هەواڵەکانهەواڵەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە ، سەرۆک کۆمار د.لەتیف رەشید، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە بەڕێز عەبدولئەمیر شمەری، وەزیری ناوخۆ کرد و تاوتوێی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن و دڵنیابونەوە لەسەرکەوتنی کرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو و رێگاکانی دڵنیابوون لە سەرکەوتنی کرا، بە شێوەیەک کە رێڕەوی دیموکراسی لە وڵاتدا بەهێزتر بکات.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی دابینکردنی کەشێکی ئارام و جێگیر کرد، تا هەڵبژاردنەکان و بەکارهێنانی مافی دەستووری هاووڵاتیان لە دەنگداندا زیاتر  ئازادی و شەفافیەت لە وڵاتدا مسۆگەر بکەن.

هەروەها جەختی لە گرنگی رۆڵی وەزارەتی ناوخۆ لە پاراستنی ناوەندەکانی هەڵبژاردن و دڵنیابوون لە پڕۆسەی دەنگدان لە رێگەی جێبەجێکردنی پلانێکی ئەمنی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەدا کردەوە بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

لەلای خۆیەوە، بەڕێز وەزیری ناوخۆ پلانی تایبەتی وەزارەتەکەی بۆ پاراستنی ناوەندەکانی دەنگدان و پاراستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن خستەڕوو، جەختی لەسەر ئامادەیی هێزە ئەمنییەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و بە شێوەیەک کە هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی ئەمنی و رێک و پێکدا بەڕێوەبچن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو ناوچانەی لە غەززە کۆنتڕۆڵی دەکەن، گروپی حەماسی تێدایە و هەوڵ دەدەن بە تەواوەتی لەناویان بەرن، جەختیشیکردەوە جارێکی دیکە رێگەنادەن لوبنان ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ ئیسرائیل

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ کابینەی حکومەتەکەی، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند؛ لەو ناوچانەی غەززە  کە کۆنتڕۆڵیان کردوە، هێشتا گروپی حەماسی تێدایە،  ئەوانیش لەئێستدا لەهەوڵی لە ناوبردنی حەماسدان.

ناوبراو وتوشیەتی؛ حەماس گورزی کوشندەی بەرکەوتووە و ئێستا تەنها "سێبەرێکە" لەچاو پێشوتردا، ، بەڵام هەوڵی بەهێزبونەوە دەدەن.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردوە ئەزانن حزبوڵای لوبنانیش بە هەمانشێوە هەوڵی خۆڕێکخستنەوە  و بەهێزبونەوە دەدات، بەڵام ئەوان دەزانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەنو  جارێکی دیکە رێگەنادەن  لوبنان ببێتە بەرەیەکی نوێ لەدژی  ئەوان.

ناتانیاهۆ هەڕەشەی لە حوسییەکانیش کردوە و جەختیکردوەتەوە، ئەوان هەڕەشەیەکی جدی و مەترسیدارن،  هەرچی پێویست بێت بۆ نەهێشتنیان ئەنجامی دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو (مانگی 10) دیاریکرد و رایگەیاند، نرخی هەر سەعاتێک بۆ یەک ئەمپێر بە (48) دینار دەبێت.

نرخەکە کام ناوچانە دەگرێتەوە؟

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو نرخە بۆ ئەو قەزا و ناحیانەی سنوری پارێزگای سلێمانییە کە هێشتا کارەبایان بەشێوەی بەردەوام پێناگات و لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکیدا موەلیدەکانیان کاردەکەن.

روونیشکراوەتەوە، لە سەنتەری شاری سلێمانی و گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی مەلیک مەحمود کارەبا بەردەوامە و موەلیدەکان کارناکەن، بۆیە ئەم نرخە ئەو ناوچانە ناگرێتەوە. شێوازی حسابکردنی نرخەکەش بەپێی کاتژمێری کارکردنی موەلیدە دەبێت، کە ژمارەی کاتژمێرەکان جارانی (48) دینار دەکرێت.

نرخی کیلۆوات بۆ سیتییەکان:

سەبارەت بەو سیتییانەی کە کارەبای نیشتمانییان نییە و تەنها پشتیان بە کارەبای موەلیدە بەستووە، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا بە (293) دینار دیاریکراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان کرد و هاکان فیدان رایگەیاند؛ سەرۆکایەتییەکانی  عیراق هاوکار بوون لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان .

لە کۆنفڕانسەکەدا وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند لەسەر پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا گەشتوینەتە رێککەوتن و باسیان لە کێشەی ئاو  ووزە و ئەمنیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردوە.

وتیشی؛ بەڵگەنامەیەک واژۆ دەکەن لە چوارچێوەی رێککەوتنێک سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ئاو لەگەڵ تورکیا و  بە تەواوەتی پشتگیری لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەن.

لای خۆشیەوە هاکان فیدان رایگەیاند، سەرۆکایەتییەکانی عیراق هاوکار بوون لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و جەختیکردەوە ئەو سەقامگیرییە ئێستا هەیە  لە عیراق بۆ هەمولایەک  گرنگە. 

لەبارەی پرسی ئەمنیشەوە رایگەیاند، دەبێت پارتی كرێكارانی كوردستان هاوشێوەی كشانەوەی لە توركیا، لە عێراق و سوریاش بكشێتەوە.

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سوریا، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، سوریا رەتیدەکاتەوە ببێتە سەنتەرێکی جەمسەرگیری و هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای هاریکاری و کرانەوە پتەو بکات.

شەیبانی لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی دیالۆگی مەنامە 2025 روونیکردەوە، یاسا بنەمای کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریایە و جەختی لە پابەندبوونی حکومەتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی دادپەروەری، ئەمەش سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییە سەختانەی رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە و ونبوونی زیاتر لە 250 هەزار کەس لە سەردەمی رژێمی پێشوودا.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئاشکراشیکرد، بڕیارە ئەحمەد شەرع لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا سەردانی کۆشکی سپی بکات و جەختی کردەوە، دۆسیەکانی ئاوەدانکردنەوەی سوریا و پرسی هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ ئەمریکا، تەوری سەرەکیی گفتوگۆکان دەبن لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا.

شەیبانی جەختی کردەوە، دیمەشق بە دیپلۆماسی مامەڵە لەگەڵ جموجۆڵە وروژێنەرەکانی ئیسرائیل دەکات و سوورە لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەبێ ئەوەی بەرەو ئاڵۆزی یان روبەڕوبوونەوە هەنگاو بنێت.

ناوبراو وتیشی: "دەمانەوێت هاوبەشییەکی زۆر بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت، هەوڵدەدەین بە دیپلۆماسی مامەڵە لەگەڵ گێچەڵەکانی ئیسرائیل بکەین، ئێمە بەرەو ئیسرائیل ناچین، بەڵکو هەوڵدەدەین شەڕی ئەوان لە خۆمان دووربخەینەوە."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامێکدا بەبۆنەی یۆبێڵی زێڕینی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پیرۆزبایی لە رۆژنامەوانان، میدیاکاران و کارمەندانی راگەیاندنی حزبەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، "کەناڵ و رۆژنامە و وێبسایتە جۆراوجۆرەکانی یەکێتی چالاکانە رۆڵی خۆیان بینیوە و سەلماندوویانە سەرچاوەی هۆشیارکردنەوەن بە زانیاری راست و بەرپرسیارانە."

دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:

رۆژنامەوانان و میدیاکاران و کادیران و کارمەندانی ڕاگەیاندنی یەکێتی


پیرۆزباییتان لێ دەکەم بۆ یادی یۆبێڵی زێڕینی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەو سەکۆ میدیاییە نیشتمانی و نەتەوەییە دێرینانەی چەندین ساڵە دەنگ و ڕەنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پردێک بوون بۆ گەیاندنی پەیامی حزبی شەهیدان بەکۆمەڵگە لەهەموو بارودۆخێکدا. 

کەناڵ و رۆژنامە و وێبسایتە جۆراوجۆرەکانی یەکێتی هەریەکە و لەئاستی خۆیەوە چالاکانە ڕۆڵی خۆی بینی و سەلماندی سەرچاوەی هوشیارکردنەوەیە بەزانیاری ڕاست و بەرپرسیارانە.

بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لەبەخشینی بەردەوامتان ئەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم لەگەیاندنی ئەو پەیامە میدیاییە گرنگەی خۆتان بۆ تەرخان کردووە لەڕابردوو و ئێستای قۆناغی ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردن و ناساندن و پشتیوانی لە لیستی ژمارە ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی "بە هێزێکی زیاترەوە" دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دەستپێکردنەوەش زانیارییەکان لە مێشکی زاناکانیاندا ئامادەن، وێرانبونی  بنکە ئەتۆمیی و باڵەخانەکان خاویان ناکەنەوە و کێشە بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە دروست ناکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود پزیشکیان سەردانی بارەگای رێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە تاران کرد و جەختیکردەوە لەوەی ئەوان بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین.

