لە ترسی ترەمپ و جەنگی ئێران؛ ئەوروپا بەرەو دروستکردنی "ناتۆیەکی ناوخۆیی" و گەڕانەوەی "سەربازیی زۆرەملێ" هەنگاو دەنێت.
رۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ'ـی ئەمریکی لە تاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای دەکات، وڵاتانی ئەوروپا سەرقاڵی داڕشتنی "پلانێکی نائاسایین" بۆ پاراستنی کیشوەرەکە بە توانای ناوخۆیی خۆیان، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ هەڕەشە جددییەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە ناتۆ.
بەپێی راپۆرتەکە، گۆڕانکارییە گەورەکە لە هەڵوێستی (فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیاوە دەستی پێکردووە؛ ئەڵمانیا کە پێشتر گەورەترین داکۆکیکار بوو لە مانەوەی ئەمریکا وەک پارێزەری ئەوروپا، ئێستا گومانی لە متمانەپێکراوی واشنتۆن هەیە و پاڵپشتی لە دروستکردنی "هاوپەیمانیی ویستراوەکان" لە ناو ناتۆدا دەکات، کە فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەندا و کەنەداش دەگرێتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم پلانە لە ساڵی 2025ـەوە بیرۆکەی بۆ دانراوە، بەڵام دوای هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "گرینلاند" و پاشانیش رەتکردنەوەی هاوکاریی سەربازیی ئەوروپا بۆ ئەمریکا لە جەنگی دژی ئێراندا، پرۆسەکە خێراتر بووە، ترەمپ رەتکردنەوەی هاوکاریی ئەوروپییەکانی بە "شەرمەزارییەک کە نا سڕێتەوە" ناوبردووە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایکردووە، پلانە نوێیەکە تەنها لە چوارچێوەی بیرۆکەدا نەماوەتەوە، بەڵکو ئەوروپییەکان کار دەکەن بۆ گەڕانەوەی سیستمی سەربازیی زۆرەملێ.
هەروەها گرتنەدەستی فەرماندەیی سیستمی بەرگریی ئاسمانی و موشەکیی ناتۆ و پەرەپێدانی پیشەسازیی سەربازی لە بوارەکانی بۆشایی ئاسمان ، هەواڵگری و کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ پڕکردنەوەی شوێنپێی ئەمریکا، یەکێکی ترن لە پلانەکانی ئەوروپا.
ئەم جوڵانەی ئەوروپا نیشانەی قۆناغێکی نوێیە کە تێیدا کیشوەرە پیرەکە هەوڵ دەدات کلیلی پاراستنی سنورەکانی لە چنگە پۆڵایینەکانی واشنتۆن دەربهێنێت و خۆی بۆ "خراپترین ئەگەر" ئامادە بکات.

لە پەیامێکی کتوپڕدا بۆ جیهان ترەمپ کۆتایی بە هەڕەشەکانی سەر گەروی هورمز هێنا و "بەڵێنە گەورەکەی" چینیشی بەرانبەر ئێران ئاشکراکرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن و پەکین لەسەر چەند پرسێکی هەستیار رێککەوتوون و جەختیشیکردەوە، چیتر رێگە نادرێت گەروی هورمز بەڕووی جیهاندا دابخرێت.
لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیاڵ تروس دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد، رێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران نزیکبووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی چینی زۆر دڵخۆشن بەوەی کە ئەو کار دەکات بۆ کردنەوەی گەروی هورمز بە شێوەیەکی هەمیشەیی.
ترەمپ نووسیویەتی: "ئێمە گەروی هورمز بۆ تەواوی جیهان دەکەینەوە و ئەم کارەش بۆ هەمیشە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە،" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک بۆ داخستنی ئەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەی جیهان.
لە لایەکی تریشەوە، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین کرد و وتی: "چین رەزامەندی نیشانداوە کە هیچ جۆرە چەکێک بۆ ئێران نەنێرێت،" ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەکی "ناوازەی" لەگەڵ سەرۆکی چین هەیە و دووپاتیکردەوە، بژاردەی دیپلۆماسی و رێککەوتن زۆر باشترە لە جەنگ، هەرچەندە وتیشی: "ئەگەر ناچار بین، ئێمە لە هەموو لایەک باشتر دەجەنگین."
ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە پێشتر رایگەیاندبوو، نامەیەکی "ناوازە"ی لەلایەن شی جین پینگەوە پێگەیشتووە، کە تێیدا سەرۆکی چین ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە، باس لە ناردنی چەک بۆ تاران دەکەن لەلایەن وڵاتەکەیەوە.
رێكخراوێكی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات ئابووری عیراق لە ماوەی ئەمساڵدا بە رێژەی 6.8% پاشەكشە بكات و هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا هۆشداری دەدات ئابووری عیراق لەماوەی ئەساڵدا روبەڕووی پاشەكشەیەكی گەورە دەبێتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی ئەو دامەزراوە داراییە، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەكانی سەر هێڵە دەریاییەكان، گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی عیراق بە رێژەی 6.8% كەمدەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەردەوامی گرژییەكان لە ناوچەكە كاریگەری راستەوخۆی كردووەتەسەر جوڵەی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمز، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و دڵنیایی و دروستبوونی ئاستەنگ لە هەناردەكردنی نەوت كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتی عیراقە.
دامەزراوەكە دەشڵێت، هەرچەندە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە، بەڵام ئەوە بۆ عیراق یارمەتیدەر نییە، چونكە تێچووی هاوردەكردنی كاڵا و پێداویستییەكان بەرز دەبێتەوە و گوزەرانی هاووڵاتیانیش قورستر دەكات، چونكە خەرجییەكانی حكومەت زیاتر دەكات.
سندوقی نەختی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، عیراق لەبەردەم فشارێكی دوولایەندایە، لە لایەك مەترسی كەمبوونەوەی داهاتی نەوت و لە لایەكی تریش بەرزبوونەوەی خەرجییەكانی حكومەتە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان.
ئەندامێكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت دەرگایان بە روی هەموو لایەنەكاندا كراوەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، مەرج نییە هەموو شتێك بەدڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت، هەر شتێكیش بەدڵی ئەو نەبێت دەڵێت ئەوە یاساییە.
وتیشی، یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان ئامادەیە و دەرگاشی كراوەیە بۆ هەموو لایەنەكان بۆئەوەی لەسەر پێكهێنانی حكومەت رێكبكەون.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییهێنانە بە جەنگ.
وتیشی، ئاڵەگۆڕی لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمریکادا لە رۆژانی رابردوودا بەردەوام بووە، بڕیاریشه ئهمڕۆ وهفدێکی پاکستانی سهردانی تاران بکات و وهڵامی ئهمریکا به وردی بگاته دەستیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پیتاندنی یۆرانیۆم مافی خۆمانە، بهڵام ئاست و رێژهکهی دەکرێت گفتوگۆ و دانوستانی لەسەر بکرێت.
ئەوەشی روونکردەوە، تا ئەو کاتەی لەسەر ئاستێکی گشتگیر لێکتێگەیشتن و رێککەوتن نەکرێت، ناتوانرێت باس لە قبووڵکردن یان رەتکردنەوەی وردەکارییەکانی بکرێت، بەتایبەتی لە بابەتێکی گرنگی وەک شەڕ و ئاشتیی نێوان ئێران و ئەمریکا.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی غەزال مەولان بڵاوکردەوە و تێیداهاتووە: لەم سەرەتای بەهارەدا خوێنی بە ناحەق رژاوی غەزاڵ مەولان، نیشتمانی رەنگین کرد و دڵی هەموو نیشتمانپەروەرێکی پڕکرد لە دەرد و ژان و کوڤان.
دەقی پەیامەکە
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی کچە پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (غەزاڵ مەولان چەپەرئاباد)م بە هۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە سورداش پێگەیشت.
لەم سەرەتای بەهارەدا خوێنی بە ناحەق رژاوی غەزاڵ مەولان، نیشتمانی رەنگین کرد و دڵی هەموو نیشتمانپەروەرێکی پڕکرد لە دەرد و ژان و کوڤان.
خوێنی ئەم شەهیدە ئازیزەش تێکەڵی هەمان ئەو رووبارە خوێنەمان ئەبێت، کە لە سەرتاسەری کوردستان لە پێناو خەبات بۆ ( ژن ژیان ئازادی ) و رزگاری نیشتمان رژا.
هەزاران سڵاو لە گیانی نەمری شەهید غەزاڵ مەولان و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
سیاسەتەمەدارێكی كورد دەڵێت هەموو لایەنەكانی ناو پەرلەمانی توركیا جگە لە ئاكەپە دەیانەوێت یاسایەك بۆ پرۆسەی ئاشتی پەسەند بكرێت.
