زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هادی
١٤ی ئازاری ٢٠٢٣
نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بازرگانی بە کوردسات نیوز راگەیاند، بڕیاری زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و تەنیا بۆ مانگی رەمەزانە، ماددەکانیش پێکھاتوون لە یەک تەبەق ھێلکە و پێنج کیلۆ ئاردی سفر و نیوکیلۆ نیشاستە و یەک کیلۆ مەعکەرۆنی.
راشیگەیاند، ئەو ماددە خۆاکیانە لە بەشە خۆراکی مانگی سێدایە و دوای تەواوبوونی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی دوو، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، پڕۆسەی دابەشکردنەکەش دەکەوێتە مانگی رەمەزانەوە.