پزیشکیان ئاماژەی بەوەکرد، راستە شوێن و باڵەخانەکان وێرانکراون، بەڵام زانست و زانیارییەکان لە مێشکی زاناکانیاندایە و  فراوانکردنی پیشەسازی ئەتۆمی ئامانجی خزمەتکردنی گەلەکەیانە بە مەبەستی  باشترکردنی خۆشگوزەرانی نیشتمانییە نەک بۆ بەرهەمهێنانی چەک.

ئەم قسانەی پزیشکیان لە کاتێکدایە، پێش ئەوەی لەلایەن ئەمریکاوە بنکەی ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردومان بکرێت،  ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  رایگەیاندبوو کە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران گەیشتووەتە ٪60 بەمەش ئێران لە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كۆمیسۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە رێگە بە بارهەڵگرەكان نادرێت بێنە ناو شارەكانەوە و خۆپیشاندان و كۆبونەوەی خەڵكی قەدەغەیە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە 8 بۆ 12ی ئەم مانگە شەوانە هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل لە ناو شارەكان قەدەغەیە و كۆبونەوەی خەڵك و خۆپیشاندان لە 6ی ئەم مانگەوە رێگاپێنەدراوە و تەنیا رۆژی دەنگدانی گشتی 11ی مانگ پشووە جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.

راشیگەیاند، بەكارهێنانی درۆن بۆ گرتەڤیدیۆیی و هەر مەبەستێكی تر بەبێ رەزامەندی قەدەغەیە و بە ئامانج دەگیرێت.

باسی لەوەشكردووە، كەلوپەلی تیژ و چەك لە ناو وێستگەكانی دەنگدان و دەوروبەری رێگە پێنەدراوە و تەنانەت ئەوانەی مۆڵەتی چەكیشتیان هەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەماس رایدەگەیەنێت، تۆمەتەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی رەوایەتیدانە بە کەمکردنەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان کە لە ئێستاوە سنوردار کراون بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە .

دوای ئەوەی دوێنی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد؛ چەکدارەکانی حەماس دەست بە سەر بارهەڵگرێکدا دەگرن، کەهاوکاری تێدا بووە ئەمڕۆ حەماس لە راگەیەندراوێکدا  ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی حەماسدا هاتووە؛  بە توندی ئیدانەی تۆمەتەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە تاڵانکردنی بارهەڵگرێکی یارمەتی و دووپاتی دەکەنەوە کە ئەمانە بانگەشەی بێ بنەمان.

ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ تۆمەتەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی رەوایەتیدانن بە کەمکردنەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان کە لە ئێستاوە سنووردار کراون بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە.

جەختیشیانکردوەتەوە؛ ئەو دیمەنەی کە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا قسەکانی  لەسەر بنیات ناوە، هەڵبەستراوە و داڕێژراوە بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتەکانی گەمارۆدان و کەمکردنەوەی پشتیوانی.

ئەمە لە کاتێكدایە، دوێنێ فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تۆمارکرابوو و لەسەریان نوسی بوو، ژمارەیەک چەکداری حەماس دەست بەسەر بارهەڵگرێدادەگرن کە پڕە لە هاوکاری و بۆ خەڵکی غەززە نێردراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سێی نیسانی ساڵی 2023وە تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکرد، دوای چەند جارێک لە درێژکردنەوەی،  بڕیارە درەنگانێکی ئەمشەو یەکەم گەشتی ئاسمانی لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەستپێبکاتەوە و نزیک سەعاتی یەکی شەو یەکەم فڕۆکەی نەفەر هەڵگر بگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

ئەمشەو سەعات 10:30  یەکەم فڕۆکە، دوای نزیکە سێ ساڵ بە زیاتر لە 160 سەرنشینەوە لە جۆری بۆینگ لە تورکیاوە دەفڕێت و وەک ئەوەی لە گەشتەکەدا دیاریکراوە سەعات یەکی شەو دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، هەمان فڕۆکە  لە سەعات سێ بەرەبەیانی سبەینێ گەشتێکی پێچەوانە دەکات و بە ژمارەیەک سەرنشینەوە، سلێمانییەوە بەرەو تورکیا  جێدەهێڵێت.

بە گوێرەی خشتەی فڕینەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئیتر هەموو هەفتەیەک  چوار گەشت لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێشتر بڵاویکردبوەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن 'هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین'ـەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، وابڕیارە رۆژی 3ـی11ـی ئەمساڵ، گەشتەکانی نێوان ئیستەنبوڵ-سلێمانی بەپێچەوانەشەوە دەستپێبکەنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە رایگەیاندوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستدەکەنەوە بە دابەشکردنی نەوت و ئاماژەیان بەو گەڕەکانەش کردوە کە نەوتیان لێ دابەش دەکرێت.

دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممەی رابردوو، لە پارێزگاکە دەستکرا بەدابەشکردنی نەوت بۆ ساڵی 2025، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی 11هەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکە راگیرا.

دوێنێ فێستیڤاڵەکە دواین رۆژی بوو، ئەمڕۆ دەستدەکرێتەوە بە دابەشکردنی نەوت، لەو گەڕەکانەی کە نەوتیان وەرنەگرتوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەم شوێنانە نەوت دابەشدەکرێت؛ گەڕەکەکانی  شافعی، مزگەوتی مصعب، مزگەوتی عومەری کوری خطاب، قوتابخانەی هەڵەبجەی بنەرەتی، مارکێتی 16-3، مزگەوتی ئیمام علی، چوار ریانی نزیک مزگەوتی شیفاء، نەخۆشخانەی شەهید فاتح، مزگەوتی.قوبا، فەرمانبەران، ڤێتەرنەری، مزگەوتی گەیلانی خوار بەنزینخانە کۆنەکە، پشت کتێبخانەی گشتی، مزگەوتی هاوکاری.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە هاووڵاتییان دڵنیادەکاتەوە دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوی هاوڵاتییان بەشە نەوتی ئەمساڵ وەردەگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هێندەی نەماوە جەنگێکی دیکە هەڵگیرسێنێت و  فەرمانی بە وەزارەتی جەنگی وڵاتەکەی کرد، خۆی بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر وڵاتی نێجیریا ئامادە بکات، ئەمەش لە دوای تۆمەتبارکردنی توندوتیژییەکان بەرانبەر مەسیحییەکانی ئەو وڵاتە، ئەم تۆمەتە حکومەتی نێجیریا رەتیدەکاتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس کە خۆی خاوەندارێتی دەکات پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە، ئاماژەی بە "کۆمەڵکوژی مەسیحییەکان" کردوە و نوسیویەتی؛ "دەستبەجێ کۆتایی بە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکانی نەیجیریا دەهێنێت و داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشکردنەسەر نێجیریا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانێت بچێتە ناو "وڵاتی بەدناو"ـەوە کە مەبەستی نێجیریایە بۆ لەناوبردنی "تیرۆریستە ئیسلامییەکان" کە ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە و  هۆشداریشیداوە  ئەگەر هێرش بکەن، ئەوا خێرا و توند و یەکلاکەرەوە دەبێت.

مەسیحی و موسڵمانەکان لە نەیجیریا بوونەتە قوربانی هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکان، توندوتیژی لەو وڵاتەدا هۆکاری جۆراوجۆری هەیە؛ هەندێک رووداو پاڵنەری ئایینییان هەیە و کاریگەرییان لەسەر هەردوو گروپەکە هەیە، هەندێکی تریش لە ناکۆکی نێوان جووتیاران و مەڕدارەکان لەسەر سەرچاوە سنووردارەکان و هەروەها گرژییە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان سەرچاوە دەگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە، بڵاویکردوەتەوە لە چالاکییەکانی لیژنەهاوبەشەکانیان کە هەرسێ رۆژەکە چاودێری فێستیڤاڵەکەیان کردوە سزای پێبژاردنیان بۆ 20 خاوەن کار کردوە و زیاتر لە 600 کیلۆگرامیش خۆراکی خراپبوو دەستیبەسەردا گیراوە

لە دوای تەواو بونی 11هەمینی فێستیڤاڵی هەنارو  پاییزی هەڵەبجە، لیژنەکانی قائیمقامیەت ئاماری چالاکییەکانیان بڵاوکردەوە بەم شێوەیەیە؛

- سزای پێ بژاردن (غەرامە) بۆ 20 بیست خاوەن کەپرکراوە بە هۆی پا بە ند نە بونیان بە رێنماییەکانەوە .

- دەست بە سەراگرتنی 637  کیلۆگرام خۆراکی نەشیاو بە م شێوانەی لای خوارەوە؛

1- 95 کیلۆگرام کەرەی ئێرانی نە شیاو بۆ خواردن.

2 شەش کیلۆگرام لیمە دۆزی .

