وەزارەتی بازرگانی عێراق، بەدابەشکردنی ئەو بەشە خۆراکانە رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی مادە خۆراکییەکان لە مانگی رەمەزاندا.
پێشتر و لە سەروبەندی رەمەزان و گرانبوونی کاڵاکاندا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ھەماھەنگی وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵی چەندین پلانی بۆ رێگری لە گرانبوونی نرخی پێداویستییە خۆراکییەکان راگەیاند بەتایبەتی، ئارد و ڕۆن.
بانکی رافیدەین لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، پێشینەی ٥ ملیۆن دیناری و ١٠ ملیۆن دیناری دەدات بە ھێزەکانی حەشدی شەعبی، کە موچەکانیان لەو بانکەوە وەردەگرن .
حەشدی شەعبی لە ساڵی ٢٠١٦ بە بڕیارکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رەسمی بوو بە بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ئێستا ھەمان ماف و ئیمتیازانی سوپای عێراقی ھەیە.
موحان ساعدی، ئەندامی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تائێستا دانوستانەکان لە نێوان لایەنە گەورەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامن .
وتیشی، سەرباری ئاستەنگ و چەقبەستوەی سیاسی، چوارچێوەی ھەماھەنگی کار لەسەر کۆکردنەوەی ھەموو ھێزە سیاسیەکانی ناو ماڵی شیعە لە گەورەترین کوتلەی شیعە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، کە ھاوکار دەبێت لە پێکھێنانی حکوومەتی تەوافوقی، بە بەشداری ھەموو ھێزە سیاسیەکان بە بێ پەراوێزخستنی ھیچ لایەنێک.
فەرمانگەی کەشناسیی عێراق، ھۆکارەکانی خۆڵبارین ئاشکرا دەکات و ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو دیاردەیە لە وەرزی ھاوینی ئەمساڵدا بە دوور نازانێت.
عامر جابری، لێپرسراوی راگەیاندنی فەرمانگەی کەشناسیی عێراق، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پەستانە ھەواییەکان و جیاوازی نێوان ئەو پەستانە ھەواییانە و کەمی بارانبارین و دیاردەی بە بیابانبوون، دیارترین ھۆکارەکانی خۆڵبارینن.
وتیشی، بەھۆی بوونی ئەو ھۆکارانە، پێشبینی دەکەن لە ھاوینی ئەمساڵدا شەپۆلی تری خۆڵبارین عێراق بگرێتەوە.
د. بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، ئەم یادە دەرفەت و بۆنەیەکی گونجاوە تاوەکو چاوێک بە ئەزموونی سیاسی دوو دەیەیی رابردوودا بخشێنینەوە و ناکرێت ئەو وەچەرخانە گەورانە نادیدە بگرین کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە ھاتوونەتە ئاراوە و پێویستە کەموکورتییەکانیشمان لەبەرچاو بێت و ناکرێت ھەمیشە پاساو بۆ شکستەکانمان بێنینەوە بەوەی بە میرات لە ڕژێمی پێشووەوە بۆمان ماونەتەوە.
وتیشی، پێویستە وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانی گەلەکەمان بین لە بنیاتنانی حوکمڕانییەکی باش کە بتوانێت ھەڵە و کەموکورتییەکانی ئەزموونی رابردوومان و کەموکورتییە بونیادگەراییەکانی کۆسیستەمی حوکمڕانی چارەسەر بکات لە ئەنجامدانی چاکسازییەکی ڕاستەقینە و ریشەیی، ئەمەش مەیسەر نابێت ئەگەر نەتوانین لە رێگەی پیادەکردنی چەند ھەنگاوێکی بوێرانەوە متمانەی گەل بەدەستبێنینەوە کە سەرچاوەی ھەموو دەسەڵات و شەرعییەتێکە.
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەوەی بەوەشکردووە، دوای دوو دەیە لە ئەزموونی حوکمڕانی عێراق بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت و گەیشتووەتە بنبەستی سیاسی و ئیستحقاقە دەستورییەکان لە ئانوساتی یاسایی خۆیاندا جێبەجێ نەکراون، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ھەڵبژاردنەکاندا ئەم دۆخە قابیلی قبوڵکردن نییە، چونکە ھەڵبژاردنی پیشوەختە داواکاری شەقام بوو تاوەکو ببێتە میکانیزمێکی چاکسازی و مسۆگەرکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و راستکردنەوەی ھەڵەکان و باشترکردنی گوزەرانی ھاوڵاتییان و بەدەنگەوەھاتنی داواکارییە رەواکانیان.