مەراڵ دانش بەشتاش، هاوسەرۆكی كۆنگرەی دیموكراتی گەلان (هەدەكە) رایگەیاند، لێپرسراوانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) و هەندێك لە دەسەڵاتدارانی تری توركیا بە بیانووی ئەوەی متمانەیان بە بێدەنگكردنی چەك لە لایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە نییە، هەنگاوی راستەقینە بۆ پرۆسەی ئاشتی نانێن.
وتیشی، ئەگەرچی ناكۆكی و لێكتێنەگەیشتن لە نێوان لایەنەكانی توركیا هەیە، بەڵام پرۆسەی ئاشتی نەوەستاوە.
مەراڵ بەشتاش دانش دەشڵێت، دەركردنی یاسا لە پەرلەمانی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی دەتوانێت ببێتە هۆكاری خێراتربوونی پرۆسەكە و ئەوانەشی دەستبەرداری چەك بوون دەتوانن تێكەڵ بە كۆمەڵگە ببن و بەشداریی خەباتی سیاسی بن لە توركیا.
هاوسەرۆكی هەدەكە جەختیشیكردوە، دانانی یاسا متمانەی لایەنەكان بە پرۆسەی ئاشتی زیاتر دەكات و پێویستە پەرلەمانی توركیا پێش ئەوەی لە مانگی حەوتی داهاتوودا بكەوێتە پشووەوە، پرۆژەیاساییەك بۆ پرۆسەی ئاشتی پەسەند بكات.
ئەمریكا و ئیسرائیل و لوبنان جەخت لە یەكپارچەیی لوبنان دەكەنەوە و پێشنیازیش دەكرێت رێككەوتنێكی ئاشتی بە چاودێری ئەمریكا ئیمزا بكرێت
نەدا حەمادە، باڵیۆزی لوبنان لە ئەمریكا و یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا بە نێوەندگیری ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتۆن كۆبوونەوە و دواتر راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، هەر سێ وڵات جەخت لە یەكپارچەیی خاك و سەروەری لوبنان دەكەنەوە و ئیسرائیلیش پابەند دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی لوبنان بۆ چەكداماڵینی حزبوڵا.
هاوكات، لوبنان داوای كردووە هەنگاوی كردەیی بنرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانە مرۆییەكانی، ئیسرائیل ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەهێز بكات.
لەلایەكی تریشەوە، ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ لوبنان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی چەك بۆ دەستی دەوڵەت، داماڵینی چەك و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی گروپە چەكدارەكان لە لوبنان.
باس لەوەشكراوە، پێویستە هەر رێككەوتنێكی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەژێر چاودێری ئەمریكا بكرێت بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری لێ بكەوێتەوە.
قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی 'چوارشەمبا سۆر' پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کوردانی ئێزدی کرد و بە پێکهاتەیەکی رەسەنیش ناوی بردوون
دەقی پەیامەکە:
بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، هەمیشە پشتیوان و پاڵپشتی هەر هەنگاوێكە كە ماف و ژیانێكی باشتر بۆ ئێزدییەكان دەستەبەر بكات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی (چارشەمبا سۆر) و سەری ساڵی ئێزدی رایگەیاندووە، قوربانیدانی ئێزدییەكان لەپێناو پاراستنی شوناس و تایبەتمەندی ئایینییان رێزلێگیراوە.
دەشڵێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە پشتیوان دەبێت و پاڵپشتی هەر هەنگاوێكیشن كە ماف و ژیانێكی باشتر بۆ ئێزدییەكان دەستەبەر بكات.
كۆریای باشوور هاوكاری مرۆیی بە بڕی 500 هەزار دۆلار پێشكەشی ئێران دەكات و لە مانگی رابردووشدا، هاوكارییەكی مرۆیی تری بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار پێشكەشی لوبنان كرد
وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشوور لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر داوای رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان، بڕیاری داوە هاوكارییەكی مرۆیی بە بڕی 500 هەزار دۆلار پێشكەش بە ئێران بكات
راشیگەیاندووە، ئەو هاوكارییە مرۆییانە لە رێگەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوورەوە دەگەیەنرێت، بۆئەوەی ببێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی ئێستا لە ئێران هەیە.
ئەو هەنگاوەی كۆریای باشوور لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكاندایە، دوای ئەوەی سیئۆل لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا نێردراوێكی تایبەتی رەوانەی تاران كرد، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی كەشتییەكان و دەستەی كارمەندانی وڵاتەكەی كە لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە.
كۆریای باشوور لە مانگی رابردووشدا، هاوكارییەكی مرۆیی تری بە بڕی دوو ملیۆن دۆلار پێشكەشی لوبنان كرد.
سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت جەنگی دژی ئێران بەرەو كۆتایی دەچێت، بەڵام ئەركی واشنتۆن لە ناوچەكە كۆتایی نەهاتووە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس بیزنس رایگەیاند، لە كۆتاییەكانی جەنگ ی دژی ئێران نزیك بوونەتەوە و بە رێككەوتنی كەمیش لەگەڵ ئەو وڵاتە رازی نابێت.
وتیشی، بڕوای وایە جەنگ زۆر لە كۆتایی نزیكبووەتەوە و ئەگەری رێككەوتنێكی باش هەیە بەڵام هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا ئەركەكانیان كۆتایی نەهاتووە.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشیكردەوە، سەرەڕای ئەوەی هەموو شتێك لەگەڵ ئێران كۆتایی نەهاتووە، بەڵام ئەگەری هەیە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد دەستپێبكەنەوە.
ئەو لێدوانەی ترەمپ لە كاتێكدایە زۆربەی میدیاكانی ئەمریكا هەواڵی ئەگەری دەستپێكردنەوەی خولێكی تری دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێرانیان لە پاكستان بڵاوكردووەتەوە.
ئەمریكا و ئیسرائیل و لوبنان لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا جەخت لە یەكپارچەیی لوبنان دەكەنەوە و پێشنیازیش دەكرێت رێككەوتنێكی ئاشتی بە چاودێری ئەمریكا ئیمزا بكرێت.
نەدا حەمادە، باڵیۆزی لوبنان لە ئەمریكا و یەحیێل لایتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریكا بە نێوەندگیری ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتۆن كۆبوونەوە و دواتر راگەیەنراوێكی هاوبەشی سێ قۆڵییان بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە، هەر سێ وڵات جەخت لە یەكپارچەیی خاك و سەروەری لوبنان دەكەنەوە و ئیسرائیلیش پابەند دەكرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی لوبنان بۆ چەكداماڵینی حزبوڵا.
هاوكات، لوبنان داوای كردووە هەنگاوی كردەیی بنرێگ بۆ چارەسەركردنی قەیرانە مرۆییەكانی، ئیسرائیل ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام كە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەهێز بكات.
لەلایەكی تریشەوە، ئەمریكا پشتگیری خۆی بۆ لوبنان دەربڕیوە بۆ كۆتاییهێنان بە هەژموونی ئێران، گەڕاندنەوەی چەك بۆ دەستی دەوڵەت، داماڵینی چەك و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی گروپە چەكدارەكان لە لوبنان.
باس لەوش كراوە، پێویستە هەر رێككەوتنێكی ئاگربەست لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەژێر چاودێری ئەمریكا بكرێت بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری لێ بكەوێتەوە.
سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی فشارەکان لە ناوچەکەدا، خاکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم رووبەڕووی هێرشی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو بووەوە کە ئارامیی هاووڵاتییانی کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران، بۆ جاری دووەم هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نەبووە لە هیچ شەڕ و ململانێیەکی ناوچەیی، داواش دەکات چیتر سەقامگیریی هەرێم و ئارامیی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانجی ململانێکان.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' ئاشرایکرد، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەرکی گەمارۆدانی سەرجەم ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەچنە دەرەوە.
سێنتکۆم رایگەیاند، زیاتر لە 10 هەزار سەرباز لە هێزەکانی دەریاوانی، مارێنز و ئاسمانی، لەگەڵ زیاتر لە 12 کەشتی جەنگیی و دەیان فڕۆکە، ئەرکی چاودێریکردن و سەپاندنی گەمارۆکە جێبەجێ دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە یەکەمین رۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە بەناو گەمارۆکەدا تێپەڕن، هاوکات شەش کەشتی بازرگانی پابەندی فەرمانەکانی ئەمریکا بوون و گەڕاونەتەوە بۆ ناو بەندەرە ئێرانییەکان لە دەریای عومان.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆکە سەرجەم بەندەر و ناوچە کەناراوەکانی ئێران لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عومان دەگرێتەوە، بەبێ گوێدانە ناسنامە و ئاڵای کەشتییەکان.
هێزەکانی ئەمریکا جەختیان کردووەتەوە، بەردەوامن لە پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمز بۆ ئەو کەشتیانەی روو لەو بەندەرە دەکەن کە سەر بە ئێران نییە یان لێیان دەگەڕێنەوە.
موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ( 16ـی نیسانی 2026) موچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.