هەواڵەکانهەواڵەکان

دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کرملین، بەناوی مۆسکۆوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس دەکات بۆ ئازادکردنی ئەلێکساندەر تۆرڤانۆڤ، ئەو هاوڵاتییە روسییەی لە هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەردا لە ئیسرائیل فڕێندرا.

پێسکۆڤ وتی: مۆسکۆ پێشوازی لە ئازادکردنی ئەلێکساندەر تروفانۆڤ دەکات لە فەلەستین و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس دەردەبڕێت بۆ ئەو بڕیارەی کە داویانە.

پێشتریش ڕۆژی شەممە، فراکسیۆنە فەلەستینییەکان سێ زیندانییان ئازادکرد، کە لە نێویاندا هاووڵاتییەکی تری روسی هەبوو.

ئەم سوپاس کردنە لە میدیا ئیسرائیلیەکاندا دەنگدانەوەی گەورەی لێککەوتەوە و لایەنگرانی ئیسرائیل لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکان دەنووسن: پێویست ناکات سوپاسی تیرۆرس.ت بکرێت.
 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران لە پەیوەندی ناڕاستەوخۆدایە لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا و بۆ یەكەمجاریش لەدوای كەوتنی ئەسەدەوە پەیامی لە دیمەشقەوە پێگەیشتووە.

محەمەد رەزا شێبانی نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری سوریا رایگەیاند، تێڕوانینی تاران بۆ پێشهاتەكانی سوریا و گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ دیمەشق، تێڕوانینێكی پێشوەختەیە بۆ داهاتوو.

وتیشی، بە وردی بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی سووریا دەكەن و دژایەتی وڵاتەكەشی بۆ هەر دەستوەردانێكی دەرەكی لە سوریا دووپاتكردەوە، جەختیشیكردەوە، پەیامێكی نوێیان لە دیمەشقەوە پێگەیشتووە بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانیان.

ئێران كە هاوپەیمانێكی نزیكی بەشار ئەسەد بوو لە سوریا، لەدوای كەوتنییەوە لە 8ی كانوونی یەكەمی 2024، تاران هەموو جۆرە پەیوەندییەكی دیبلۆماسی لەگەل دیمەشقدا پچڕاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، وڵاتەكەی پاڵپشتی كۆتاییهێنان بە قەیرانەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات لە رێگەی كاری بە كۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق هەموو كات دەستپێشخەری كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە گرژییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری، لە رێگەی كاری بەكۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی كۆمەڵگەكان.

سودانی جەختیشی لە هەوڵەكان كردەوە بۆ هێوركردنەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەركردنی كێشەكان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

ئەو لێدوانانەی سودانی لە میانی كۆبوونەوەی بووە لەگەڵ كۆمفۆرت ئیرۆ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمەڵەی قەیرانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆماركردنی منداڵی تازە لەدایكبوو لە فۆڕمی بەشەخۆراك دەستپێدەكاتەوە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، دەبێت منداڵ كارتی نیشتمانی هەبێت.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی سیستمی ئەلیكترۆنی خۆراك، هەموو كەسێك بە منداڵی تازە لە دایكبووشەوە تۆمار دەكرێت، بەڵام بە مەرجێك خاوەنی كارتی نیشتمانی بێت.

وتیشی، ئەگەر خێزانێك یان كەسێك كارتی نیشتمانی نەبێت، فۆڕمی خۆراكەكەی هەڵدەپەسێردرێت تا كارتی نیشتمانی بۆ دروست دەكرێت.

لەبارەی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی بەشەخۆراكیش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە پارێزگای ناسریە بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك تەواو بووە و سەركەوتنی بە دەستهێناوە، لە بەغدادیش دەستپێكردوە، لە هەرێمی كوردستانیش ئامادەكاریی دەكرێت بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆڕمی خۆراك.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ ئان کلێر، راوێژکاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبوووە.

