هەواڵەکانهەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەینراوێکی سەبارەت بە رێگریکردن لە جوتیارانی کورد لە ناحیەی سەرگەڕان بڵاوکردەوە رایگەیاند: پێچەوانەی دەستور و یاسا سوپا لە دژی خاوەنە رەسەنەكانی زەوی و زاری سەرگەڕان بەكاردەهێنرێت.

 

دەقی راگەیەنراوەکە.....

هێشتا مانگێک بەسەر پەسندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە تێپەڕ نەبووە کەچی پێچەوانەی دەستور و یاسا سوپا بەکاردەهێنرێت لە دژی خاوەنە رەسەنەکانی زەویوزاری سەرگەڕان.

ئێمە هەمیشە کارمان کردوە و هاندەربووین بۆ بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان لە کەرکوک، بەکارهێنانی سوپا و رەفتاری لەم شێوەیە هەنگاوێکی مەترسیدارە و بەردەوامیی پێشێلکاری لەم چەشنە داهاتووی پێکەوەژیان دەخاتە مەترسییەوە.

بە تەواوی پشتگیری جوتیاران دەکەین و بە هاوکاری هەموو لایەنەکان لە کەرکوک هەوڵی چارەسەرکردنی یەکجاری ئەم کێشەیە دەدەین و پێداگری دەکەین لەسەر سزادانی یاسایی سەرپێچیکاران و ئەوانەشی فەرمانیان داوە بە بەکارهێنانی سوپا لە دژی جوتیارانی کورد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی هەشت تۆمەتباری بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوكراوە نەشیاوەكان و بە بڕیاری داواكاری گشتی، هەشت تۆمەتباری خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی دەستگیركرد.

راشیگەیاند، تۆمەتباران لە رێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەكانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوكردوەتەوە و كاریگەری نەرێنییان لەسەر تاك و خێزان هەبووە.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، لەسەر داوای هاووڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها كۆمەڵاتییەكان، ئەو تۆمەتبارانە دەستگیركران و رووبەڕوی یاسا كرانەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق كۆدەبێتەوە، تایبەت بە موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی موچەخۆرانی هەرێم و ناكۆكییە داراییەكانی هەولێر و بەغداد.

پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی كێشە و گرفتە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد دەكرێت، هاوكات، پرسیار ئاڕاستەی وەزیری دارایی عیراق دەكرێت لەسەر پرسی بە بانكیكردنی موچەی هەرێم و پابەندییەكانی حكومەتی هەرێم لەوبارەیەوە، لەنێویاندا خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست موچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی عیراق.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عیراق بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنوسی موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردووی موچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆ دەكەن. پەیامنێری كوردسات نیوز راشیگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لەسەر چارەنووسی موچەی مانگی 12، لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمیش كۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی ئیمڕ‌‌اڵی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا گەیشتە سلێمانی و سبەینێ لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، وەفدی ئیمڕ‌‌اڵی كە پێكهاتوون لە سری سورەییا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و كاسكین بایندر، هاوسەرۆكی گشتی دەبەپە و ئەندامانی فەرمانگەی یاسایی و وتەبێژی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی دەم پارتی گەیشتنە شاری سلێمانی، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا.

وەفدەكە سبەینێ‌ لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوانی یەكێتی كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی"پەكەكە" و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.

وەفدی ئیمراڵی لە 28ی 12ی 2024 لە زیندانی ئیمڕاڵی سەردانی ئۆجەلانیان كرد، دواتر پەیامی ئۆجەلانیان گەیاندە حزبە سیاسییەكانی توركیا، لە ئێستاشدا لە هەرێمی كوردستان ئەو پرسە تاوتوێ دەكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە رێگریکردن لە جوتیارانی کورد لە ناحیەی سەرگەڕان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت: چارەسەری ململانێكانی زەوی و زار و موڵكداری هەرگیز بە بەكارهێنانی ناڕەوای هێز و پەلاماردانی هاوڵاتیان سەرناگرێت

دەقی راگەینراوەکە:

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە حکومەتی ئیتحادی دەکات رێگا لە دەستتێوەردانەکانی هێزەکانی سوپا بگرێت لە کەیسی زەویزاری دێهاتەکانی کەرکوک و دەوروبەری و فەرمان بە یەکەکانی سوپای وڵات بکات پابەندی بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی و دەستوری خۆی بێت لە دەستوەرنەدان لە گرفتە ناوخۆییەکانی ناو کۆمەڵگەی عیراقی و پێکهاتەکانی.

