سەرۆکایەتی کۆمار: جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی دانبەخۆداگرتن و پەنابردنە بەر رێکارە یاسایی
محەمەد رزگار
٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
سەرۆکایەتیی کۆمار بەنیگەرانییەوە چاودێریی ئەو ڕووداوە نەخوازراوانەی کرد کە شاری سلێمانی بەخۆیەوە بینی، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە شارەکەدا و برینداربوونی ژمارەیەکی تر.
جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی دانبەخۆداگرتن و پەنابردنە بەر رێکارە یاسایی و دادوەرییەکان بەپێی دەستور و دوور لە توندوتیژی، بە شێوەیەک کە بنەماکانی دادپەروەری بچەسپێنێت و ئاسایش و سەقامگیریی هاووڵاتیان بپارێزێت.
هەروەها سەرۆکایەتیی کۆمار سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیان دەکات، و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
خوای گەورە سلێمانی و دانیشتووانەکەی و هەموو عیراقییەکان لە هەموو ناخۆشی و خراپەیەک بپارێزێت.