داعش لە گوندێکی سەرگەڕان پەلاماری سەنگەرێکی سوپای عێراقیدا
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢
سوپای عێراق
شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش پەلاماری یەکێک لە سەنگەرەکانی فەوجی دووی لیوای ٩٦ی سوپای عێراقیان دا لە گوندی غازر لە ناحیەی سەرگەڕان و روبەڕوبوونەوە لە نێوانیان روویدا.
بە پێی زانیارییەکانیش ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە رێگەی دوو ھێلیکۆپتەرەوە داعشی لە شوێنی شەڕەکە بۆردومان کردووە، تائێستاش زیانەکانی ئەو شەڕە ئاشکرا نەکراون.