عیراقعیراق

لەسەر دەنگۆی بوونی سەربازگەی نهێنی ئیسرائیل لە بیابانەكانی عیراق، ئەنجومەنی نوێنەران هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگری بانگهێشت دەكات.

ماڵپەری "عەرەبی جدید" لە زاری لێپرسراوێكی باڵای حكومەتی عیراقەوە ئاشكرایكردووە، لەسەر ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە كە سەربازگەی نهێنی ئیسرائیل لە بیابانەكانی نوخێب لە عیراق هەیە، بە دیاریكراویش هەواڵەكەی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی كە یەكەم رۆژنامە بوو ئەو دەنگۆیەی بڵاوكردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریداوە هەردوو وەزیری ناوخۆ و بەرگری بانگهێشت بكات بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە راستی و دروستی ئەو دەنگۆیانە.

رائید مالكی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایگەیاندووە، ئەمریكا لە كاتی جەنگی ئێراندا ئاسمان و خاكی عیراقی پێشكەشی ئیسرائیل كرد و فەرمانی بە عیراقیش كردبوو رادارەكانی سیستمی بەرگری ئاسمانیی و فڕۆكە لەكاربخات.

جەختیشیكردەوە، دروستكردنی سەربازگە لە بیابانەكانی عیراق لەلایەن ئیسرائیلەوە، پێشلكارییەكی گەورەیە و پێویستە لەسەر ئەو دۆسێیەش لێپرسینەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی عیراقدا بكرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سبەینێوە شەپۆلێكی خۆڵبارین و گەرما روو لە سەرتاسەری عیراق دەكات و تا رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.

دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما بۆ سەرو 30 پلە بەرزدەبنەوە و خۆڵبارینی مامناوەندیش لە زۆربەی ناوچەكان دەستپێدەكات.

دەشڵێت، رۆژی سێشەممە باران لە شێوەی نمە و تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و رەشەبا هەڵدەكات و خێراییەكەی دەگاتە 40 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا و شەپۆلی خۆڵبارینەكە زیاتر دەكات و مەودای بینین كەم دەكاتەوە.

بەپێی كەشناسی، تا رۆژی چوارشەممە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باشوری عیراق كەم دەبنەوە و رۆژی پێنجشەممەش شەپۆلی خۆڵبارینەكە كۆتایی دێت.

هاوكات كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەرزبوونەتەوە و لە بەشێك لە پارێزگاكان گەیشتووەتە سەروو 30 پلە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، لەم هەفتەیەدا دەنگدان بە كابینەی حكومەتەكەی عەلی زەیدی دەستپێدەكات.

سەفیە جیزانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی عیراقی راگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا دەنگدان لەسەر حكومەتی نوێ دەستپێدەكات، بەڵام رۆژەكەی دیاری نەكراوە.

هاوكات محەمەد هادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، كابینەی نوێ بە نزیكەیی تەواو بووە، پێشبینی دەكرێت زەیدی نزیكەی 80٪ی پێكهاتەی حكومەتەكەی پێشكەش بكات و هیچ ئاستەنگێكی بنچینەیی نییە بۆ رێگریكردن لە دەنگدان لەسەری.

رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ راگەیاندنی نزیكبونەوەی دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی عەلی زەیدی، پرۆسەی سیاسیش چووەتە قۆناغێكی پێشكەوتووی لێكتێگەیشتن و تێپەڕاندنی خاڵە ناكۆكییەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە عیراق هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار نەکراوە، وەزارەتی تەندروستیش ئاشکرایدەکات، هەموو رێکارێکی پێویستیان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو گرتوەتەبەر.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق راگەیەنراوێک دڵنیایی لەبارەی ڤایرۆسی "هانتا" بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، تیمەکانیان بە وردی چاودێری بارودۆخی پەتاناسی لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە دەکەن.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا لە عێراق تۆمار نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەستیان بە گرتنەبەری رێکاری پێشوەختە و بڵاوکردنەوەی رێنمایی زانستی لە دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ ئامادەکاری و رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

ڤایرۆسی هانتا لە بنەڕەتدا لە "قورمشکەکانەوە" (جرج و مشک) دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دەکرێت ببێتە هۆی نەخۆشییەکی توند.

سەبارەت بە بڵاووبوونەوەی لەسەر ئاستی جیهان، وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد، کەئاستی مەترسیی ئەم ڤایرۆسەی لەسەر ئاستی جیهان بە "نزم" هەڵسەنگاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە چوونی نزیکەی 100 پەرلەمانتار دەکەن بۆ فەریزەی حەج و رایگەیاند، کە ژمارەی دروست تەنها 29 پەرلەمانتارە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی رونیکردەوە: بەشێک لەو پەرلەمانتارانە ئەندامی لیژنەی ئەوقافن و بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کاروباری حاجیانی عیراق بە ئەرکێکی رەسمی نێردراون.