لە کۆبوونەوەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێم، عیراق و رۆژهەڵات بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە پێویستی و گرنگی هەماهەنگی و گفتوگۆ لەنێوان هەموولایەک کرایەوە لەپێناو سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکەدا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پشتیوانییەکانی گەل و حکومەتی فەرەنسای کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستانی داعش هاوکاری گەلی کورد بوون و رایگەیاند، فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگییە سەربازییەکان دەرفەتێکی باشە بۆ پاراستنی ئارامی و کۆنتڕۆڵکردنی جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش و لەو رووەوە میکانیزمی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی روونکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین راگەیاند، ترەمپ كلیلی كۆتاییهێنانە بە ناكۆكی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ روسیا.

زیلینسكی لە وتارێكدا لە كۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش وتی، بە چاوپێكکەوتن لەگەڵ سەرۆكی روسیا رازی نابێت، تەنها مەگەر دوای دانوستان لەسەر پلانێكی هاوبەش لەگەڵ ترەمپ.

وتیشی، وڵاتەكەی پێویستی بە زیادكردنی قەبارەی سوپاكەی دەبێت بۆ یەك ملیۆن و 500 هەزار سەرباز، ئەگەر نەتوانێت پەیوەندی بە ناتۆوە بكات.

زیلینسكی ئاماژەی بەوەشكرد، لەم كاتە هەستیارەدا سەردانی سعودیە و ئیمارات و توركیا دەكات، بەو پێیەی وڵاتەكەی چووەتە قۆناغێكی دیپلۆماسی پێشبینی نەكراوەوە، لەبەر ڕۆشنایی هەڵوێستی نوێی ئەمریكا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، شەشهەمین ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس ئەنجامبدرێت، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست کە لە 19ی مانگی یەکی ئەمساڵەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڕیارە حەماس سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات، ئەمەش دوای ئەوەی میسر و قەتەر نێوەندگیربوون بۆ رێگریکردن لە هەڵوەشاندنەوەی ئاگربەستێک کە نزیکەی مانگێکە شەڕەکانی راگرتووە.

هاوکات بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئەو سێ ئیسرائیلییە لە بەرانبەر 369 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن.

مانگی رابردوو حەماس رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنی 33 ئیسرائیلی کە لەنێویاندا ژن و بەساڵاچووهەیە، لە بەرانبەر سەدان بەندکراوی فەلەستینی.

ئەمەش لە کاتێکدا بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەمی رێککەوتنی سێ قۆناغی دیکەی ئاگربەست دەستپێبکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

توركیا قەیومی لە جێگەی هاوسەرۆكی شارەوانی وان دانا، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش هاوسەرۆكی شارەوانییەكە لە كارەكەی دوورخرایەوە.

ئەمڕۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆكی گەورە شارەوانیی وان لە كارەكەی دوورخرایەوە، ئۆزجان باڵچی وەك قەیوم لە جێگەكەی دانرا.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی 11ی شوبات، دادگای باڵای تاوانەكانی ئامەد، بە تۆمەتی هاوكاریكردنی رێكخراوی قەدەغەكراو و بەشداریكردن لە خۆپیشاندان، سزای 3 ساڵ و 9 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند، دواتر بۆ ماوەی پێنج رۆژ لەبەردەم شارەوانی وان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژ بە سزاكەی عەبدوڵا زەیدان بەڕێوەچوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دژی رێگریی لە نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی ئێران، لایەنگرانی حزبوڵا لە پایتەختی لوبنان خۆپیشاندانیان كرد و هێرشیشیانكردە سەر هێزەكانی ئاشتیپارێز.

شەوی هەینی لایەنگرانی حزبوڵای لوبنان لە نزیك فڕۆكەخانەی بەیروت دژی رێگریی  لە نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی ئێران خۆپیشاندانیان كرد و خۆپیشاندانەكەش توندوتیژیی لێكەوتەوە. 

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردوە لایەنگرانی حزبوڵا وەك پشتیوانیی لە ئێران رێگای سەرەكیی فڕۆكەخانەی بەیروتی پایتەختیان داخستوە و هێرشیانكردوەتە سەر ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئاشتی پارێز و سوتاندویانە و ئەندامێكی هێزەكە برینداربووە.

