بانکی ناوەندیی عێراق ھەفتەی رابردوو زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە
ڕێبوار
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣
بانکی ناوەندیی عێراق، ھەفتەی رابردوو لە رۆژی یەکشەممە تا پێنج شەممە بڕی ٧١٠ ملیۆن و ٩٤٨ ھەزارو ٨٧ دۆلاری بە تێکڕای رۆژانەی ١٤٢ ملیۆن و ١٨٩ ھەزارو ٨٧دۆلار خستۆتەبازاڕەوە، بەراورد بە ھەفتەی پێشووتر بڕی خستنەڕوو بەرێژەی ٢١.٩٨% کەمیکردووە.
بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ سەنەدات و پاکتاوی نێودەوڵەتی کارتی ئەلکترۆنی ھەر سەد دۆلارێک بە ١٣٠ ھەزارو ٥٠٠ دینار دەفرۆشێت بۆ حەواڵە، نەقدیش سەد دۆلار بە ١٣١ ھەزار دینار دەفرۆشێت.



