کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بایدن لە پەیوەندییەکەدا جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگی پەیوەندیی دوو قۆڵی بونیادنەر، کە بوارەکانی ھەماھەنگی فراوان و ئیدارەدانی کارای ناکۆکییەکان بگرێتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، ھەردوو سەرۆک رێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا بەڕێوەبچێت .
ھاوکات ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکەدا بایدن بە ئەردۆغانی وتووە سورە لەسەر داننان بە کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان.
بەرپرسانی ئەمریکا بە ئاژانسەکەیان وتووە، بایدن رۆژی شەممە راگەیەنراوێک لەیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بڵاودەکاتەوە و دەستەواژەی جینۆساید بۆ کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان بەکاردەھێنێت.
ناکۆکی گەورەی خستۆتە ناو حزبەکەی خۆشیەوە، نەک کۆنگرێس و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ترەمپ بوو بە رووداوێکی دەگمەن لە مێژووی سیاسی ئەمریکاو مێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکا.
ئەم رووداوە رەوتی پۆپۆلیست لە جیھاندا زیاتر پەرەپێدەدات. ماوەی دووسەدساڵە کۆنگرێسی ئەمریکا تووشی پەلاماری لەو جۆرە نەبوەتەوە. سەرەتای ساڵی ۱۸۱٤ لەلایەن بەریتانیای عوزماوە داگیرکراو سوتێنرا.
کونگرێس ساڵی ۱۷۸۹ دامەزراوە
لە ھەردوو نوێنەران و ئەنجومەنی پیران پێک ھاتووە.
٥۳٥ ئەندامی ھەیە، ۱٠٠ سینات و ٤۳٥ ئەندام.
کۆنگرێس دڵی دەوڵەت و ھەیبەتی باڵای مێژووی سیاسی ئەمریکایە. جگە لە یاسا دانان
گرنگترین کارەکانی دامەزراندنی حاکمی مەحکەمەی باڵاو مەحکەمەی فیدراڵیشە. لەگەڵ پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمریکا بەم رووداوە تووشی بومەلەرزەیەکی ناوخۆیی بووەتەوە. ترەمپ توشی دادگایی کردن دەبێتەوە.
لەناو پارتەکەی خۆشیەوە لایەنگیری دادگایی کردنی بۆ دروست دەبێت .
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کار لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازی گازی سروشتیی ناوخۆی عێراق دەکەن. وتیشی، بۆ دابینکردنی سووتەمەنی ڕۆژانەی وێستگەکانی کارەبا، پێویستیان بە کڕینی ٥٠ ملیۆن مەتر چوارگۆشە گازی سروشتییە لە ئێران.
ڕاشیگەیاند، پشت بەستنی عێراق بە کڕینی گاز لە ئێران، تا ٢٠٢٤ بەردەوامە دەبێت، پێش ٢٠٢٢یش ھەوڵدەدەن لە سەرچاوەی ترەوە جگە لە ئێران، گازی سروشتی ھاوردە بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە عێراق خاوەن بڕێکی زۆر لە گازی سروشتییە، بەڵام بەھۆی نەبوونی پیشەسازیی و خراپی حکومڕانیەوە بەفیڕۆدەچێت.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە،، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەشت ھەزار و ٤٥٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، ٣٠ تووشبوو گیانیان لە دەستدا و شەش ھەزار و ٨٧٢ تووشبووی تریش چاکبوونەوە.
تا ئێستا لە عێراق زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە، تەنھا چارەسەر لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن و وەرگرتنی ڤاکسینە.
ھاوکات جەواد موسەوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، تا ئێستا ھیچ کاریگەری خراپی ڤاکسینیان لەسەر بەکارھێنەران تۆمار نەکردووە، کە تا ئێستا نزیکەی ٢٨٧ ھەزار کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
بەھۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
چەند سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیا عێراقییەکانیان ڕایگەیاند، بەشێک لە ھێزە سیاسیەکان دژی لابردنی پارێزبەندی سەر ئەو پەرلەمانتارانەن، کە تۆمەتی گەندەڵیان لەسەرە و لە دادگا داواکاراون، بەوھۆیەوە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران شکستیھێناوە.
ھەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی گەندەڵی، دادگای عێراق داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار ھەڵبگرێت و ڕێگەی جێھێشتنی عێراقیان لێبگرێت.