جەختیشی کردەوە کە: بەشەکەی دیکەی پەرلەمانتاران، ناویان لە تیروپشکی رەسمی حەجدا دەرچووە، تەنانەت پێش ئەوەی ببنە ئەندامی پەرلەمان.

ئەم روونکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی بۆ وەرگرتنی متمانە بچێتە پەرلەمان.

 بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو پەرلەمانتارانە تەنها دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بە حکومەت و کارنامەکەی، بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عیراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند کە بڕیار دراوە بە دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری تێلیگرام لە سەرانسەری وڵاتدا، ئەمەش دوای ئەوەی ئیدارەی ئەپڵیکەیشنەکە بەڵێنی داوە پابەند بێت بە مەرجە رێکخراوەییەکان و یاسا کارپێکراوەکان.

دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیدارەی تێلیگرام بەڵێنی داوە پابەندی مەرجە رێکخراوەییەکان بێت بەگوێرەی بڕگەکانی فەرمانی یاسایی ژمارە 65ی ساڵی 2004.

ئاماژەی بەوەش کرد کە: پێشتر داواکاری رەسمی ئاراستەی کۆمپانیاکە کرابوو سەبارەت بە رێکخستنی ناوەڕۆک، پاراستنی زانیارییەکانی بەکارهێنەران و پابەندبوون بە چوارچێوە یاساییەکانی عیراق.

جەختیشی کردەوە کە: دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی مەیدانی بۆ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی کە ئیدارەی تێلیگرام داویەتی.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە دوای تەواوکردنی رێکارە تەکنیکییەکان لەلایەن وەزارەتی گەیاندنەوە، ئەپڵیکەیشنەکە بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، عیراق ئاستێكی بەرزی لە بواری ئاسایشی خۆراك و كۆگایەكی ستراتیژیی باشی هەیە.

ئەحمەد حسێن نوێنەری عیراق لە رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، عیراق توانایەكی زۆر باشی هەیە لە دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكان و ئاستی ئاسایشی خۆراكیش بەراورد بە چەندین وڵاتی عەرەبی لە رەوشێكی زۆر باشدایە.

وتیشی، حكومەتی عیراق كاری باشیكردووە بۆ دابینكردنی كۆگایەكی پێویست بە مەبەستی باشتركردنی ئاسایشی خۆراك، لە رێگەی پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ و بەرزكردنەوەی نرخی كڕینەوەی بەرهەمە ناوخۆییەكان لە جوتیاران و باشتركردنی كوالیتی و بڕی ماددەكانی بەشەخۆراكی مانگەی هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق كاریكردووە بۆ پاراستنی كۆگایەكی ستراتیژیی خۆراك كە لانیكەم بەشی سێ مانگ بكات، وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەگەری پەرەسەندی هەر گرژییەك لە ناوچەكە و بەردەوامبوونی مەرسییەكانی داخستنی گەروی هورمز.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کارنامەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، بڵاوکرایەوە و لە 14 تەوەر پێکدێت و جەخت دەکاتەوە دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

 

14 تەوەرەکەی عەلی زەیدی بەمشێوەیەیە؛

تەوەرەی یەکەم تایبەتە بە بەهێزکردنی سەروەری دەوڵەت و ئاسایشی نیشتمانی

- بەهێزکردنی تواناکانی دەزگا ئەمنییەکان، هەواڵگری و سەربازییەکان، و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی پڕچەککردن.

- پەرەپێدانی تواناکانی ئەندامانی حەشدی شەعبی بە جۆرێک کە توانای شەڕکردنیان بەهێز بکات و دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانیان لەناو سیستمی ئەمنیدا بەپێی یاسا.

تەوەری دووەم تایبەتە بە سیاسەتی دەرەوە

- دورخستنەوەی عیراق لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وەک هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوخۆیی و راکێشانی وەبەرهێنان.

- بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کاریگەر و دروستکردنی پەیوەندی تایبەت لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بەتایبەتی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و وڵاتانی دراوسێ، هەروەها کارکردن لەسەر پڕۆژەی "رێگای گەشەپێدان".

تەوەری سێیەم تایبەتە بە چاکسازی ئابووری و دارایی

- بونیادنانی ئابوورییەکی نیشتمانی هەمەجۆر کە کەمتر پشت بە نەوت ببەستێت.

