فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەناو عیراق ئیفلیج بووە و هیچ هەڕەشەیەك نییە بۆ سەر وڵات.

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستی داعش هیچ هەڕەشەیەكی نەماوە بۆ سەر عیراق و هێزە ئەمنییەكانی دەوڵەت بە بەردەوامی لە گەڕان و بەدواداچووندان بۆ تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنیان.

ئەوەشی خستەڕو، سنووری پێشهاتە هەرێمییەكان هیچ كاریگەرییەكی راستەوخۆی بۆ سەر عیراق نییە و سنووری وڵات بە تەواوی پارێزراوە.

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشدا، نیگەرانییە نێودەوڵەتییەكان لە تیرۆریستانی داعش هیچ پەیوەندییەكانی بە رەوشی عیراقەوە نییە، چونكە رێكخراوی تیرۆریستی داعشی بە سروشتی خۆی هەڕەشەیەكی هەرێمی و نێودەوڵەتییە و لە چەندین وڵاتدا هەیە، لە عیراقیش ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە بەهۆی گورزە بەردەوامەكانی هێزە ئەمنییەكانی وڵات ئەو رێكخراوە ئیلفیج كراوە.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە عیراق، لەدوایین بڵاوكراوەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی " ئێكس" نیگەرانی خۆی لە فراوانبوونی هەردوو رێكخراوی تیرۆریستی داعش و قاعیدە لە ناوچەكە دەربڕی.