وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان: کێشەی ئاوی عێراق بە سیاسی کراوە
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣
خالید شەمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کێشەی ئاوی عێراق کراوەتە کێشەی سیاسی وەک فشارێکی سیاسی بەرامبەر بە عێراق بەکاردەھێنرێت لەبەر ئەوەی لە ٧٠% سەرچاوەی ئاوی عێراق لە وڵاتانی دراوسێوە دێت، تەنھا لە ٣٠% سەرچاوەکەی لە ناوخۆوەیە.
وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق راشیگەیاند، ئەو کۆنفرانسەی لە نیویۆرک بۆ ئاو دەبەسترێت، ئەگەر سەرۆککۆمار و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان تێیدا بەشداربن، رۆڵی کاریگەری دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو لە عێراقدا.


