عیراق

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  کۆمیسیۆن رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی ژمارەی بە  لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد و بڕیاریدا رۆژی ٢٧ی ئادار لە ھەولێر پرۆسەکە ئەنجام بدرێت.

وتیشی، پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان لە ژمارەی ١٠١ و بەرەو سەرەوە دەستپێدەکات و پرۆسەکەش بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم حزب و کاندیدە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕو، لیژنەیەکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات و دواتریش ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەرئەنجامی کاری لیژنەکە پەسەند دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فائق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لەوە كردوە، هەندێك لایەنی سیاسی سودمەندبوون لە بوونی ئاوارەكان و مانەوەیان لە كامپەكاندا، هەروەها هەندێك خێزانیش هەن ئەگەر هاوكارییەكانی حكومەتیش بۆیان زیاد بكرێت، خۆیان ئارەزومەندانە نایانەوێت بگەڕێننەوە بۆ ناوچەكانیان.

وتیشی، سەرۆك وەزیران فەرمانی كردووە هەموو خزمەتگوزارییەكی شایستە بۆ شنگال دابینبكرێت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتەكەی داوای لە ئیدارەی نەینەوا كردووە قائیمقامێكی نوێ بۆ قەزای شنگال دیاری بكات تا بەباشترین شێوە خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بكرێن.

راشیگەیاندووە ، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بڕیاریداوە تا 30ی تەمووزی ئەمساڵ سەرجەم كامپەكانی كۆچبەران دابخات، هەر خێزانێكی ئاوارەش ئەگەر بیەوێت بۆ ناوچەكانی خۆیان بگەڕێننەوە، بڕی چوار ملیۆن دینار هاوكاری پێشكەشدەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانەی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٩-٣-٢٠٢٤، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پاڵپشتیکردنی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە پزیشکیییەکانی سەرجەم پسپۆڕییە جیاجیاکان لەڕێگەی سودوەرگرتن لە شارەزایی وڵاتانی پێشکەوتوی جیھان، ھەروەک ئاماژەیکرد بە پێویستی پەرەپێدانی پرۆگرامی زانستی و وانەوتنەوە لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا.

سەرۆککۆمار دووپاتیکردەوە، کە زانکۆکانی عێراق ناوبانگێکی باشیان ھەیە بەوپێیەی زۆرێک لە خاوەن توانا و لێھاتوویی زانستی بەتایبەت لە بواری پزیشکیدا، لە ناوخۆی عێراقدا خوێندنیان تەواوکردوە.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی کۆمەڵەی عێراقی بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پزیشکی کورتەیەکی لەبارەی کارەکانی کۆمەڵەکەیان و ئەو ئەرکانەی لەڕێگەی کردنەوەی خول و وۆرکشۆپ جێبەجێیان دەکەن خستەڕوو، تا بتوانن شان بە شانی پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکی ھەنگاوبنێن، ھەروەھا باسی لە میکانیزمەکانی ھاریکاری نێوان کۆمەڵەکەیان و زانکۆ پسپۆڕەکانی عێراق کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وزاری عێراقی بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند، ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی و بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری کشتوکاڵ و چەند لایەنێکی دیکەی حکومەتی عێراق کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی وزاری بڕیاریداوە نرخی ھەر تۆنێک گەنم تەنھا بۆ ئەمساڵ بە بڕی ٨٥٠ ھەزار دینار لە جوتیاران وەربگیرێت.

جەختیشی کردوەتەوە ، لەسەر بنەمای تێچوونەکان و نرخی جیھانی گەنم و چەند پێوەرێکی دیکە نرخی گەنمیان بەو بڕە دیاریکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزیری بازرگانی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە بەغداد و  پارێزگاکانی تر ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە و ماددە خۆراکیەکانیان رادەستی کۆگاکان کردووە و بریکارەکانیش پشکەکانیان وەرگرتووە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق داوای لە ھاووڵاتییان کردوە سەردانی بریکارەکانیان بکەن لە ناوچەکانیان بەمەبەستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانەیان. 

دەشڵێت، ھێڵی گەرمی فەرمانگەی چاودێری و کاروباری ھاووڵاتییان چالاک کراوە لە کاتی بوونی ھەر سکاڵایەک و سەرپێچیەک ھاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن. 

ھاوکات، ریاز موسەوی، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، شەوی رابردوو رێکاری پێویستیان گرتوەتەبەر بۆ پاراستنی کۆگاکان لە باران و لافاو. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، وەزارتی دارایی عێراق بڕی یەک ملیار و ٥٠٣ ملیۆن دیناری تری خستە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، ئەوەش بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانەبرانی ھەرێمە.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر لە ١١ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق بە چوار لیست بڕی ٥٦٠ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی شوبات خستە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، بەڵام تائێستا بە بیانووی کورتھێنان، مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێم دابەش نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ جاسم محەمەد عەبوود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی کۆبۆوە و گفتوگۆیان کرد لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ھەژماری بانکی فەرمانبەرانی ھەرێم.

