وتەبێژی یەکێتی دەڵێت: ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك هیچ پەیوەندی بە سەرۆك كۆمارەوە نییە و ئاڵوگۆڕی پۆست پرۆسەیەكی دیموكراسییە.

کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سوپاسی رێبوار تەها دەكەین بۆ ئەو كارانەی ئەنجامیداوە.

وتیشی، دەبێت راستگۆ بین لەگەڵ هاوپەیمان و خەڵكەكەمان و هەندێك لایەن لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستەكە شڵەژاون.

وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كەركوك هیچ پەیوەندی بە سەرۆك كۆمارەوە نییە و ئاڵوگۆڕی پۆست پرۆسەیەكی دیموكراسییە.

کاروان گەزنەیی دەشڵێت؛ با چەواشەكردنی میللەت كۆتایی بێت و ئێمە خەریكی چارەسەركردنی كێشە و پرسە نیشتمانییەكانین، ئەمەش سیاسەتی راستگۆ و حەكیمانەی سەرۆك بافڵە.

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، لەسەر بنەمای كورسی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكەینەوە و هیوادارین حكومەتی نوێی هەرێم كارا و خزمەتگوزار بێت.