لەبەرئەوەی بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق نەوتی کەرکوک و ھەرێمی کوردستان بەخاکی تورکیادا ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای قەرەبوویان لە تورکیا کردووە و چاوەڕێ دەکەین دادگا بەشێک لەو پارەیە بداتە عێراق.
وەزیری نەوت دەشڵێت، ھەرێمی کوردستان نەوت بەنرخی کەمتر لە کۆمپانیای سۆمۆ دەفرۆشێت و تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوتی ھەرێمیش بەڕێژەی لەسەدا ٥٩ لە تێچووی بەرھەمھێنانی بەرمیلێک نەوتی عێراق زیاترە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی گەڕان بەدوای تیرۆریستان و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانیان، بە بەشداری ھێزی ئاسمانی و ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی دوەمی ئۆپراسیۆنی "ئیرادەی پتەو" لە خۆرئاوای عێراق دەستیپێکرد.
بە پێی راگەیەنراوێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار و جەزیرە و کەربەلا و ھێزەکانی پاراستنی سنور و میحورەکانی حەشدی شەعبی بەشدارن لە ئۆپراسیۆنەکەدا.
جەختیشیکردووەتەوە، ئۆپراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی تیرۆریستانی داعش، ھێزە ئەمنییەکانیش لە دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک ھەماھەنگ دەبن.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق راگەیاند، بەپێی دواین خەمڵاندنەکان لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتۆتە ٤١ ملیۆن و ١٥٠ ھەزار کەس، لەو رێژەیەش ٥٠.٥% رەگەزی نێر و ٤٩.٥ رەگەزی مێیە، ساڵانەش ژمارەی دانیشتوان بە رێژەی ٢.٥% زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ملیۆنێک و ٢٥٨ ھەزار منداڵ لە دایک بوون، لەساڵی ٢٠٢١یش دوو ملیۆن و ٢٨٤ ھەزار منداڵ لەدایک بوون.
جەختیشیکردۆتەوە، وەزارەتی پلاندانان ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ سەرژمێری دانیشتوان تەواوکردووە و تەنھا بودجەی بۆ تەرخان نەکراوە، کە پێویستیان بە ١٢٠ ملیار دینار ھەیە.
"عەلی رازی" وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕانکاری کەشوھەوا و کەمی بارانبارین، ھۆکاری دروستبوونی قەیرانی ئاون لە عێراق، ئەوەش مەترسییەکی گەورەیە، وتیشی، بە پێی توێژینەوەیەکی وەزارەتەکەی لەساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٣٥، لە عێراق ١١ ملیار مەتر سێجا ئاو لە دەستدەدات.
جەختیشیکردووەتەوە، دروستکردنی بەنداوی گلدانەوەی ئاو بە قەبارەی زۆر گەورە و ئەو پرۆژانەی لەسەر ڕوبارەکان دروست دەکرێن، ھۆکاری دورستبوونی قەیرانی ئاون لە عێراق، بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆئەوەی پشکی تەواوی ئاو بگاتە عێراق.
سەدر ئاماژەی بەوەکردووە، گرنگترین ھۆکار بۆ دووبارە بەشداریکردنی رەوتی سەدر لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بابەتی ئاسایکردنەوەو تەماعی ئیسرائیل بووە بۆ ھەژموونەی بەسەر عێراقدا.
راشیگەیاندوە، کوتلەی سەدر لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی بەمنزیکانە پرۆژەیەک رادەگەیەنن بۆ بەتاوانناساندنی ئاسایکردنەوەو مامەڵەکردن لەگەڵ قەوارەی جولەکە و دواتریش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەسەری.
ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانیی کە ھاوکات پەرلەمانتاری عێراقە رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە نووسینگەی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ھاوپەیمانی عەزم و چەند لایەنێکی تر کۆبووەتەوە و باسیان لە رەوشی سیاسیی وڵات و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی کردووە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوەتەوە بۆ دەرچوون لەم قۆناغە و دانانی نەخشەڕێگەی چارەسەر و گواستنەوە بۆ قۆناغی پێکھێنانی حکومەت.
باسیان لە پاراستنی عێراق و بەدەستھێنانەوەی متمانەی ھاوڵاتیانیش کردووە بە سیستمی سیاسیی عێراق.
