسەن" رێکخەری کارەکانی نوسینگەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە سلێمانی رایگەیاندوە ، بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ ، رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە عێراق بەپێی پێویست نیە ، چونکە لە ھەندێک لە وڵاتانی دراوسێی عێراق رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە سەدا ٥٠ بۆ لە سەدا ٦٠ ە و لە زۆرینەی وڵاتانی جیھانیش رێژەکە گەیشتۆتە لە سەدا ٤٠ ، بەڵام لە عێراق تا ئێستا رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە، ھەربۆیە رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە مانگی کانونی یەکەمی رابردوەوە داوای کردوە ھەڵمەتیکی فراوان بۆ زیادکردنی ژمارەی بەکارھێنەرانی ڤاکسین دەست پێبکات ، لێپرسراوەکەی تەندروستی جیھانیی دوپاتیشیکردۆتەوە کە ڤاکسینەکان کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن و خێرایی بڵاوبونەوەشی کەمدەکەنەوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، بەھۆی کۆرۆناوە ھەزاران تۆن پاشماوەی پزیشکی تر فڕێدراون و فشارێکی زۆر لەسەر رێکخراوەکانی بەرێوەبردنی پاشماوەکانی چاودێری تەندروستی دروست دەکات ، ھەروەھا ھەرەشەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژینگە ، باس لەوەشکراوە کە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا ، کەمترین گرنگی دراوە بە لەناوبردنی پاشماوەی دەرمانەکانی چارەسەری کۆرۆنا بەشێوەکی پارێزراو و بەردەوام .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ڕەهێل فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئێستا هەرێم لە نێو هێڵی سوری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنادایە بۆیە گرنگە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان بپارێزن لە شوێنی قەرەباڵغ ، تا بتوانن بە گوێرەی ئەو پلانەی هەیە رەوشەكە كۆنترۆل بكەنەوە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، گەلی کورد لە ناوچەیەکدا دەژی ھەمووان ڕقیان لێیەتی، ھەق نییە کورد لە ناوخۆیدا ئەوەندە ڕقی لە خۆی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...599600601602603...998