- پەیڕەوکردنی پرۆگرامی دیسپلینی دارایی و ڕێکخستنەوەی خەرجییە گشتییەکان و دیجیتاڵکردنی کۆکردنەوەی باج.

تەوەری چوارەم تایبەتە وزە (کارەبا و نەوت و گاز)

-کارەبا؛ چاکسازی گشتی لە کەرتەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، بەشداریپێکردنی کەرتی تایبەت لە دابەشکردنی کارەبا، و وەرچەرخان بەرەو وزەی نوێبووەوە و تۆرە زیرەکەکان.

-نەوت و گاز؛ تەواوکردنی پڕۆژەکانی گازی هاوەڵ بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردن، کارکردن بۆ پەسەندکردنی "یاسای نەوت و گاز"، و زیادکردنی توانای پاڵاوگەکان بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە سووتەمەنیدا.

تەوەری پێنجەم تایبەتە بە پیشەسازی

- چاکسازی لە یاساکانی پیشەسازیدا بۆ زیادکردنی بەشداری ئەم کەرتە لە داهاتی نیشتمانی.

تەوەری شەشەم تایبەتە بە کشتوکاڵ و ئاو

- بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم لە ئاودێری و کشتوکاڵدا، بەستنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەی ئاو بۆ دابینکردنی مافی ئاوی عێراق.

تەوەری حەوتەم تایبەتە حوکمڕانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

- بونیادنانی بەرنامەیەکی نیشتمانی بۆ چاکسازی دامەزراوەیی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی.

تەوەری هەشتەم تایبەتە بە پەروەردە و خوێندن

- بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی حکومی و ئەهلی بەردەوامبوون لە دروستکردنی قوتابخانەکان

تەوەری نۆیەم تایبەتە بە  تەندروستی

- باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و گەیاندنیان بە ناوچە دوورەدەستەکان.

تەوەری دەیەم تایبەتە بە پاراستنی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری

- چاکسازی لە یاسای کار و بەرزکردنەوەی کارایی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

تەوەری یازدەیەم تایبەتە بە پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیا

دەسپێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵی.

تەوەری دوازدەیەم تایبەتە بە مافی مرۆڤ و ئافرەت و منداڵ

- پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ و نەهێشتنی جیاکاری.

تەوەری سێزدەیەم تایبەتە بە  گەنجان و وەرزش

- پشتگیریکردنی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان.

تەوەری چواردەیەم تایبەتە بە رۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەوار

- پاراستنی ناسنامەی شارستانی عیراق و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارە دزراوەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەغداد، هەیبەت حەلبوسی ​سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە عەلی زەیدی، کاندیدی راسپردراو بۆ سەرۆک وەزیران.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە عەلی فالح زەیدی، کاندیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کرد و لە کۆبوونەوەکەدا کارنامەی وزاریی حکومەتە نوێیەکەی لێ وەرگرت.

بەگویرەی راگەیەندراوی ​سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، حەلبوسی فەرمانی دا کارنامەکە بەسەر سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دابەش بکرێت تا لە وردەکارییەکانی ئاگادارببنەوە.

هاوکات جەختی لە ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی متمانەبەخشین بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کارنامە و پێکهاتەی حکومەت، ئەوەش هەر کاتێک کە کاندیدی راسپێردراو بۆ سەرۆک وەزیران ناوی کاندیدەکانی کابینەی حکومەتەکی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردوەتەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بریکاری وەزیری نەوتی عیراق تۆمەتبار دەکات بەوەی، کە یارمەتی تاران دەدات بۆ  پێشێلکردنی گەمارۆی نێودەوڵەتی و هاوکاری کردوە لە فرۆشتنی نەوتدا.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، گەنجینەی ئەمریکا سزای دارایی عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزیری نەوتی عیراق داوە و ناوی خستوەتە لیستی سزادراوەکانەوە ، بەهۆی تێوەگلانی لە پڕۆسەی هاوکاریکردنی ئێران بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان.

 رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، بەپێی تۆمەتەکانی ئەمریکا، ئەم لێپرسراوە باڵایەی عیراق رێگەی داوە رۆژانە بە بڕی چەندین ملیۆن دۆلار نەوتی عیراق بە بارهەڵگر بگوازرێتەوە بۆ قاچاخچییەک و لەگەڵ نەوتی خاوی ئێراندا تێکەڵ کراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە مەعارج هاوکاری کردووە لە ساختەکردنی بەڵگەنامە رەسمییەکاندا بۆ ئەوەی نەوتە تێکەڵاوەکە وەک بەرهەمێکی سەد لە سەد عیراقی نیشان بدرێت و بەو شێوەیە لە بازاڕە جیهانییەکاندا ساغ بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی عەجاج دەستپێدەكات و كەسوكار و شایەتحاڵانی ئەنفالیش چاوەڕوانن سزایەكی توندی بەسەردا بسەپێنرێت.