سەرۆککۆمار رایگەیاند، پرۆسەی سیاسی عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ لەسەر چەند بنەمایەکی نەگۆڕ داڕێژراوە، کە خواستی سەرکردە سیاسییەکانی لەسەر بووە و لە دەستوردا بەڕوونی ھەرێمی کوردستان و ئەو دەسەڵاتانەی ئێستای پەسندکردووە، ھەربۆیە دەسەڵاتدارانی ھەرێم دەسەڵاتی تەواویان بەسەر ھەرێم و ھاووڵاتیاندا ھەیە، بەشێوەیەک کە جگە لە دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵ، دەستوور و یاسا پێشێل نەکات.

لە بەرامبەردا سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، ئاماژەی بەوە کرد ئەو فەرمانبەرانەی ھەرێمی کوردستان کە بەھۆی کێشەی ھونەرییەوە دروستکردنی ھەژماری بانکییان دوادەکەوێت، دەتوانن بە کاش موچەکانیان وەربگرن، دووپاتیشیکردەوە، ناردنی پارە بۆ موچەخۆرانی ھەرێم بەردەوام دەبێت تاوەکو پرۆسەی بە بانکی کردنی مووچەی فەرمانبەران تەواودەبێت، بەوپێیەی ڕێوشوێنەکانی پرۆسەی بەبانکیکردن کاتی پێویستە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە سەرپەرشتی عەتوان عەتوانی، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکان لە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کۆبووەوە و تیایدا ئاماژە بە کارنامەی حکومەتی فیدراڵ کرا، بۆ گۆڕینی سیستەمی کاغەز بۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی عەلی کەریم بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین بەڕێوەچوو، ئاماژە بە ھەوڵەکان کرا بۆ کەمکردنەوەی رۆتینات بۆ ھاوڵاتییان لەکاتی وەرگرتنی قیست و پێشینە و جەختکرایەوە لە رێگریکردن لە ھەر ساختەکارییەک لەو مامەڵانەدا.

ھەروەھا، لیژنەی دارایی بڕیاریدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکبھێنێت، بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواچوون لەو ساختەکارییانەی لە کاتی مامەڵەی ئەلیکترۆنی دراودا دەکرێت، کە پارە لە کڕیار دەبڕدرێت بەبێ ئاگاداری خۆی، دواتریش لیژنەکە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە پێشکەشی لیژنەی دارایی دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە ١٩-٣-٢٠٢٤ لە بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی سیاسی، ئەمنی، ئابوری، ژیان و خزمەتگوزاری لە وڵاتدا کرا و پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاووتوێکران.

لەو دیدارەدا گرنگی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان خرانەبەر باس و گفتوگۆ، ھاوکات گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و تەواوکردنی پرۆسەی داخستنی کامپەکان بەشێوەیەکی ھەمیشەیی لەو ماوەیەی حکومەت دیاریکردوە و بەردەوامیدان بە کاری ھاوبەش بەمەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستورییەکان، جەختیان لەسەر کرایەوە.

ھەر لە دیدارەکەدا ئاماژە بە بەیاننامەی ھاوبەشی کۆتایی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی کرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لەناوچەکەدا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید میقداد موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەدا، تیم و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لە وەزارەت، ستراتیژییەکی نوێیان بۆ کۆتاییھێنان و داخستنی قومارخانەکان گرتووەتەبەر، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری و ھاووڵاتییان.

ئەوەشی خستەڕوو، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی فراوانیان ئەنجامداوە بۆ داخستنی قومارخانەکان و لەو چوارچێوەیەشدا، چەند قومارخانەکەیان دۆزیوەتەوە و دەستەی بەڕێوەبەری ئەو شوێنانەشیان بە سزای یاسایی خۆیان گەیاندووە.

 وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، قومارخانەکان لە سێ ئاڕاستەوە مەترسی و ھەڕەشەن بۆ سەر کۆمەڵگە و کاریگەری نەرێنییان بۆ سەر ھەرزەکار و گەنجانیان ھەیە، ھاوکات ھانیان دەدات بۆ تاوان، بۆ ئەو مەبەستەش کۆتاییھێنان بە قومارخانەکان لە پێشینەی ستراتیجی کارەکانی وەزارەتی ناوخۆیە و دڵنیایشیدا، ھیچ قومارخانەیەک لە پارێزگاکانی عێراق پارێزراو نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق باسی لەوەکرد، عێراق توانیویەتی ئاسایشی خۆراک دابین بکات و لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرچووە کە بەڕێژەیەکی بەرچاو گەنم ھاوردە دەکەن و بەردەوام روبەڕوی ھەڵاوسانی ماددە خۆراکییەکان دەبنەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو،  لەم کاتەدا لە کۆگاکانی وڵاتدا دوو ملیۆن تۆن گەنم ھەیە و بەشی چوار مانگیش بەشەخۆراکیان دابینکردووە.

پەیوەست بە گرانبوونی ماددە خۆراکییەکانیش، وەزیری بازرگانی ئاشکرای دەکات کە رێکاریان دەستپێکردووە بۆ کردنەوەی کۆمەڵگەی بازرگانی کە تیایدا بەرێژەی ٢٥٪ کەمتر و بە نرخی پاڵپشتیکراو، ماددە خۆراکییەکان بە ھاووڵاتیان دەفرۆشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...9394959697...397