وەزیری دارایی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی وەرزی بەھارەی ھەردوو بانک و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن ڕایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن، بەشداریکردن و قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ ئاژانس و بانکە گەورە نێودەوڵەتییەکان.
عەلاوی ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا وڵاتەکەی ھیچ پێویستییەکی بە کۆمەکی دارایی نییە، بەڵام پێویستی بە کۆمەکی ھونەریی و چاکسازی لە سیستمی بانکی ھەیە، بە تایبەتی ئەو چاکسازیانەی دەستی داوەتێ لە جێبەجێکردنی کارنامەی سپی، لە پێناو بەھێزکردنی ئابوری عێراقدا.
وەزیری دارایی عێراق دانی بەوەشدا نا کە وڵاتەکەی نزیکەی ٥٠ ساڵ داواکەوتووە لەو پێشکەوتنە ئابورییەی جیھان، کە دەبوایە چاکسازی بکردایە تیایدا، چونکە لەو ڕووەوە دووچاری کێشەی مێژووی بوون و پێویستی بە چارەسەرکردن ھەیە.
"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا پێشێلکارییە بۆ سەروەری و یەکڕیزی خاکی عێراق، ترس و زیانیشی بۆ ھاووڵاتیان ھەیە.
وتیشی، ئەنقەرە ھیچ ھەماھەنگییەکی لەگەڵ بەغداد سەبارەت بەو ئۆپراسیۆنانە نەکردووە و ئەوانەشی بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە کارکردنی ئەو دوو وڵاتە پێکەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
وتیشی، یاداشتێکی ناڕەزایی توندیان ئاڕاستەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد کردووە و تا ئێستاش ھیچ وەڵامێکی ئەو یاداشتەیان نەدراوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامن لە ڕێی پەیوەندییە دیپلۆماسییە ڕەسمییەکانیەوە.
"ئەحمەد سەحاف" ڕاشیگەیاند، عێراق مافی خۆیەتی لە ڕێی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی و پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکار بگرێتەبەر.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مالکی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "مالکی" ھاوسۆزی بۆ ھەموو عێراقییەک دەربڕیوە کە پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق ڕەتدەکەنەوە، پاڵپشتی بۆ ئەوانەش دەربڕیوە کە لە ماڵ و حاڵیان ئاوارە دەبن بەھۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانی تورکیا لە سنوری دھۆک.
"مالکی" ڕاشیگەیاندووە تا کەی گەلی کورد و مەسیحییەکان ڕووبەڕووی مەترسییەکانی ئەو جەنگە ببنەوە و لە نیگەرانی و خەم و کوشتن و ئاوارەیدا بژین، سودی ئەو ھێرشانە چییە ؟
"مالکی" دانانی دەیان بنکەی سوپای تورکیا و بۆردوومانکردنی گوند و کێلگە کشتوکاڵییەکان دەبێت بەس بێت، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد بە زووترین کات چارەسەری تێپەڕاندنی سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بکات و کۆتایی بھێنێت بە بوونی پەکەکە لەو ناوچانە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی "عەمار حەکیم" بڵاویکردەوە، "حەکیم" لەگەڵ "سەتام جەدعان" باڵیۆزی سوریا لە بەغداد کۆبووەوە و پشتیوانی بۆ سوریا و گەڕانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەشێک لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەربڕی و داواشی کرد سوریا بگەڕێتەوە بۆ کۆمکاری عەرەبی.
"حەکیم" ڕاشیگەیاند، تیرۆ و تیرۆریستان مەترسییەکی ھاوبەشی عێراق و سوریا و کۆمەڵی نێودەوڵەتییە و پێویستە ھەماھەنگییەکان لە بواری ئەمنی و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی پتەوتر بکەن.
وتیشی، پێشنیارەکەی ڕەوتی حیکمە بۆ چارەسەری ڕەوشی سیاسی دەرفەتێکە بۆ ئەوەی سەرجەم لایەنەکانی عێراق لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، ئاماژەیەکیشە بۆ ئەو پەیوەندییە باشەی ڕەوتی حیکمە لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکاندا ھەیەتی.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی نەزاھە بڵاویکردەوە، تاوانباران وەزیری پێشووی کارەبا و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دیکەی وەزارەت و کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای ناوچەی ناوەڕاست، پێشێلکارییان کردووە لە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی عەرەبی و کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی کارەبای ناوەڕاستی عێراق، بە ئامانجی سودی تایبەت لەسەر حسابی دەوڵەت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبەستەکە بە بودجەی زیاتر لە ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئیمزا کراوە، ھیچ جۆرە کارێکی لەو شێوەیەی نەبووە لەگەڵ وەزارەتی کارەبا.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، حوکمەکەی دادگا بە ئامادەبوونی تاوانباران دەرچووە و سزای داراییشیان بەسەردا سەپێنراوە، بێ ئەوەی ناوی ھیچ کەسێکیان بھێنێت.
