وەزارەتی ئەوقاف: گەشتی حەجی ئەمساڵ بە رێگەی وشکانی دەبێت
محەمەد رزگار
١٦ی نیسانی ٢٠٢٦
بەهۆی ئاڵۆزیی ناوچەکە و داخرانی ئاسمانی عیراق، وەزارەتی ئەوقاف گۆڕانکاریی کت‌وپڕ لە گەشتی ئەمساڵی حاجیاندا دەکات و رایدەگەیەنێت؛ گەشتەکان تەنها بە رێگەی وشکانی دەبن و حاجیانیش قەرەبوو دەکرێنەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و گەرەنتی گەیشتنی حاجیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عیراق رێککەوتوون کە گەشتی ئەمساڵی حاجیانی کوردستان هاوشێوەی حاجیانی عیراق تەنها بە رێگەی وشکانی بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی گەشت بکەن و له رۆژانی داهاتوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراق شێواز و رێککارەکانی چوونی حاجیانی كوردستان رێكده‌خرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان، لەبەر ئەوەی بڕیاربوو به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ناوچه‌كه و داخرانی ئاسمانی عیراق و فرۆكه‌خانه‌كان ئێستا ته‌نها به رێگه‌ی وشكانی گه‌شت ده‌كه‌ن،وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی لەرێگەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات له رێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقییه‌وه هاوشێوه‌ی قه‌ره‌بووی حاجیانی پارساڵ بۆ ئه‌مساڵیش مافی هاووڵاتیانمان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه به‌پێی ئه‌و خه‌مڵاندن و میكانیزمه‌ی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عیراقی بۆ ده‌كات.