دوای كۆكردنەوەی سەدان بەڵگە و وەرگرتنی سكاڵا لە شایەتحاڵانی ئەنفال، ئەمڕۆ یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی ناسراو بە جەلادەكەی نوگرەسەلمان لە دادگای باڵای تاوانەكان لە بەغداد دەستیپێکرد.

پەیامنێری كوردستان نیوز رایگەیاند، زیاتر لە 250 سكاڵا لەلایەن كەسوكاری ئەنفالەوە لەسەر عەجاج تۆماركراوە و 17 شایەتحاڵ و ژمارەیەك لە كەسوكاری ئەنفال لە دانیشتنەكەدا ئامادە دەبن و وتەیان لێ وەردەگیرێت.

وتیشی، چاوەڕوان دەكرێت هەر ئەمڕۆ دادگاییكردنەكە كۆتایی پێ بهێنرێت و دادگا بڕیاری سزادانی عەجاج دەربكات.

دیلمان لەتیف پارێزەری سكاڵاكارانی دۆسیەی عەجاج بە كوردسات نیوزی راگەیاند، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی بینیوە لە ئامادەكردنی دۆسییەكان و چاوەڕێش دەكەن دادگا بڕیاری لە سێدارەدان بۆ عەجاج دەربكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ كارنامەی حكومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت.

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات.

ئەوەشی خستەڕو، كارنامەی حكومەتەكەی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دابەش دەكرێت بۆ هەڵسەنگاندن و تاوتوێكردنی.

فشارەكانی ئەمریكا ئەركی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق لە هەموو سەرۆك وەزیرانی پێشووتر سەختركردووە، ئەویش بەوەی كە ئەمریكا هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان و دوورخستنەوەیان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت كردووەتە مەرجی سەرەكی بۆ دەستپێكردنەوەی هاوكارییە دارایی و ئەمنییەكانی بۆ عیراق.

ئەو مەرجانەی ئەمریكا بەربەست و ئاستەنگی گەورەن لەبەردەم حكومەتەكەی عەلی زەیدی و دەبێت سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە كابینەكە تیشك بخاتەسەر جێبەجێكردنی مەرجەكان، بەشێك لە میدیا عیراقییەكانیش ئاشكرایانكردووە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەییان نیشانداوە بۆ هاوكاریكردنی عەلی زەیدی لەو هەنگاوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق بەوەکالەت، لە میانی یەکەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری و هەژاری لە عیراق، کۆمەڵێک ئاماری هەستیار و وردی دەربارەی دۆخی فەرمانبەران، گەشەی دانیشتووان و ئاستەنگە ئابوورییەکانی وڵات خستە روو.

بەتال ئاماژەی بەوەکرد: ژمارەی فەرمانبەران لە عیراق نزیکەی 4 ملیۆن کەسە، کە 62٪یان لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانن.

 وەزیر ئاماژەی بەوە کرد کە بەشەکەی دیکەی فەرمانبەران زیاتر و پێویستیان بە پێداچوونەوە هەیە.

وەزیری پلاندانان بەوەکالەت هۆشداریدا کە بەپێی خەمڵاندنەکان، ژمارەی دانیشتووانی عیراق تا ساڵی 2050 دەگاتە 73 ملیۆن کەس، ئەمەش فشارێکی گەورە دەخاتە سەر دەوڵەت چونکە کەرتی گشتی توانای دامەزراندنی ئەو سوپایە لە هێزی کارەی نییە.

خالید بەتال جەختی کردەوە: حکومەت داتای وردی لەسەر هەژاری و بێکاری لەبەردەستە و ئێستا کار لەگەڵ وەزارەتەکانی (کار) و (خوێندنی باڵا) دەکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زانستی و دادپەروەرانە بۆ ئەم قەیرانانە.

وەزیری پلاندانان لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە توێژەران کرد سوود لەو زانیارییانە وەربگرن کە لە سەرژمێرییەکانەوە بەدەست هاتوون بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەک کە کەرتی تایبەت چالاک بکات و بارگرانی سەر کەرتی حکومی کەم بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی تێکچونی باری ئەمنی و زیادبونی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەی کەنداو، پرۆسەی گواستنەوەی نەوت لە گەروی هورمز روبەڕووی ئاستەنگێکی گەورە بووەتەوە و عیراق 43 ملیۆن بەرمیل نەوتی  گیری خواردوە.