راشیگەیاند، بەردەوامی ئەم تەنگژە سیاسییەی ئێستا سەردەکێشێت بۆ دۆخێکی مەترسیداری ئەوتۆ کە ھەموومان لێی زەرەرمەند دەبین، بۆیە پێویستە سەرجەم ھێزە سیاسییەکان رۆڵ و ئەرکی میژوویی و نیشتمانی و ئاکاری خۆیان بگێڕن لە پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی ئەمەش بە دەستپێکردنی گفتوگۆییەکی جددی بۆ دەرچوون لەو دۆخە چەقبەستووەی تێیکەوتوین، ھەروەھا پێویستە پەلە بکەین لە پێکھینانی حکومەتێکی نیشتمانی بەھێز و کارامە کە بتوانێت لە سایەی گۆڕانکارییە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا سەروەری و سەربەخۆی و بەرژەوەندییەکانی وڵات بپارێزێت و رووبەڕووی ئاڵێنگارییەکان ببێتەوە و بە تایبەتیش دۆخی نالەباری ئابووری.
د.بەرھەم ساڵح دەڵێت، "ئەم چەند مانگەی دوای ھەڵبژاردن سەلماندی کە پێویستی زۆرمان بە ھەموارکردنەوەی دەستوورە، ئەمەش لەسەر بنەما و سازانێکی نیشتمانی و دەبێت بە زووترین کات دەستی پێبکەین، ئەو بەندانە ھەموار بکەینەوە کە بوونە بەربەست و ھۆکاری گەیشتن بە بنبەستی سیاسی، گەندەڵیش بەڵا و ئافاتێکی گەورەیە و ھەڕەشە لە قەوارەی دەوڵەت دەکات و پێویستە ھەڵوێستەیەکی جددی لەبارەوە بکەین و بەرەنگاری ببینەوە، کاربکەین لە پێناو دابینکردنی یەکسانی لە نێوان عێراقییەکان لە ئەرک و مافدا، ئەمەش پێویستی بە پێداچوونەوە و دەرکردنی چەند بڕیارێکی چاکسازی ھەیە کە لە راستگۆیی و ئیرادەیەکی یەکگرتووی نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرێت".
لە وتارێکدا فایەق زێدان ئاماژەی بەوەکردووە، لە دەستوری ھەمیشەیی عێراقدا دەقێکی ڕەھا بوونی نییە دەربارەی دەستەواژەی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەڵام لە مادەی ٦١ی دەستور و لە بڕگەی دال دەڵێت، ئەگەر ھاتوو دەنگدان کرا بە سەندنەوەی متمانە لە ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەکان لە پۆستەکانیان دەمێننەوە بۆ ڕایکردنی کاروباری ڕۆژانە، کە نابێت ماوەکە لە ٣٠ ڕۆژ تێپەڕ بکات، تا ئەو کاتەی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستبەکار دەبێت.
ھەروەھا لە بڕگەی دووی مادەی ٦٤ی دەستور دەڵێت، لە کاتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، داوا لە سەرۆک کۆمار دەکرێت بانگھێشتنی ھەڵبژاردنی گشتی بکات لە وڵاتدا، نابێت ماوەکەی لە ٦٠ ڕۆژ تێپەڕ بکات لە بەرواری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنەکەوە، لەو کاتەشەوە ئەنجومەنی وەزیران بە دەستلەکارکێشاوە حساب دەکرێت، تەنھا کاری ڕۆژانە بەڕێ دەکات.
داوای لە وڵاتانیش کرد ھاوڵاتییەکانیان لە کامپەکە وەربگرنەوە و دادگایی بکەن بۆ ئەوەی تیرۆریستان سزای عادیلانەی خۆیان وەربگرن.
خەزعەلی لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی دەیەوێت موقتە سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکات، بەڵاک دەبێت کاندید کردنەکەی لە ڕێگەی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەتکردنەوەی بەشداری نوری مالکی و دەوڵەتی یاسا لە پێکھێنانی حکومەتدا لە لایەن سەدرەوە، ناکۆکی شەخسی نییە، بەڵکو ناکۆکییە لەسەر سەنگ و قورسایی سیاسی، چونکە مالکی خاوەنی زیاتر لە ٣٥ کورسییە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
باسی لەوەشکردووە، کوتلەی سەدر ھیچ پەیامێکی دڵنیایی کردنەوەی بۆ نەناردوون، بەڵکو داوای ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییان لێ دەکات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی بە کوردسات نیوز ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بەربانگ تیرۆریستانی داعش ھەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی دۆکەشمان دەکەوێتە سەر ڕێگەی تازە -ڕەشاد و تەقەیان لە چەند گەنجێکی گوندەکە کردووە و لە ئاکامدا، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تریش برینداربوون کە ھاوڵاتی ئاسایی گوندی دۆکەشمانن و گەنجن.
سەرچاوەکەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئاشکرای کرد چەکدارەکانی داعش دوای ئەنجامدانی پەلامارەکە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون.
فەیاز لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، گروپە چەکدارەکان مەرجی چەک دانانیان بەستووەتەوە بە پێکھێنانی حکومەتی نوێ و کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا، ئەو گروپانەش کە مافی بەرگریکردنیان بە خۆیان داوە، ھیچ پەیوەندییەکانیان بە حکومەت و حەشدی شەعبییەوە نییە.
ڕوونیشیکردەوە، دەستەی حەشدی شەعبی چەند جارێک ڕاگەیەندراوی لە کاتی ڕوداو و پێشھاتەکاندا بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ھیچ پەیوەندییەکی نییە بە چالاکی ئەو گروپانە، بەڵام ڕەنگە لەسەر ئاستی تاک لە حەشد و ھێزە ئەمنییەکانیش بەشداری لە چالاکی ئەو گروپانەدا ھەبێت.
فەیاز جەختیکردووەتەوە، موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، ڕەزامەندی دەربڕیوە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا چەکی گروپە چەکدارەکان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکرێت.
عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، گفتوگۆ و کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان ڕانەگیراوە و لەسەر ھەموو ئاستەکان بەردەوامە.
وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پێناو کۆتایھێنان بەو بنبەستبوونە سیاسییەی ھاتووە ئاراوە، دەستپێشخەریەکی گەیاندووە بە ھەموو لایەنەکان، چاوەڕوانیش دەکرێت بەم نزیکانە کێشەکان کۆتاییان بێت و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لە نێوان ھێزە سیاسیەکاندا بێتە ئاراوە.
ڕوونیشیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە داھاتوویەکی نزیکدا ھاوپەیمانییەکی سیاسی نوێ بێتە ئاراوە، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی کێشە سیاسییەکان و پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ھێزەکانی ناو چوارچێوەی ھەماھەنگی، ھەموو توانایەکی خۆیان خستووەتەگەڕ، بە مەبەستی پێکھێنانی حکومەت لە ماوەی ئەو ٤٠ ڕۆژی موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆی دیاریکردوون.
مەشعان جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە سایەی بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیھانیدا، دیاریکردنی ٧٥ دۆلار وەک نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا نرخێکی گونجاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر قسەکردنێک دەربارەی کەمکردنەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار، بیرۆکەیەکی ئابوریانە نییە و وەزیری دارایی و بانکی ناوەندییش بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ئابوری عێراق لە داھاتوودا.
جبوری ڕاشیگەیاندووە، دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە لە ڕێگەی یاسای ئاسایشی خۆراکەوە چارەسەر دەکرێت، کە لە ئێستادا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لەناو لیژنەی دارایی.
ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، بە دەنگی ١٦٤ پەرلەمانتار بەندەکانی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە کە پڕۆژەکە لە لایەن پێنج پەرلەمانتار ڕەتکرایەوە و شەش پەرلەمانتاریش ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەن.
بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئێران و عێراق دەستدەکەن بە دامەزراندن و خستنەگەڕی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی ڕێکخراو لەسەر ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکانیان.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی عێراق، لەسەر فەرمانی لیوا " تارق ڕوبەیعی" بەڕێوەبەری گشتی ھاتووچۆ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە دابەشکردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمۆبیل دەستپێبکات.
ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، دروستکردنی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل لە ھەرێم و عێراق یەک سیستمە بەڵام تا ئێستا ھیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی تابلۆکە لە ھەرێم دیاری نەکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراقدا دەست دەکرێت بە گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ تابلۆی ئینگلیزی، تابلۆ نوێیەکە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێدەکرێت، چونکە بە پێی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی ڤیەننا دەبێت ھەر ١٠ ساڵ جارێک تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان بگۆڕدرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری نەوتی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەزارەتی نەوت بە ئامادەبوونی شارەزایانی تایبەت بە دۆسیەی نەوت و گرێبەستە نەوتییەکانی ھەرێم کۆبووەتەوە و چەند نموونەیەکی گرێبەستەکان خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا لە ڕووی یاسایی و پڕۆفێشناڵی دارایییەوە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، گفتوگۆی چڕ و کۆبوونەوەی بەردەوام ئەنجام دەدەن لە بارەی دۆسیەیی نەوتی ھەرێم لەگەڵ شارەزایان و ئەو لیژنانەی کە پەیوەستن بەو بابەتەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پێنج بڕیاری لەبارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمەوە دەرکرد.