هەواڵەکانهەواڵەکان

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، سەرۆك كۆماری عیراق هەمواری یاسای بودجەی ئیمزای كردووە.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق ئیمزای لەسەر دەرچواندنی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی عیراق كردووە، تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ و رادەستكردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم بۆ خەزێنەی گشتی عیراق، بەپێی رێكارەكانی هاتووش لە بڕگەكانی هەموارەكە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی دووی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەدا، بەپێی یاساكەش هەرێمی كوردستان رۆژانە لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ 400 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جیهانەوە هەناردە دەكات، تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێكیش بە 16 دۆلار دەستنیشانكرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانكی ناوەندیی عیراق وردەكاری كۆبوونەوەكانی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و بانكی فیدراڵی ئەمریكا ئاشكرادەكات و سزای نوێش بەسەر پێنج بانكدا دەسەپێنرێت.

بانكی ناوەندیی عیراق لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، یەكەم كۆبوونەوەی وەرزیی ئەمساڵیان بە بەشداری كۆمپانیاكانی وردبینی و راوێژكاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینە و بانكی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكا لە شاری دوبەی ئەنجامداوە.

دەشڵێت، گەنجینەی ئەمریكا ستایشی ئەو هەنگاوانەی عیراقی كردووە كە لە چاكسازی كەرتی بانكیدا گرتویەتییەبەر، لەوانەش، پێشكەوتنی سیستمی دابەشكردنی دۆلاری كاش كە بە پێشكەوتووترین سیستم لە جیهاندا دانراوە بۆ سنوورداركردن و دەستكاریكردن و بە قاچاخبردنی دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەكە ستایشی گۆڕانكاری چۆنایەتی لە گواستنەوەی دەرەكی كردووە كە ئێستا هاوتای گواستنەوەكانی بانكە جیهانییەكانە.

ئاژانسی رۆیتەرزیش ئاشكرایكردووە، بانكی ناوەندی عیراق لەسەر داوای وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رێگری لە 5 بانكی ناوخۆیی دەكات كە مامەڵە بە دۆلارەوە بكەن، ئەوەش بەهۆی بە قاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات و پارەداركردنی گروپە چەكدارە قەدەغەكراوەكان، بانكەكانیش بریتین لە میسك، سەنام، موتەحیدە، ئەمین و مەشرق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای زیاتر لە ساڵێك لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، سبەینێ‌ پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك دابەش دەكرێت.

ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، سبەینێ‌ بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی كەركوك، پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكە لە سەنتەری كەركوك و دەوروبەری دابەش دەكرێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە 18/3/2023 ئەنجامدرا، لەئێستاشدا دوای تێپەڕبونی نزیكەی 14 مانگ پارەی كارمەندانی سەر سندوق و چاودێرانی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل گەیشتنی هاوکارییەکی گەورەی سەربازی لە جۆری بۆمبی قورسی ئەمریکی بۆ وڵاتەکەی راگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی ساڵێک بوو بەهۆی بڕیارەکانی ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا راگیرابوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، هاوکارییەکانی ئەمریکا هەزار و 800 بۆمب لە جۆری ئێم کەی 84ی لەخۆگرتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، شەوی رابردوو هاوکارییەکان لە بەندەری ئەشدۆد گەیشتوەتە ئیسرائیل، دواتر بۆمبەکان بە دەیان بارهەڵگر گواستراونەتەوە بۆ بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، لە سەرەتای جەنگەوە تەلئەبیب زیاتر لە 76 هەزار تۆن تەقەمەنی وەرگرتووە و وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش، پێشوازی ئەو هاوکارییانەی بە "سەرمایەیەکی گرنگ بۆ هێزی ئاسمانی و سوپای ئیسرائیل" وەسفکرد.

بۆمبی MK-84 لە وێرانکەرترین تەقەمەنی ئاسمانین، کە بۆ بە ئامانجگرتنی شوێنەکانی ژێر زەوی دروستکراون. هاتنی ئەم هاوکارییانە لە کاتێکی هەستیاردا دێت، چونکە ئیسرائیل لە چەندین بەرەدا بەرەوڕووی ئاستەنگی زیاتر دەبێتەوە، لەوانە گرژی لەگەڵ فەلەستین لە کەرتی غەززە و حزبوڵڵا لە لوبنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاند، ئێستا مۆسكۆ و واشنتۆن سەرنجیان لەسەر ئاشتییە نەك جەنگ.