چالاکوانان و چاودێرانی عێراق رایانگەیاندووە ، بەھۆی خراپی مامەڵەی سەرکردەی حزبەکان لەگەڵ قەیرانە کەڵەکەبوەکانی عێراق و خراپی خزمەتگوزاری و رەوشی ئابوری و بێ کاری، ھۆکار بۆ ئەوەی جارێکی تر خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستپێبکاتەوە ھاوشێوەی خۆپیشادانەکانی ساڵی ٢٠١٩.
ئەو چالاکوانانەی عێراق ھۆشداریی دەدەن لەوەی ئەگەر لایەنە سیاسیەکان ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان نەخەنەگەڕ، ئەوا رەوشی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت.
فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، بەھۆی خراپی کەش و ھەوا و خۆڵبارینەوە کە ئاستی بینین گەیشتۆتە کەمتر لە ٥٠٠ مەتر ، بریاردراوە گەشتە ئاسمانییەکان رابگیرێت .
فرۆکەخانەی نێودەڵەتی نەجەفیش لە راگەیەندراوێکدا راگرتنی گەشتەکانی راگەیاندووە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بەھۆی خراپی کەش و ھەواوە گەشتەکانی ھاتن و رۆیشتن لە فرۆکەخانەی نەجەف رادەگیرێن و دوای ئاسایی بونەوەی کەش و ھەوا و کۆتاییھاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە .
سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆرینەی ناوچەکانی عێراقی گرتەوە و پێشبینی دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو شەپۆلەکە کۆتایی بێت .
محەمەد ساحب دەراجی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق رایگەیاندووە ، لەماوەی ١٥ ساڵی ساڵی رابردوودا ، عێراق ساڵانە بە بڕی پێنچ ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی سەربازی کڕیوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە ھەرچەندە ئەو بودجەیە زۆرە ، بەڵام ناجێگری رەوشی ئەمنی و شەڕی داعش ھۆکار بوە بۆ ئەوەی عێراق بڕێکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی بکڕێت .
بە وتەی سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی عێراق ، دەکرێت لە رێی دروستکردنی ھەندێک چەکەوە لەناوخۆدا ، خەرجی سەربازی کەمبکرێتەوە .
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، بڕیارە محەمەد حەلبوسی دوو لایەنەکەی دیکەی ناو ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان ئاگادار بکاتەوە لە جێھێشتی ھاوپەیمانێتییەکە.
ئەو سەرچاوە سیاسییە ئاشکرای کرد، لە ئێستادا ناکۆکی و جیاوازییەکی زۆر لەناو ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان دروستبووە، بەھۆی ئەوەی کە تا ئێستا نەیانتوانیوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێک بھێنن و بتوانن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستبەر بکەن و حکومەتی نوێی عێراق پێک بھێنن.
بەر لە مانگی ڕەمەزان موقتەدا سەدر مۆڵەتی ٤٠ ڕۆژی دایە لایەنەکانی دیکە، کە زۆرینەی پەکخەری پەرلەمانی ناسراون، گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێک بھێنن و حکومەتی نوێ دروست بکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرباری خۆڵباران و کەشوھەوایەکی نالەبار، بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد ،جموجوڵ و گەشتی چڕوپڕی ئاسمانی بەخۆیەوە بینیوە و، لە دەوروبەری بنکەکەش ڕێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر.
بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، یەکێکە لەو بنکە سەربازییە ستراتیژیانەی، کە ڕاھێنەرە ئەمریکییەکانی تیا جێگیر کراوە و ڕاھێنان بە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن.
لە ماوەی ڕابردوودا، گروپە چەکدارەکانی ناوخۆیی عێراق، چەندین جار بە کاتیۆشا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد.