بانكی ناوەندی سوریا گەیشتنی بڕی 300 ملیار لیرەی سوری لە روسیاوە پشتڕاست دەكاتەوە.
بانكی ناوەندی سوریا بڵاویكردەوە، رۆژی هەینی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشقەوە بڕی 300 ملیار لیرەی سورییان لە چاپی نوێ لە روسیاوە وەرگرتووە.
دەشڵێت، ئەو بڕەی بەدەستیان گەیشتووە بەشێكە لەو رێكکەوتنەی پێشووتر لەنێوان رژێمی سوریا و روسیادا ئیمزا كراوە.
بانكەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیار وابوو پارەكە پێش كۆتایی ساڵی رابردوو بگاتە دەستیان و بەپێی رێككەوتنەكە گوژمەی زیاتر لەو بڕەی ئێستا وەریانگرتووە ماوە بۆیان بنێردرێت كە بڕیارە لە داهاتوودا مۆسكۆ ئەوەش رەوانە بكات.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر و بەپێی رێکكەوتنی نێوان بەشار ئەسەد و روسیا، لیرەی سوری لەو وڵاتە چاپدەكرێت و رەوانەكردنی ئەو پارانەش لەو چوارچێوەیەدایە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەڵمانیا لەگەڵ جەنەڕاڵ دەیڤد پەترایۆس، لێپرسراوی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەمەلایەنە لەسەر دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان، عیراق، ناوچەکە و گرنگی سەقامگیریی ئەمنی و پەرەپێدانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و پێویستی بەردەوامی دیالۆگی بونیادنەرانە لەنێوان هەموو لایەنەکان جەختی لەسەرکرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا تاوتوێکرا و سەرۆک بافڵ هەموو ئامادەییەکی لەورووەوە دەربڕی لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەباڵاکان و زیاتر خزمەتکردن بەخەڵک و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووری لە وڵاتدا.
حەماس رایگەیاند، چاوەڕێن رۆژی شەممە ئیسرائیل زیاتر لە 360 زیندانیكراوی فەلەستین لەبەرانبەر سێ بارمتە ئازاد بكات.
فەرمانگەی راگەیاندنی زیندانییەكانی فەلەستین بڵاویكردەوە، بەپێی رێكکەوتنی ئاگربەستی غەززە، چاوەڕێن ئیسرائیل رۆژی شەممە 36 زیندانیكراوی فەلەستینی كە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراون ئازاد دەكات، لەگەڵ 333 زیندانی كەرتی غەززە كە لەدوای 7 ی ئۆكتۆبەرەوە دەستبەسەر كراون ئازاد دەكرێن.
ئەمەش دوای ئەوە هات كە حەماس ناوی ئەو بارمتە ئیسرائیلیانەی ئاشكراكرد كە رۆژی شەممە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئاگربەستەكەدا ئازادیان دەكات.
ئەبو عوبێدە وتەبێژ بەناوی بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، رۆژی شەممە هەریەكە لە ساگی دەكڵ چێن و یایر هۆرن هاووڵاتی ئیسرائیلی و ئەلێكساندەر توربانۆڤی روسی-ئیسڕائیلی ئازاد دەكەن.
پێشتر بەرپرسێكی ئیسرائیل رایانگەیاندبوو، ئەگەر حەماس رۆژی شەممە ئەو سێ بارمتە ئازاد بكات وەك ئەوەی لە رێككەوتنەكەدا بەڵێنی داوە، ئەوا تەلئەبیبیش ناگەڕێتەوە بۆ شەڕ و بەردەوامیش دەبێت لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە.
ئەمریكا ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ وەرگرتنی هەر پێشنیازێكی عەرەبی سەبارەت بە داهاتووی غەززە و ئاوەدانكردنەوەی.
ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بەو پێیەی زۆرێك لە وڵاتانی جیهان لە نێویاندا وڵاتانی عەرەبی پێشنیازەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایان سەبارەت بە ئاوەداكردنەوەی كەرتی غەززە رەتكردەوە، لە ئێستادا واشنتنن ئامادەیە بۆ وەرگرتنی پێشنیازی نوێ و باشتر سەبارەت بە داهاتووی ئەو كەرتە.
وتیشی، هیوادارن ئەوان بیرۆكەی باشیان هەبێت و جێگای سەرنجی تڕەمپ بێت.
رۆبیۆ راشیگەیاند، هەموو ئەو وڵاتانە باس لەوە دەكەن كە چەندە گرنگی بە فەڵەستینییەكان دەدەن، بەڵام هیچ كامیان ئامادەنین وەریانبگرن، هیچیشیان بۆ غەززە نەكردووە.
