لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەو ناوچانە دەکات کە تورکیا بۆردومانیان دەکات
٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
حسێن عامری ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕایگەیاندووە، لیژنەکەیان بە وردی تاوتوێی بۆردوومان و ھێرشەکانی تورکیای بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە و لیژنەیەکیان پێکھێناوە بۆ ئەوەی بەمنزیکانە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن و ڕاپۆرت لە بارەی زیان و کاریگەرییەکانی بۆردوومان و ھێرشەکانی تورکیا ئامادە بکەن. دوای ئامادەکردنیشی، ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەڕوو.