فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرکرا
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٣
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای سەڵاحەدین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین دەرکردوە، بە تۆمەتی ئەوەی کاتێک پۆستی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی پارێزگاکەی وەرگرتوە، لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و زیانی بە بەرژەوەندی دەوڵەت گەیاندوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، دادگای لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین کە تایبەتمەندە بە دانیشتنی دۆسیەکانی دەستپاکی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.