3- 20 کیلۆگرام چەڕەساتی جۆراوجۆری نە شیاو .

 4- 300 کیلۆ گۆشتی بێ مۆروکەشیاوی خواردن نەبوو.

5- 90 کیلۆ گۆشتی مریشکی نەشیاو.

6- 40 کیلۆ سەوزە و پیازی نەشیاو .

7- 20 کیلۆ کەرەستەی ن شیاوی چێشتخانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ پێویستە حەماس چەکدابنێت و لە ئێستادا بونەتە بەربەست و ناهێڵنن هاوکارییە مرۆییەکان بگەنە دەست خەڵکی غەززە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پلاتفۆڕمی ئێکس، گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت چەکدارەکانی حەماس، بارهەڵگرێک دەبەن بۆ خۆیان و دەستیبەسەردا دەگرن لەو بارهەڵگرانەی وەک هاوکاریی هاتونەتە خان یونس.

وەزیرەکەی ئەمریکا لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکە نوسیویەتی؛ "حەماس بەردەوامە لەوەی نەهێڵێت  ئەو هاوکارییە مرۆییانەی خەڵکی غەززە، کە زۆر پێویستیان پێیەتی بگاتە دەستیان."

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ بردنی ئەم بارهەڵگرە لەلایەن حەماسەوە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان تێکدەدات بۆ پشتیوانیکردن لە پلانە 20 خاڵییەکانی سەرۆک ترەمپ بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتیانی مەدەنی بێتاوان لە غەززە.

ناوبراو جەختیشیکردوەتەوە لەوەی لە ئێستادا حەماس بەربەستە و دەبێت چەکی خۆی دابنێت بۆ ئەوەی غەززە داهاتوویەکی باشتری هەبێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازیی لەو تیمەی بانگەشەی یەکێتی کرد کە لە هەولێر تووندوتیژییان بەرامبەر کرا.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی یەکێتی ئامادەبوو، تیمی بانگەشەی یەکێتی باسی رووداوەکەیان بۆ سەرۆک بافڵ کرد و وتیان، کردارەکە پلان بۆ داڕێژراو نەبووە، بەڵکو تەنیا هەڵوێستی چەند گەنجێک بووە.
 
سەرۆک بافڵ وتی، ئەو کردارە دوورە لە رەفتاری خەڵکە ئازیزەکەی هەولێر و هەولێرییەکان و رۆژی هەڵبژاردن بە دەنگەکانیان وەڵامی ئەم جۆرە کردارانە دەدەنەوە.
 
سەرۆکی یەکێتی پشتیوانی خۆی بۆ تەواوی گەنجانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند،؛ لەسەر قسەکانی خۆم سوورم و هێرشی رێکخراو بۆ سەر هەڤاڵانمان لە هیچ شوێن و ناوچەیەک قبوڵ ناکەم.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ئەمریکا لە ئێستادا لەهەوڵی فراوانکردنی ئۆپراسیۆنەکانیدایە و ژمارەی سەربازەکانی زیاتر دەکات لە دەریای کاریبی و بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان  تا ئێستا 16 هەزار سەربازی لە سنوری ڤەنزوێلا جێگیر کردوە.

 رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە؛ کە ئەو 16 هەزار کەسە، 10هەزار سەرباز و شەش هەزاریشان دەریاوانن ، جەختیشی لەوە کردووەتەوە خەمڵاندنەکان لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو کەشتیانەن کە پنتاگۆن رایگەیاندوە؛ یان بە رەسمی پشتڕاستیکردووەتەوە کە لە سنورەکەدا جێگیر کراون.

جگە لە ژێردەریایی ئەتۆمی، لە ئێستادا هەشت کەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەکە جێگیرکراون، هەروەها گروپێکی دیکە لە کەشتیی فڕۆکە هەڵگرەکانی یو ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆرد لە رێگادایە بۆ دەریای کاریبی و بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگاتە شوێنی مەبەست.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا لە ماوەی مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا پەرەی سەندووە، لەو ماوەیەدا واشنتۆن چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا و ئەو بەلەم و کەشتیانەی کردوەتە ئامانج کە بانگەشەی قاچاخی مادەی هۆشبەریان دەکرد.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێستا ئیدارەی ئەمریکا بیر لە فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەکاتەوە بۆ ئەوەی هێرشەکانی لە ناو خاکی ڤەنزوێلاش بگرێتەوە  و "تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان" کە ئەمریکا وا ناویان دەبات  بکاتە ئامانج.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...219220221222223...1076