دیمیتری پیسكۆڤ، وتەبێژی كرملن لە كورتە ڤیدیۆیەكدا پەیوەندییە تەلەفونییەكەی ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا  و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای پشتڕاستكردەوە رایگەیاند، مۆسكۆ و واشنتۆن لە ئێستادا تەنها سەرنجیان لەسەر ئەوەیە كە هەموو كێشەكان لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكەن.

پێسكۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەمین كۆبوونەوەی نێوان پوتن و ترەمپ گرنگییەكی تایبەتی دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رەوشەی ئێستا جیهانی پێدا تێدەپەرێت، وتیشی، سزاكانی ڕۆژئاوا نابێتە بەربەست لەبەردەم گفتوگۆكانی نێوان روسیا و ئەمریكا چونكە دەتوانرێت بەو خێراییەی كە سەپێندران، بەهەمان شێوە هەڵیشبگیرێن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرچاوە ئاگادارەكان باس لەوەدەكەن كە روسیا و ئەمریكا لە ئامادەكاریدان بۆ كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتن و دەوترێت كۆبوونەوەكەش لە كۆتایی ئەم مانگە لە عەرەبستانی سعودیە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، تاوتوێی چۆنێتی جێبەجێكردنی پلانەكەی ترەمپیان بۆ راگواستنی خەڵكی غەززە كرد و باسیان لە هەماهەنگی زیاتری سەربازی و دبلۆماسیکرد لە ئایندەدا.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە، لە دوای كۆبوونەوەیان لە تەلئەبیب لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند، تاوتوێی چۆنێتی جێبەجێكردنی پلانەكەی ترەمپیان بۆ راگواستنی خەڵكی غەززە كردوە، هاوكات، ناتانیاهۆ رایگەیاند، ئەگەر حەماس سەرجەم بارمتەكان ئازاد نەكات ئەوا لەگەڵ ترەمپ دەزانین چیدەکەین، دەرگای دۆزەخ بەروویاندا دەكەینەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش وتی، رێگا نادەن حەماس نە لە رووی سیاسی و نە سەربازی كەرتی غەززە بەرێوەببات، ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران سەرچاوەی ناسەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەراستە و هەرگیز رێگانادەن ببنە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.

رۆبیو جەختی لەوەشكردوە، واشنتۆن پشتیوانی لە پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز دەكات لە سوریا، بەو مەرجەی نەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانی و ناوچەكە.

شەوی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێك گەیشتە ئیسرائیل و دوای تەلئەبیب سەردانی سعودیە و ئیماراتیش دەكات بۆ تاوتوێكردنی پلانەكەی ترەمپ بۆ راگواستنی خەڵكی غەززە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسی فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەتی فەلەستین لە غەززە بڵاویکردەوە، رەتکردنەوەی ئیسرائیل و رێگەنەدان بە چوونە ژوورەوەی کەرەڤانە و کەرەستە پێویستەکان، خۆدزینەوەیەکی ئاشکرایە لە رێککەوتن و ئاگربەست.

 سەلامە مەعروف جەختی لەوە کردەوە کە ئەم رەتکردنەوەیە نوێنەرایەتی "پەیامێکی ئاشکرا" دەکات بۆ شکستی ڕێککەوتنەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە حەماس پابەندبوونی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە بۆ ئاگر بەست، بە شەرتێک، ئیسرائیل پابەند بێت بە رێککەوتنەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەڵوێستەی ئیسرائیل "بۆ هەموو جیهانی ئاشکراکرد ئەو لایەنە کێیە کە رێگری لە رێککەوتنەکە دەکات"، داواشی لە ناوبژیوانانکرد بەپەلە دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی.

وتیشی: ئەو بارودۆخە کارەساتبارەی ژیانی دانیشتوانی کەرتی غەززەی گرتووەتەوە، نیشانی دەدات کە، لەوە زیاتر بەرگەی دواخستنی پێداویستییە تەندروستیەکان و ئەو پەناگە و پێداویستییە مرۆییانە ناگرن کە دەبوو بگاتە دەستیان.

بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی فەلەستین داوای لە ناوبژیوانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بەپەلە بەدەم هاووڵاتی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت سبەینێ لە سنوری سلێمانی 5 بۆ 7 سانیمەتر بەفر ببارێت و لە سەرجەم ناوچەكانیش باران ببارێت.  

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور روو لە هەرێم دەكات و پێشبینی باران بارین و بەفر دەكرێت .

ئاماژە بەوەشكراوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر سنوری سلێمانی و راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجە بەشێكی سنوری پارێزگای هەولێر دەبێت و بڕی بارانی پێشبینیكراو لە هەولێر نزیكەی سێ ملیم و لە سلێمانی 4 بۆ 8 ملیم دەبێت.

وتیشی، بڕی بەفری پێشبینیكراو لە سنوری  سلێمانی 5 بۆ 7 سانتیمەتر و لە سنوری هەولێر 3 بۆ 5 سانتیمەتر دەبێت و پلەكانی گەرمان بە نزیكەی 10 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پەیەدە دەڵێت، هەموو گەلانی سوریا سیستەمێكی فیدراڵیزمی هاوشێوەی بەڕیتانیایان دەوێت لە سوریا.

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پەیەدە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕوانی ئەوە لە ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر دەكەن، بە راستی سەرۆك بێت و كار بۆ تەواوی گەلانی سوریا بكات.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو گروپە هاوپەیمانانەی توركیا كە هێرش دەكەنە سەر كوردانی سوریا، هاوبەشی ئەحمەد شەرعن و راگرتنی ئەو هێرشانە لە ئەستۆی ئەوە، هەرچەندە راگرتنی ئەو گروپانە بۆ ئەحمەد شەرع ئەركێكی سەختە.

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشدا، هەموو گەلانی سوریا داوای سیستەمێكی فیدراڵیزمی هاوشێوەی بەڕیتانیا لە سوریا دەكەن، كە سیستەمەكە بەپێی ناوچەكان بگۆڕێت، جەختیشیكردەوە، دەیانەوێت بەشێك بن لە كۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سوریا، بەڵام ئەگەر بەشداری كۆنفرانسەكە نەكەن، پابەندی بڕیارەكانیشی نابن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دارایی بیزالیل سمۆتریچ دەڵێت ئیسرائیل چالاکانە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ واشنتۆن بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ دەرەوەی وڵات.

سمۆتریچ دەڵێت: "پرۆسەی کۆچکردن لە غەززە لە هەفتەکانی داهاتودا دەستپێدەکات".

وەزیری دارایی ئیسرائیل کە لە توندڕەوەکانی ناو حکومەتی ناتانیاهۆیە دەڵێ: "خەڵکی غەززە لە 10-15 ساڵی داهاتوودا هیچ شتێکیان نابێت لە غەززە بەدوایدا بگەڕێن. دوای ئەوەی دەگەڕێینەوە بۆ شەڕ.

ئەم لێدوانانەی وەزیری دارایی ئەو وڵاتە، هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ گەڕی دووەمی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بۆردوومانێكی ئیسرائیلدا لە باشوری لوبنان سەركردەیەكی حزبوڵا كوژرا. 

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو لە باشوری لوبنان ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكی كردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەركردەیەكی حزبوڵا كوژرا و چوار كەسی تریش برینداربوون. 

حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەنراوێكدا ئیسرائیلی تۆمەتبار كرد بە پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان. 

هاوكات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە باشوری لوبنان سەركردەیەكی دیاری حزبوڵای لوبنانی كە لێپرسراوی یەكەی ئاسمانی گروپەكە بووە كراوەتە ئامانج و كوژراوە. 
دەشڵێت، ئەو سەركردەیەی حزبوڵا پێشێلی رێككەوتنی كردووە و رۆڵی هەبووە لە ئاڕاستەكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ ناو خاكی ئیسرائیل.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی ڕێختەر باکوری کوردستانی هەژاند.

ناوەندی کارەسات و قەیرانەکانی تورکیا (ئافاد) بڵاوی کردووەتەوە، سەعات 02:24ی بەرە بەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 4.8 پلە، لە شارۆچکەی یەدیسوی سنووری پارێزگای چەولیگی باکوری کوردستان تۆمارکرا.

ناوەندی کارەسات و قەیرانەکان ئاماژەی بەوەداوە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 12 کیلۆمەتری زەوییەوە بووە و هیچ زەرەروزیانێک تۆمار نەکراوە.