سەرۆك وەزیرانی لوبنان: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئاشتی پارێز لە بەیروت كرد و سوپاسی رۆڵی ئەو هێزانەی كرد لە وڵاتەكەی.

لوبنان لەم هەفتەیەدا گەشتێكی ئاسمانی ئێرانی ڕاگرت دوای ئەوەی سوپای ئیسڕائیل تارانی تۆمەتبار كرد بە بەكارهێنانی فڕۆكەی مەدەنی بۆ گواستنەوەی پارە بە قاچاخ بۆ بەیروت تاوەكو حزبوڵا پڕچەك بكات.

ئێرانیش وەك كاردانەوەیەك بەو كارە ڕێگەی نەدا فڕۆكە لوبنانییەكان لە تاران بنیشنەوە كە بۆ گواستنەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی لوبنانی گەشتیكردبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هێزەکانی دژەتیرۆر هەڵمەتێکی چڕی کێوماڵکردن لە زینانە ئەنجامدا و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG, بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ICTS بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، هەڵمەتێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنیان لە سنووری زینانە ئەنجامدا.

ئامانج لەم هەڵمەتە پاککردنەوەی ناوچەکەیە لە پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان و رێگرتنە لە هەر هەوڵێکی دووبارە رێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوەیان و چەندین شوێنی گومانلێکراو پشکنراون.

ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە ستراتیژی درێژخایەنی هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و بەرگرتن لە هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی تیرۆرستان.

لەم لینکەوە ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکە ببینن:

https://t.me/Kurdsat_telegram/1867

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی ئەوروپا بەهۆی دورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكان لە باكوری كوردستان و توركیا هۆشداریی دەداتە ئەنكەرە و داوا دەكات سەرجەمیان بگەڕێندرێنەوە سەر ئەركەكانی خۆیان.

پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا دوای دانیشتنی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە راگەیەنراوێكی سەبارەت بە دانانی قەیوم لە توركیا بڵاوكردەوە و هۆشداریی توندی بە ئەنكەرە دا.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە: پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا بە قوڵی نیگەرانە لە بڕیارە توندەكانی حكومەتی توركیا بەرانبەر ژمارەیەك سەرۆك شارەوانیی ئەو وڵاتە، بۆیە پێویستە سەرجەم ئەو سەرۆك شارەوانیانەی بە بیانوی جیاوازەوە دوورخراونەتەوە و قەیوم لەشوێنیان دانراوە، بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاندوە، هەوڵەكانی دەسەڵاتی توركیا بۆ دانانی قەیوم پێچەوانەی دەستور و بنەماكانی دیموكراسییە، بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بۆ دەزگای دادی توركیا بكرێت، چونكە سەرەڕۆیانە بڕیاری لابردن و زیندانیكردنی بەسەر ژمارەیەك سەرۆك شارەوانیدا سەپاندوە.

حكومەتی توركیا لە ماوەی 11 مانگی رابردودا 10 سەرۆك و هاوسەرۆكی شارەوانییەكانی باكوری كوردستان و چەند شارێكی دیكەی توركیا دروخستوەتەوە و سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپاندون كە زۆرینەیان كوردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ ناتالیا پوزیرێف، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرەنسا لە لیژنەی بەرگری پەرلەمان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لە بەردەوامی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا کردەوە لەپێناو یەکخستنی هەوڵەکان و بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەجۆرێک ببێتە مایەی بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ وڵاتەکەمان.