پیشتر، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو دانیشتوانی غەززە دەگوازیتەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتیش بۆ ئوردن و میسر، وتیشی، ئەگەر پابەند نەبن ئەوە هاوكاریەكانی وڵاتەكەی بۆ ئەو دوو وڵاتە رادەگرێت.
لە ئەمریکا 350 حاخام رایانگەیاند، دژی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپن لەبارەی راگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە و دەست بەسەرداگرتنی بەسەر غەززە.
ئەو 350 حاخامە بە ئیمزاکردنی بەیاننامەیەک کە لە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاوکراوەتەوە رایانگەیاندووە، دژی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپن لەبارەی راگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە و دەست بەسەرداگرتنی غەززدا.
راگەیەنراوەکەیان لەژێر ناوی "ترەمپ داوای دەرکردنی ھەموو فەڵەستینییەکان لە غەززە دەکات. جولەکەکان دەڵێن نەخێر بۆ پاکتاوی نەژادی"، لە رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاوکردووەتەوە.
رۆژی 4ی ئەم مانگە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، پلانی ھەیە، لەوەی دوای راگواستنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، دەست بەسەر غەززەدا بگرن.

دۆناڵد تڕەمپ رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو، بەرپرسانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین لە سعودیە، کۆدەبنەوە.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی دیداری لەگەڵ ناریندرا مۆدی سەرۆکوەزیرانی ھیندستان لە کۆشکی سپی بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد، ھەفتەی داھاتوو، بەرپرسانی ئەمریکا، روسیا و ئۆکراین لە سعودیە کۆدەبنەوە، بێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بخاتە روو.
جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە لە زووترین کاتدا، کۆتایی بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین بھێنرێت.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، تڕەمپ رایگەیاندبوو، بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی روسیا و سەرۆکی ئۆکراین ئەنجام داوە و تیایدا باسیان لە کۆتاییھێنان بە جەنگ کردووە.
وتیشی، "ئەوان ئاشتیی دەخوازن، منیش ئاشتیی دەخوازم، دەمەوێت کوشتنی مرۆڤەکان رابگرم".
لە شوباتی ساڵی 2022ـەوە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکراین دەستی پێکردووە، سەرەڕای ئەوەی چەندین جار کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای کۆتاییهێنان بە جەنگی کردووە و چەندین سزا بەسەر روسیادا سەپێنراوە بۆ راگرتنی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراین، بەڵام هێستا جەنگ بەردەوامە و لەدوای بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکاش، دۆناڵد تڕەمپ هەوڵەکانی بۆ راگرتنی جەنگ چڕ کردووەتەوە.
لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، وەرزشەوانێک بە ئاستەم لە هێرشی نەهەنگێک رزگاری دەبێت.
روداوەکە لە چیللی رویداوە و وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، هێندەی نەماوە نەهەنگەکە قوتی بدات، بەڵام بەهۆی شەپۆلی ئاوەکەوە بەلەمەکەی دەجوڵێت و ناکەوێتە ناو دەمی نەهەنگەکەوە.
ئەدریان سیمانکاس ئەو وەرزشوانەیە کە روداوەکەی بەسەردا هاتووە و باس لەوەدەکات، "وا هەستم کرد دەمرم، پێم وابوو نەهەنگەکە قوتم دەدات".
شارەوانیی سلێمانی پلانێكی نوێ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری دادەنێت و دەڵێت، تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بەشی تاسڵوجە تاكو رێگای قەرەداغ تەواو دەكەن.
شارەوانیی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بۆردی ئەندازیاری و تیمی سەرپەرشتیاری شارەوانی و تیمی كۆمپانیای قەیوان لەبارەی پلانێكی نوێ بۆ پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری كۆبوونەوە و بڕیاریاندا بە تەواوكردنی شەقامەكە لە پردی تاسڵوجەوە تا شەقامی قەرەداغ بە تەواوی بڕگەكانییەوە و كردنەوەی ئەو بەشەی شەقامەكە بە رووی هاووڵاتیاندا تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ.
دەشڵێت، بڕیاردراوە بە چڕكردنەوەی كاركردن لە یەكتربڕەكانی تاسڵوجەوە تا سەرچەمی تانجەرۆ و دابینكردنی تەواوی پێداویستیەكانی رووناكییەكانی شەقامەكە.
شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، كۆمپانیای قەیوان بەڵێنیدا بە پێشكەشكردنی پلانێكی چڕ و پڕی كاركردن و تەواوكردنی كارەكان لە ماوەی یاسایی پڕۆژەكەدا.
