ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە" بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە خۆرھەڵاتی ڕەقە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ بنبڕکردنی تیرۆریستان ئەنجامدا و دەستیان بەسەر خاڵێکی شانە نوستووەکانی داعشدا گرت و توانیان ٢٧ تیرۆریست دەستگیر بکەن.
رۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ھەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ھێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا چەند خاڵێکی سەربازییان لە شارۆچکەی رەسافە لە باشووری پارێزگای ڕەقە چۆڵکردووە و ئەوەش گومانی بۆ ھەسەدە دروستکردووە چونکە ئەو وادەیە ھاوکاتە لەگەڵ ھێرشکردنە سەر گرتووخانەی سناعە لە غوێران. ھەسەدە راشیگەیاند، رێکاری ئەمنی پێویست لەو ناوچانە دەگرنەبەر.