ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پرۆژیاسایەك دەكات و چەند پڕۆژەیاسایەكیش دەخاتە دەنگدانەوە. 

لە تەوەری یەكەمدا دەنگ لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەكان دەدرێت، تەوەری دووەمیش تایبەتە  بەدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای وزەی نوێبووەوە.

 هەر لەمیانی  ئەو دانیشتنەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری قەرەبووی زیانلێكەوتووانی جەنگ  و هەڵەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان و  پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای چاودێری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەكرێت. 

لە  كۆتا تەوەری دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا تاوتوێی راپۆرتی پڕۆژەیاسای دەستەی گشتی چاودێری هاوردەی فیدراڵی و  پڕۆژەیاسای دراو و كاڵاكان دەكرێت.