سەبارەت بە چەقی بومەلەرزەکە هاتووە: چەقەکەی دەکەوێتە شارۆچکەی یەدیسوی سنووری پارێزگای چەولیگی باکوری کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمشەو شەممە، (سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا، کەسایەتی دیاری مەسیحییەکان و سلێمانی، لە وڵاتی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە چەند پرسە نامەیەک ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردوو کران.

دەقی پرسەنامەکان:

لەدڵەوە نیگەرانبووم بەکۆچی دوایی کەسایەتی دیاری مەسیحییەکان و شاری سلێمانی (سلیوە گۆرگیس مربێن) ناسراو بە ئەبو سەنا.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کوڕانی بەڕێزی ئەبوسەنا، کەسوکارو خانەوادە سەربەرزەکەیان و خوشک و برایانی مەسیحی لە سلێمانی دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

خوای گەورە رۆحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


بەرێزان كەسوكارو خانەوادەی كۆچكردوو ئەبو سەنا

بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی مەسیحی دیاری شاری سلێمانی وكوردستان(سڵێوە گۆرگیس مەربێن) ناسراو بە ئەبوسەنا ،پرسەوماتەمینی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و گشت خوشك و برا مەسیحیەكانی شاری سلێمانی دەكەین .

لە یەزدانی مەزن دواكارین رۆحی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی بەگشت لایەك ببەخشێت 


مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە باشووری نەمسا کەسێک بە چەقۆ پێنج کەسی بریندار کرد و کوڕێکی تەمەن 14 ساڵ لە روداوەکەدا کوژرا.

پۆلیسی نەمسا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ لە شاری فیلاخ هێرشی کردووەتە سەر پێنج کەس و تا ئێستا هۆکارەکەی رون نەکراوەتەوە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکە خەڵکی سوریایە و نیشتەجێی یاساییە لە نەمسا و لە ئێستا دەستبەسەرکراوە.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، قوربانییەکان هەموویان لە ڕەگەزی نێرن و تەمەنیان لە نێوان 14 بۆ 32 ساڵدایە، دوو کەسیان بە سەختی برینداربوون و دوو کەسیشیان برینێکی سووکیان هەبووە، هەرزەکارە14 ساڵەکەش گیانی لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی هەینی لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بەلەمێک کە 70 کۆچبەری تێدابووە، لەکەناڵی ئینگلیز نوقمبووە و بەهۆیەوە کۆچبەرێک گیانی لەدەستداوە.

پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بە رزگار کردنی69 کۆچبەر رزگار کردووە و دەڵێن: " تەنها نیوەی کۆچبەرەکان چاکەتی رزگارکەریان لەبەر بووە".

پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا ئەوەشی راگەیاندووە، دوو کۆچبەر بەبێهۆشی هێندرانە سەر کەشتی فریاگوزاری، تەنها تواندرا یەکێکیان رزگار بکرێت و ئەوەیتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تا ئێستا ئاماژە بە رەگەز و نەتەوەی کۆچبەرە مردوەکە و رزگارکراوەکان نەدراوە.

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی کۆچبەرانی جیهان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 10ـی شووبات هەزار و 554 کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بەزاندووە و گەیشتوونەتە بەریتانیا.

لە ساڵی 2024یشدا بەگشتی 36 هەزار و 816 کۆچبەر بە بەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە و خۆیان گەیاندۆتە بەریتانیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە تیایدا پشتی بە وتەبێژی ڤاتیکان بەستووە، پاپا فرانسیس لە دوێنێ هەینیەوە بەهۆی تێکچونی تەندروستیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکراوە و دەرکەوتووە، پاپا توشی هەوکردنی کۆ ئەندامی هەناسە بووە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، وادیارە پشکنینەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پاپا فرانسیس هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدانی هەیە.

ڤاتیکان نیوزیش لای خۆیەوە بڵاویکردەوە، پاپای تەمەن88 ساڵ لە نەخۆشخانەی ئاگۆستینۆ گێمێلی لە ڕۆما "شەوێکی قورسی" بەسەر بردووە. 

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیاکان و رێبەری کاتۆلیکەکانی جیهانە، یەکێکە لە دیارترین کەسایەتە گشتییەکانی جیھان و شوێنکەوتووانی پاپا وەک ( باوکی خۆشەویستی ) ناوی دەھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...315316317318319...989