پنتاگۆن ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی تا دوو ساڵ بردە دواوە.

شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستە رو و ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی خەمڵاندنە رەسمیەکانمان "پێدەچێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەو دامەزراوانەش لەناوچوون.

لە 22ـی حوزەیران، دوای چەند رۆژێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمریکا سێ شوێنی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کرد کە ئەوانیش؛ نەزەک و ئەسفەهان و فۆردۆ بوون.

دوابەدوای ئەمەش ئێران بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکای لە قەتەر بۆردومان کرد و ڕاگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راگەیاند و ترەمپ وتی؛ هێرشەکانمان بۆ سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران، یەکلاکەرەوەبوون.