بەگوێرەی داتاکانی چاودێریی کەشتیوانی نزیکەی 43 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عیراق لە گەروی هورمز گیری خواردووە و نەتوانراوە رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت.

ئەم قەیرانە تەنیا عیراقی نەگرتوەتەوە، بەڵکو بە تێکڕا 163 ملیۆن بەرمیل نەوتی وڵاتانی ناوچەکە لەو رێڕەوەدا پەکیکەوتوە و هۆکاری سەرەکی ئەم وەستانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرشانەی لە چەند رۆژی رابردوودا کراونەتە سەر کەشتییەکان و بە ئامانجگرتنی ناوەندی نەوتی "فوجەیرە" لە ئیمارات.

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانەوە کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە ترسی سەلامەتی بارەکانیان گەشتەکانیان کەمکردوەتەوە یان دوایان خستوە.

گیرخواردنی ئەم بڕە زۆرەی نەوت فشارێکی دارایی و تەکنیکی قورس دەخاتە سەر حکومەتی عیراق، لەبەر ئەوەی عیراق توانایەکی سنورداری هەیە بۆ کۆگاکردنی نەوت و خاوەنی رێڕەوی جێگرەوەی فراوان نییە بۆ هەناردەکردن، هەروەها  بەردەوامیی ئەم رەوشە مەترسی لەسەر داهاتی وڵات دروست دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیوزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، ئەمڕۆ سێشەممە، هۆشدارییەکی نوێی تایبەت بە عیراقی دەرکرد.

باڵیوزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کایەی ئاسمانی عیراق سەرلەنوێ کراوەتەوە و لە ئێستادا گەشتە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی سنووردار کار دەکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: ئەوانەی بیر لە گەشتی ئاسمانی لە ناوخۆی عیراقدا دەکەنەوە، دەبێت ئاگاداری ئەو مەترسییە بەردەوامانە بن کە لە ئارادان بەهۆی هەبوونی مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پاشماوەی مووشەکی لە ئاسمانی عێراقدا.

باڵیوزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عیراق، جارێکی تر هۆشداری ئاستی چوارەم بە هاووڵاتیانی ئەمریکی رادەگەیەنێت کە بریتییە لە: سەفەر مەکەن بۆ عیراق.

هەروەها ئامۆژگاری هاووڵاتیانی دەکات و دەڵێت: بۆ هیچ مەبەستێک گەشت بۆ عیراق مەکەن، ئەگەر لەوێشن هەر ئێستا بەجێی بهێڵن.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە: میلیشیاکان بەردەوامن لە داڕشتنی پلان بۆ هێرشی زیاتر دژی هاووڵاتیانی ئەمریکی و ئەو ئامانجانەی پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەیە لە سەرانسەری عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

هەروەها هەندێک لایەنی سەر بە حکومەتی عیراق بەردەوامن لە پێشکەشکردنی پشتگیری سیاسی، دارایی و مەیدانی بۆ ئەو میلیشیایانە."

سەرەڕای فەرمانی کشانەوەی ناچاری، نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عیراق بەردەوامە لە کارەکانی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بە هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق.

هۆشداریش دەدات: هەوڵ مەدەن بچنە سەفارەت لە بەغداد یان کونسوڵخانەی گشتی لە هەولێر، بەهۆی بوونی مەترسییە ئەمنییە گەورەکان ئەگەر ئێوە هاووڵاتی ئەمریکین و پێویستان بە هاوکارییە، پەیوەندی بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عیراق ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد

:دەقی پەیامەکە

رێزدار جەنابی كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،

 

پاش سڵاو و ڕێز،

 

بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێز جەنابی دکتۆر عەبدوللەتیف ڕەشید وەك سەرۆك كۆماری عێراقی دۆست و برا، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان دەكەم.

دڵنیام بە هەوڵەكانی جەنابتان و بە سەرنجدان بە هاوبەشییە قوڵە كولتووری و ئایینییەكان و ئەو پەیوەندییە سیاسییە پتەوانەی لە نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراقدا هەن، بینەری قوڵبوونەوەی هەرچی زیاتری پەیوەندییەكان لە ڕەهەندە جۆراوجۆرەكاندا دەبین.

لە خوای تاقانە و میهرەبان، تەندروستی و سەركەوتن بۆ برای ئازیزم و بەختەوەری بۆ

گەلی سەربەرزی هەرێمی كوردستانی عێراق دەخوازم.

 

سەیدمحەمەد میرحوسەینی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...4142434445...491