دوای 13 رۆژ تەرمی منداڵێکی حەوت ساڵ لە زێی بچووک دۆزرایەوە
رەوەز
٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
دوای نزیکەی دوو هەفتە تەرمی عەبدولڕەحمان خالیدی تەمەن حەوت ساڵ لە زێی بچووک دۆزاریەوە کە لە سەیرانگای بۆگد لەگەڵ باوکی و خوشکێکیدا خنکان.
لە رێکەوتی 21/6 لە سەیرانگای بۆگد خێزانێکی بە رەگەز عەرەب کە پێک هاتبوو لە "باوکێک و دوو منداڵ" کەوتنە ناو ئاوی سەیرانگەکەوە و دوای 13 رۆژ لە بێ سەروشوێنبوونی تەرمی کوڕەکە، ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە دۆزرایەوە.
رووداوەکە 13 رۆژ پێش ئێستا رویداوە و لەپاش گەڕانێکی درێژ ئەمڕۆ تەرمی منداڵەکە لەلایەن دانیشتووانی گوندەکەوە دۆزراوەتەوە.