سەرۆک بافڵ دووپاتی لە خواستی یەکێتی و گەلی کورد کردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە لە مێژینەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ فەرەنسا لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەت لە بواری ئابووری و دیپلۆماسیدا و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە بەچاوی رێزەوە لەگەڵ و دەوڵەتی فەرەنسا، بە تایبەت هەڵوێستیی دڵسۆزانه‌ی خاتوو دانیاڵ میتران دەڕوانێت كه‌ له‌ سه‌رجه‌م قۆناغەکانی سەختی خەباتی کوردایەتیدا پاڵپشت و داکۆکیکار بوو لە مافەکانمان و رایگەیاند، ئێمە قەت دۆستەکانمان کە لەگەڵمان بوون و پشتیان لێنەکردین لە یادناکەین و بەپێزانینەوە لەو پەیوەندییانە دەڕوانین و دەمانەوێت گەشەی چۆنایەتی پێبدەین.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت سووریا و پرسی کورد لە رۆژئاوا بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان کردەوە لە چوارچێوەی سووریای نوێدا، و ووتی دەبێت رێز لە قوربانیدان و خەباتی گەلی کورد لە رۆژئاوا بگیرێت و بەشدارێکی راستەقینە بێت لە بنیادنانەوەی وڵاتەکەیان هەر هەوڵێکیش بۆ پەراوێزخستن و لە دەرەوەی ئەم ئامانجە نیشتمانییە بە زیان بۆ ئاسایشی ناوچەکە دەشکێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی توركیا دەكات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كۆدەبێتەوە.

لە پەراوێزی 61 هەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا كە لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا باسی لە بەرنامەی سەردانەكەی بۆ دەرەوەی وڵات كرد كە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامی بدات.

زێلێنسكی ئاماژەی بەوە كرد، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ئیمارات دەكات و چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات، سەبارەت بە پرسی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لە چوارچێوەی جەنگی ڕوسیا-ئۆكراین دا.

سەرۆكی ئۆكراین دەشڵێت، دوای ئیمارات سەردانی سعودیە دەكات و دواتریش لەسەر چەند پرسێك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە كۆدەبێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریكا فشار لە روسیا و ئەوروپا دەكات دەسپێشخەری بكەن بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆكراین.

 جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە میانی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگەیاند، زەمینەیەكی لەبار هەیە بۆ یەكلاكردنەوەی گرژییەكانی نێوان روسیا و ئۆكراین.

وتیشی، دەزانن كە سەركردەكانی ئەوروپا لەبارەی شەڕی ئۆكراینەوە نیگەرانن و هەوڵ دەدەن خەرجییە سەربازییەكانیان بۆ پاراستنی ئاساییشی ئەوروپا زیاتر بكەن.

جەی دی ڤانس ئاماژەی بەوەشكرد، هۆشدارییان بە مۆسكۆ داوە هەنگاو بەرەو ئاشتی لەگەڵ كیێڤ بنێت، ئەگەرنا ئەمریكا دەتوانێت رێكاری سەربازی بەرانبەر روسیا بگرێتەبەر و سزای ئابووری بەسەر مۆسكۆدا بسەپینێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەسەدە نوێنەرایەتی هەموو كورد لە سوریا ناكات، هەروەها پێویستە دیمەشق لەگەڵ تەواوی پارتە كوردییەكان بكەوێتە گفتوگۆ.

مەسرور بارزانی لەمیانی چاوپێكکەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی ئەل عەرەبییە لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتە نوێیەكانی سوریا باسی لەوەكردووە، هێزەكانی سوریای دیموكرات نوێنەرایەتی هەموو كورد لە سوریا ناكەن.

وتیشی، هەسەدە نوێنەرایەتی بەشێك لە كورد دەكات و ئاگاداری گفتوگۆی نێوان ئەوان و  دیمەشق نییە، دەشڵێت؛ پێویستە دیمەشق لەگەڵ تەواوی پارتە كوردییەكان بكەوێتە گفتوگۆ، نەوەك تەنیا هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، سەرۆكایەتی سوریا ئەو هەواڵەی رەتكردەوە كە گوایە دانوستانەكان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆتایی هاتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەمەبەستی کارکردن شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو هەواری شار دادەخرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتیان دەكات كە یەکشەممە 16_2_2025، بەمەبەرستی کارکردن لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو هەواری شار هەردوو سایدەکە بەربەستدەکرێت (لە فلکەی بەردەم بەرزاییەکانی سلێمانی) بە ئاڕاستەی  (تونێلی پێشڕەو) و بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن بەربەستدەکرێت بەمەبەستی کارکردن لەو شەقامە.

راشیدەگەیەنێت؛ داواکارین لە هاووڵاتییان شەقامی سەرەکی دەباشان بەکاربهێنن تا کردنەوەی شەقامەکە.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...316317318319320...989