یەکێتیی نیشتمانیی پێی وایە  ئیشی سوپا نییە بەشێک بێت لە گرفتە ناوخۆییەکان و چارەسەری ململانێکانی زەویوزار و موڵکداریش  هەرگیز بە بەکارهێنانی ناڕەوای هێز و پەلاماردانی هاوڵاتیان سەرناگرێت و رێگا دروستەکەی چارەسەری ناکۆکی لەسەر موڵکوماڵ نییە.چونکە لایەنگیری  دامەزراوەکانی دەوڵەت ، بەتایبەتیش  سوپا کە ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی وڵاتە ،  بۆ هەر  لایەنێک لە هەر ململانێیەکی ناوخۆییدا پێشینەیەکی  مەترسیدارە و پێشێلکردنی دەستوری وڵاتیشە، هەروەک پێشێلکردنی یاسا پەسەندکراوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشە کە تازەکیی بڕیارەکانی رژێمی پێشووی بەعسی لەسەر موڵک و زەویوزاری جوتیاران هەڵوەشاندۆتەوە.

ئێمە پێمان وایە دیاردەی خۆهەڵقورتاندنی  هێزەکانی سوپای  لە کێشەی  زەویوزار لە ناوچەیەکی هەستیاری وەکو ناوچە دابڕاوەکانی کەرکوک هیچ ژینگەیەکی تەندروست بۆ بەرقەرارکردنی یاسا و دەستوور دابین ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتریشی  دەکات. ئەرکی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیئتلافیشە روونتر  ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانیی و دەستورییە بگرێتە ئەستۆ و بە هیممەتتر لەسەری بێتە جواب.

مەکتەبی سیاسیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ناحیەی سەرگەڕان گرژی لەنێوان جوتیاران و سوپای عیراق درووستبوو.

پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە گرژی لەنێوان جوتیارانی کورد و سوپای عیراق لەسنوری ناحیەی سەرگەڕان دروستبوو، دەشێڵت رێگری لەجوتیاران دەکرێت زەوییەکانیان بکێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای عیراق دەیانەوێت دەست بەسەر تراکتۆری جوتیارانی کورد لە ناحیەی سەرگەڕان بگرن، جوتیارانیش رێگری لە سوپای عیراق دەکەن و رووبەروویان وەستاونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی لەماوەی رابردوودا نرخی زێڕ بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بەرزیدا ماوەتەوە و یەک ئۆنسە بەرامبەر بە دوو هەزار و 899 دۆلارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک گرام زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 93 دۆلار و 205 سەنتە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمجۆرەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 525 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 613 هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 700 هەزار دینارە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیدەكاتەوە دژی بانگهێشتكردنی ئەحمەد شەرع بێت بۆ لووتكەی بەغداد و دەڵێت، پەیوەندییان لەگەڵ سوریا دۆستانەیە.

داخل رازی نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا كە بەشێكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاند، بانگهێشتانامەی رەسمییان بۆ ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر ناردووە بە مەبەستی بەشداریكرن لە لوتكەی عەرەبی لە بەغداد.

وتیشی، هەموو ئەو هەواڵانەی لە میدیاكان بڵاودەكرێنەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی دژی ئەو بانگهێشنامەیە بێت ، دوورن لە راستیەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق پەیوەندییەكی دۆستانەی لەگەڵ سوریا هەیە و گۆڕانی كەسایەتییە سیاسییەكانیش كە ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبەن، نابێتە هۆی تێكچوونی ئەو پەیوەندییە و وەك خۆی دەمێنێتەوە.

بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوو لوتكەی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەبچێت، وەزارەتی دەرەوەی عیراقیش بانگهێشتمانەی ئاراستەی وڵاتانی بەشدار لەو لوتكەیە دەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت لە هەندێک بابەتدا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن و هەنگاوی باش چوونەتە پێشەوە.

وتیشی، وەفدەکان چەندین کۆبوونەوەیان لە ئاستی جیادا کردووە و زۆر بابەت باسکراون.

دەشڵێت، " لە هەندێک بابەتدا گەیشتووینەتە رێککەوتن، خەریکین رێبکەوین لەسەر هەندێک بابەتی دیکە و هەندێک بابەتی دیکەش ماوە کە رێکنەکەوتووین لەسەری، ئینشەڵا دەگەینە ئەنجام و حکومەتێکی نوێمان دەبێت".

مانگی 10ی ساڵی رابردوو دوای دوو ساڵ لە دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، لە ئێستاشدا لایەنەکان بە ئاڕاستەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کابینەی 10 سەرقاڵی گفتوگۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ کەمێک نمەباران و بەفر لەو ناوچانە، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەکاتەکانی شەو بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما هەر لە نزمیدا دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران: 13 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ لە غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لە 48 هەزار کەس و زیاتر لە 111 هەزار کەسیش بریندار بوون.

تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، تەرمی حەوت فەڵەستینی دەرهێنراونەتەوە لەژێر داروبەردوی خانووە رووخاوەکاندا و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٨ ھەزار و ٢٧١ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا پێنج برینداری دیکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە و بەوەش ژمارەی بریندارەکان بۆ ١١١ ھەزار و ٦٩٣ کەس بەرزبووەوە.

لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە دوای ئەوەی حەماس بە زیاتر لە پێنج هەزار موشەک هێرشی کردە سەر ئیرائیل، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێکرد.

سەرەڕای هەوڵەکان و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی جەنگ، بەڵام تەنها ئاگربەست راگەیەنراوە، لەدوای دەستبەکاربوونەوەی تڕەمپیشەوە هەوڵەکان بۆ راگرتنی جەنگچڕتر کراونەتەوە.

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئامادەیە بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆكراین ئەگەر پێویست بكات.

كەیر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ،ئاماژەی بەوەكرد، وڵاتەكەی ئامادەیە هێزی سەربازی رەوانەی ئۆكراین بكات، ئەوەش لە ئەگەری پێویست بۆ دەستەبەركردن و پاراستنی ئاسایشی بەریتانیا و ئەوروپا.

ستارمەر راشیگەیاند، ئامادەیە بۆ ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆكراین ئەگەر بێتو رێككەوتن لەگەڵ فلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا بكرێت بۆ كۆتایهێنان بە جەنگ، ئەگەر نا ئەو هێزە سەربازیەكەی ناكاتە مەترسیەوە رەوانەی ئۆكراینیان ناكات چونكە ئەگەری هەیە پوتن جارێكی دیكە هێرشبكاتەوە.

ستارمەر وتیشی،  بەریتانیا ئامادەیە ڕۆڵی پێشەنگ  بگێڕێت لە بەرگری و ئاسایشی ئۆكراین، بڕیاریشە تا ساڵی 2030 سێ ملیار و 78 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری بەرگری بداتە ئۆكراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پێشهاتێكی نوێدا، سەرۆكی ئۆكراین رەتیدەكاتەوە رێگە بە ئەمریكا بدات وەبەرهێنان لە كانزا بەنرخەكانی وڵاتەكەیدا بكات.

ڤلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین دووپاتیكردەوە، فەرمانی بە وەزیرەكانی كردووە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا ئیمزا نەكەن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆكراین.

زیلینسكی دووپاتیشكردەوە، ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا تاوتوێیان كردووە، بەرژەوەندییەكانی كیێڤ ناپارێزێت كە خۆی دەبینێتەوە لە مافی دەستگەیشتنی ئەمریكا بەو كانزا دەگمەنانەی كە لە ئۆكراین دەدۆزرێنەوە و بۆ پیشەسازی فڕۆكەوانیی و بەرگریی و وزەی ئەتۆمی پێویستن.

سەرۆكی ئۆكراین باسی لەوەشكرد، دەبێت رێككەوتنەكە مەرجی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆكراین لە شەڕی داهاتووی روسیا دابین بكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت: شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە عیراق و وڵاتانی چوار دەوری  دەگرێتەوە لە 35 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

سیروان ساڵەح شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرما لە رووبکاتە وڵاتانی عێراق و سوریا و باکوری سعودییە و ئێران، کە ماوەی 35 ساڵە سەرمای لەو شێوەیە وێنەی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی بەفربارین دەکرێت، کە بڕەکەی لەم چەند ساڵەی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق ئەمڕۆ هۆڵی روناکی دوای نۆژەنکردنەوە لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی سلێمانی کردەوە، بەو پێیەی بەیەکێک لە کۆنترین هۆڵەکانی زانکۆی سلێمانی دادەنرێت و یادگاری زۆری بۆ نەوە یەک لە دوای یەکەکان هەڵگرتوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ستایشی رۆڵی پرۆفیسۆر د.کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵەکانی لە پای پاڵپشتیکردنی پەروەردە و دابینکردنی پێداویستی بۆ زانکۆی سلێمانی.

لە میانەی سەردانەکەدا،  خانمی یەکەمی عیراق کورتەیەک لە دیارترین پڕۆژە زانستییەکانی خوێندکارانی کۆلێژی پەروەردەی بۆ خرایەڕوو و  گوێی لە روونکردنەوەیەکی وردی خوێندکار و مامۆستایان گرت سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی خوێندن، جەختیکردەوە لە پاڵپشتیکردنی ئەو دەستپێشخەرییانە کە دەبنە مایەی پەرەپێدانی ئاستی ئەکادیمی و توێژینەوە لە زانکۆی سلێمانیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، سەرۆك كۆماری عیراق هەمواری یاسای بودجەی ئیمزای كردووە.

ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق ئیمزای لەسەر دەرچواندنی یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بودجەی عیراق كردووە، تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ و رادەستكردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم بۆ خەزێنەی گشتی عیراق، بەپێی رێكارەكانی هاتووش لە بڕگەكانی هەموارەكە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.

ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی دووی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەدا، بەپێی یاساكەش هەرێمی كوردستان رۆژانە لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆ 400 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جیهانەوە هەناردە دەكات، تێچووی دەرهێنانی هەر بەرمیلێكیش بە 16 دۆلار دەستنیشانكرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...314315316317318...989