فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیسرائیل باشترین هاوبەشیانە و بەیەكەوە كاردەكەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان

بڕاد كوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ هاوبەشێكیان نییە ئەوەندەی ئیسرائیل لێیانەوە نزیك بێت و لە دوو هەفتەی رابردووشدا، سوپاسالاری ئیسرائیلی بینیوە و لەگەڵیدا كۆبووەتەوە.
 

وتیشی، بەیەكەوە لەگەڵ ئیسرائیل كاردەكەن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان و بەیەكەوە پلانیان بۆ داهاتوو داناوە. 

دەشڵێت، كەشتیی جەنگی یو ئێس ئێس تریپۆلی بە یاوەری زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەربازی مارینز و دەریاوان، ئەركی سەپاندنی گەمارۆی دەریاییان بەسەر سەرجەم بەندەرەكانی ئێراندا دەستپێكردووە.