هاوسهرۆكی كهجهكه رایگهیاند، ئۆجهلان نامهیهكی بۆ ناردوون و تیایدا ههنگاوێكی گرنگی بۆ چارهسهریی پرسی كورد و دیموكراسیی له توركیا دهستپێكردوه كه پێویسته پشتیوانیی بكرێت.
جهمیل بایك، هاوسهرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان - كهجهكه له چاوپێكهوتنێكی تهلهڤیزیۆنیدا سهبارهت به تێپهڕبوونى 26 ساڵ بهسهر دهستگیركردنی عهبدوڵا ئۆجهلان، رێبهری زیندانیكراوى پارتی كرێكارانی كوردستان- پهكهكه رایگهیاند، ئۆجهلان خوازیاره پرسی كورد له باكوری كوردستان و توركیا به یاسایی و سیاسیی چارهسهر بكرێت، بهڵام تا له زیندان ئازاد نهكرێت پڕۆسهی ئاشتی له باكوری كوردستان و توركیا سهركهوتو نابێت.
وتیشی، ههنگاوهكانی ئۆجهلان پرسی كوردی به بنهما وهرگرتوه، بهڵام ههندێك لایهنی توركیا تا ئێستاش خوازیاری بهردهوامى شهڕن و كهسانی خهیانهتكاریش دهیانهوێت به ناوی بهرهنگاربونهوهی كوردهوه بهرژهوهندییهكانی خۆیان بپارێزن
ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی دووەمین دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامە و بڕیارە رۆژی شەممە لە نەینەواوە كۆنفرانسەكانی دیدارەكە دەستپێبكات.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئامادەكارییەكانی بۆ دەستپێكردنی دووهەمین دیداری خۆی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی بەردەوامە و لیژنەی باڵای دیدار بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە دەستپێكردنی كارەكانی دووهەمین دیدار كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەكارییەكانی یەكەم كۆنفڕاسی دووهەمین دیداری یەكێتی خرایەڕوو كە بڕیارە رۆژی شەممە 15ی شوبات لە پارێزگای نەینەواوە دەستپێبكات.
پاش هەڵسەنگاندن و گفتوگۆكردن لەبارەی كۆی بابەتەكانی یەكەمین كۆنفڕانس، رۆڵ و ئەركی ئەندامانی لیژنەی باڵا دیاری كرا. بەمەبەستی سەرپێخستنی تەواوی كارەكانی دیدارەكە، لیژنەكە بڕیاریدا پاش نەینەوا، دووهەمین كۆنفراس لە دەڤەری بادینان ئەنجامبدرێت.
یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە مانگی ئاداری 2022 دەستپێكرد و لە مانگی ئایار كۆتایی هات و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا دارێژرا و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.
سایتی ئەكسیۆس رایگەیاند، 145 ئەندامی كۆنگرێس نامەیەكیان ئاڕاستەی سەرۆكی ئەمریكا كردووە بۆ ئەوەی لە پلانی راگواستنی فەلەستنیەكان لە غەززە پاشگەزبێتەوە و پێیان وایە دۆستایەتی ئەمریكا و عەرەبەكان تێكدەدات.
سایتی ئەكسۆسی ئەمریكی رایگەیاند، 145 ئەندامی كۆنگرێس لە حزبی دیموكراتەكان نامەیەكیان ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كردووە لە بارەی راگواستنی فەلەستینیەكان لە غەززە و كۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن ئەمریكاوە.
كۆنگرێسمانەكان لە نامەكەدا وتویانە، پلانەكەی ترەمپ نەك تەنیا لە رووی ئەخلاقییەوە رێگەپێدراو نییە، بەڵكو ناوبانگی ئەمریكا لە جیهاندا تێكدەدات و ئاستی تیرۆر و توندوتیژی بەرزدەكاتەوە.
ئاماژەشیان بەوەكردووە، پلانەكەی ترەمپ هەلی دۆستایەتی و ئاشتەوایی لەگەڵ وڵاتە عەرەبیە هاوبەشەكانیان تێكدەدات بۆ بنیاتنانەوە غەززە و ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بەدینایەت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بڵاویکردەوە بە هاوکاری کۆماندۆی کوردستان، 5 تۆمەتباریان بە تۆمەتی دزینی 1444 شوێنەوار، لە شارەزوور دەستگیر کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ لەماوەی دوومانگی ڕابردوودا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای چاودێریکردن و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، لە دووچالاکی جیاوازدا لەپارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق، توانیان 5 تۆمەتباری شوێنەوار دەستگیربکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەچالاکی یەکەمدا، هێزەکانی ئاسایش بەهاوکاری کۆماندۆی کوردستان توانیان دەست بەسەر 1444 سکەی جۆراوجۆری شوێنەواردابگرن.
لەچالاکی دووەمدا، هێزەکانی ئاسایش توانیان دەستبگرن بەسەر سێ ئامێری پشکنینی ناوچە شوێنەوارییەکان و تۆمەتباران بەماددەی 24ـی شوێنەوار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
بۆ ناسینەوەی ئەو 17 پێشمەرگە ئەنفالکراوەی ساڵی 2015 لە مەکتەب خالید بەدیلی کەوتنە دەستی تیرۆریستانی داعش، وابڕیارە رۆژی یەکشەممە سەمپڵی خوێن لە کەسوکاریان وەربگیرێت.
لە پاش ئەوەی ئەمڕۆ یاسەمین مونزر بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە پزیشکی دادی عێراق رایگەیاند، گۆڕە بەکۆمەڵەکە لە قەزای حەویجە 'بنکەی بەگارە' ماوەکانی پێشو دۆزراونەتەوە بریاردرا بۆ ناسینەوە و گەڕاندنەوەی روفاتەکانیان یەکشەممەی داهاتوو، سامپڵی خوێن لە کەس و کاری پێشمەرگە دیلەکان لە چەمچەماڵ لە نێو مۆنۆمێنتی ئەنفال، وەربگیرێت.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، کاری وەرگرتنی سامپڵ لەلایەن پزیشکی دادی بەغداوە ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەفتەی پێشوو سامپڵی بەشێک لە کەس و کاری پێشمەرگە دیلەکان لە هەولێر وەرگیراوە .
ساڵی 2015 لە مەکتەب خالید، کە کۆتا خاڵی سنووری نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بوو لە سنووری کەرکوک، 17 پێشمەرگە وەک دیل کەوتنە دەستی تیرۆرستانی داعش و دڕندانە لەناو قەفەسدا بە شەقامەکاندا دەیانگێڕان و ڤیدیۆیان بڵاودەکردنەوە.
ئەمڕۆش دوای 10 ساڵ لەو رووداوە نامرۆڤانەیە، روفاتی ئەو 17 پێشمەرگەیە لە حەویجە دۆزرایەوە.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق سێ یاساكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند كرد.
سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق ئیمزای لەسەر یاساكانی باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی ماڵ و موڵك بۆ خاوەنەكانیان كردووە و پەسەندی كردوون.
ئەوەش دوای ئەوەدێت كە رۆژی سێشەممەی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی عیراق ئەو سكاڵانەی رەتكردەوە كە لە دژی یاساكان تۆمار كرابوون.
ڕۆژی 21ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیەك پاكێج دەنگی لەسەر سێ یاساكە دا و بەدوای خۆیدا كاردانەوەی لێكەوتەوە، هەر سێ یاساكەش لەلایەن كورد و شیعە و سوننەكانەوە پشتگیریی لێكران.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو خۆپیشاندانی کۆمەڵێک کرێکاردا و بەهۆیەوە 28 کەس برینداربوون.
پۆلیسی ئەڵمانیا ئەوەی خستووەتە روو، بەهۆی هێرشەکەوە 28 کەس بریندار بوون، کە برینی دووانیان سەختە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکە پەنابەرێکی ئەفغانی تەمەن 24 ساڵ بووە و پێشتریش بەهۆی تاوانی دزی و ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە، بۆیە گومان لەسەر ئەم هێرشەش هەیە.
رۆژنامەی وۆڵ ستیرت جۆرناڵ رایگەیاندووە، هەواڵگری ئەمریکا لە راپۆرتێکدا باسی لە ویستی ئیسرائیل کردووە، بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا راپۆرتی داوە لەبارەی خواستی ئیسرائیل و زانیاری ئەوەی تێدایە کە ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ئامادە کردووە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ژێرخانی سەربازیی ئێران لاواز بووە و رەنگە چالاکییە سەربازییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاد بکات.
لە دووەم راپۆرتیشدا هەواڵگریی ئەمریکاوە ئەوەی خستووەتە روو، لە یەکەم رۆژەکانی سەرۆکایەتی دۆناڵد تڕەمپەوە، ئیسرائیل لە ئامادەکارییدایە و ئەگەری پشتیوانی ترەمپ بۆ هێرشەکە بەراورد بە بایدن بەرزترە.
ئەوەش هاتووە، لە هێرشەکەدا ئیسرائیل پێویستی بە پشتیوانی سەربازی و تەقەمەنی ئەمریکا دەبێت.