عیراقعیراق


راشیگەیاند، ئومێدەوارن پڕۆژەیاسای بودجە بەزووترین کات بگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی.

وەزیری دارایی و ئابووری سەبارەت بە ھەنگاوەکانی چاکسازی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، رێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆکردنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتدا قۆناغی باشی بڕیوە، ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە ھەموو کارئاسانییەکیان بۆ ئەو پڕۆسەیە کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بڵاویکردوەتەوە، لە بەردەوامی ھاوکارییەکانی حکومەتی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سوریا، کاروانێکی تری ھاوکارییەکان کە ٨٨ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر بوون، زیاتر لە ٨٠٠ تۆن خۆراک و پێداویستی پزیشکییان ھەڵگرتبوو، گەیشتووەتە سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوشێوەی ھاوکارییەکانی پێشوو، حکومەتی عێراق ئەم کاروانەش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارە رەسمییەکانی حکومەتی سوریا دەکات بۆئەوەی بگەیەنرێتە لێقەوماوان و زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی مانگی رابردووی ئەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نایف شەمەری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و تیایدا باسی لەوە کردووە، خانەنشینان ساڵانێکی زۆر خزمەتی بوارە جیاجیاکانی وڵاتیان کردووە، بەڵام مووچەکانیان بەراورد بە ژیانی رۆژانەیان زۆر کەمە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان ھەیە، داواشی لە سودانی کردووە بڕیار بدات مووچەی خانەنشینان لە ٨٠٠ ھەزار دینار کەمتر نەبێت.

لە بەرامبەریشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق، نووسراوەکەی ئەو پەرلەمانتارەی رەتنەکردووەتەوەو ئاراسەی دەستەی راوێژکارەکانی کردووە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر مووچەی خانەنشینان و زیادکردنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راپۆرتێکی ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ھەفتەی رابردوو تێکڕای ھاوردەی رۆژانەی نەوتی خاوو لە ھەشت وڵاتەوە گەیشتۆتە پێنج ملیۆن و ٣٤٣ ھەزار بەرمیل و بەراورد بە ھەفتەی رابردووتر ٢٦١ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە کەلەو ھەفتەیەدا پێنج ملیۆن و ٦٠٤ ھەزار بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەفتەی رابردوو تێکڕای رۆژانەی ھەناردەی نەوت لە عێراقەوە بۆ ئەمریکا گەیشتۆتە ٢٩٠ ھەزار بەرمیل و بەراورد بە ھەفتەی رابردووتر بڕەکە زیادی کردووە کەلەو ھەفتەیەدا رۆژانە ٢٥١ ھەزار بەرمیل بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سودانی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەی بە رەوشی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کردو رایگەیاند، وڵاتەکەی دژی ھەر جۆرە دەستدرێژییەکە، بۆ سەر سنورەکانی و بە رێوشوێنی رەسمی دەستدرێژییەکانی تورکیای و ئێران رەتکردووەتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد ، بەھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھێزە فیدراڵییەکان کۆنترۆڵی سنورەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئێران گرتۆتە دەست. لەگەڵ ئەوەشدا بە پێویستی زانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی تر لە عێراق مەدەنی بێت و چەکدارنەبێت .

دووپاتیشیکردەوە، عێراق نامەبەر نییە لە نێوان تاران و واشنتۆن، بەڵکو خاوەنی دەستپێشخەرییە بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان، رێگەش نادەن ھیچ لایەنێک عێراق پەلکێشی جەنگ و ململانێکان بکات.

ھەروەھا سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی، سودانی رایگەیاند، گروپێک لە بەرپرسان و فەرمانبەران لەلایەن ھێزە سیاسییەکانەوە پارێزراون ، دووپاتیشیکردەوە، لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا ھیڵی سورنییە.

باسیلەوەشکرد، دوورکەوتنەوەی موقتەدا سەدر لە گۆڕەپانی سیاسی جێگەی نیگەرانییە، ھیوادارن بەشداری ھەموو چالاکییە سیاسییەکان بکات، دووپاتیشیکردەوە، حکومەت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ئامادەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا پێنج تەوەر تاوتوێدەکرێت، کە تایبەت بە دەنگدان و تاوتوێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی پرسی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە، کە لەلایەن ھەردوو لیژنەی یاسایی و ھەرێمەکانەوە پێشکەشکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، لەکۆبوونەوەکەدا پێنج تەوەر تاوتوێدەکرێت کە تایبەت بە دەنگدان و تاوتوێکردنی ژمارەیەک پڕۆژە یاسا.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی پرسی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە، کە لەلایەن ھەردوو لیژنەی یاسایی وھەرێمەکانەوە پێشکەشکراوە.

٢٧ ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران، بۆ تاوتوێکردنی ھەمواری ئەو یاسایە کۆبووەوە، بەڵام بەھۆی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان لەدژی ھەموارەکە، تاوتوێکردنی بۆ رۆژی شەممە دواخست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاد عەلی فازیل، وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، ئەم ھاوینە بەرھەمھێنانی کارەبا جیاواز دەبێت و نیازێکیش ھەیە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، بە مەبەستی زامنکردنی غازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ١٥ ھەزار و ٦٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنرێت و ئەوە بڕەش زیاد دەکرێت، ١٨ سەعات کارەبا دابیندەکرێت.

وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، بۆ ئەوەی بتوانن کارەبای ٢٤ سەعاتی بدەن. پێویستییان بە ٣٥ ھەزار مێگاوات کارەبا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەون زیاب ، سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان عێراق و سوریا و تورکیا ھەیە، لە بارەی ئاوی فوراتەوە، کە دابەش دەبێت بەسەر ئەو سێ وڵاتەدا، دەبێت ٥٠٠ مەتر سێ جار لە تورکیاوە بۆ عێراق و سوریا دابین بکرێت، بەڵام تورکیا رێگە دەگرێت لە گەیشتنی ئەو برە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە خواستی عێراق بۆ ٦٠٠ مەتر سێ جا زیادیکردوە.

دووپاتیشیکردوەتەوە، ئەگەر تورکیا لەسەر سیاسەتەکانی بەردەوام بێت، رووباری فورات وشک دەکات.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەیاحی لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ناردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران زۆر دواکەوتووە، ئەوەش حکومەت ناچار دەکات پەلە بکات لە ناردنی پرۆژەکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی تێپەڕاندنی.

وتیشی، تەوافوقی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لەناو ئەنجومەنی نوێنەراندا یەکلاکراوەتەوەو بەھۆی نەبوونی بودجە لە ساڵی ٢٠٢٢ ناچارن ئەمساڵ دوای نەخەن.

بەوتەی بەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە ھەفتەی داھاتوو پرۆژەیاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەند دەکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.

 لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستانیش رێککەوتنی سەرەتایی کراوەو بە ١٢.٦٧ % دیاریکراوەو چاوەڕواندەکرێت لە دوو رۆژی داھاتوودا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و ھەرێم بگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مانگە گۆڕانکاریی کەشوھەوا بەخۆوە دەبینێت، ھیچ ئاماژەیەکی پێشوەختە نییە بۆ کۆتایی ھاتنی وەرزی زستان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما مانای کۆتایی ھاتنی زستان نییە و وەرزی بەھار لە عێراق دوای ٢٠ ی ئازار دەستپێدەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سودانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد، ھیچ مەرجێکیان بەسەردا نەسەپێنراوە، لەلایەن ئەمریکا و ھیچ وڵاتێکی دیکەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا گەندەڵی ئاڵنگاری یەکەمی بەردەم دەوڵەتە نەک داعش.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، پێشێلکارییە دەرەکییەکان بۆ سەر عێراق رەتدەکەنەوە، ھەڵوێستی فەرمی و رونیان لەو بارەیەوە راگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی وڵاتانی بێلایەن بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا لە ئازەربایجان رایگەیاند، عێراق ئێستا بە رەوشێکی جێگیریی تایبەتی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا تێدەپەڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، قەبارەی ھەلی وەبەرھێنان دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دێتەدی.

د. لەتیف رەشید راشیگەیاند، عێراق ئامادەیە ڕۆڵی بونیادنەر لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بگێڕێتەوە بۆ دروستکردنی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی و پابەندبوون بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.

وتیشی، عێراقی نوێ ئاواتەخوازە ھێزێکی یەکگرتوو بێت بۆ نیەت پاکی و پردێک لە نێوان زلھێزەکانی ناوچەکە و دروستکردنی کۆدەنگی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ھاوبەشەکان.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادیش راگەیاند، عێراق شایەتحاڵی بەھێزبونی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، پێویستە بەوەیە پێکەوە کاربکەن بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی ناوەندی عێراقی، لە نوسراوێکدا کە ئیمزای عەمار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەرە بڕیاریداوە، بریکاری سەرەکی ھەردوو کۆمپانیای حەواڵەی دارایی جیھانی وێسترن یونیەن و مونی گرام پابەندبکات کە حەواڵەکانیان بۆ دەرەوە و بە پێچەوانەوە بە ھەمان نرخی بانکی ناوەندی بێت، واتە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ١٣٢ ھەزار دیناری عێراقی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ یەکەمجار لە دوای شەش ساڵ، گۆتێرێس بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و لەلایەن فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، گۆتێرێس متمانەی خۆی بە توانای عێراقییەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، عێراقییەکان دەتوانن لە رێگەی دیالۆگی کراوە و گشتگیر بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەون.

پشتیوانی خۆشی بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی عێراق، بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان دووپاتکردەوە و ھیوای خواست عێراق داھاتوویەکی ئارام و گەشەکردووی ھەبێت و ببێتە خاوەنی دامەزراوەی دیموکراسی بەھێز.

ھەروەھا ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی گۆتێرێس بۆ بەغداد، دەربڕینی ھەماھەنگی و ھاودەنگییە لەگەڵ گەل و دامەزراوە دیموکراسییەکان و دووپاتکردنەوەی پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ  عێراق لە ھەوڵەکانی بەھێزکردنی ئاشتی و بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ.

رونیشیکردەوە، گۆتێرێس لە بەغداد لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و نوێنەری رێکخراوەکان و کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممەش کەمپێکی ئاوارەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەسەردەکاتەوە و دواتریش سەردانی ھەولێر دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ھەزار و ٦٣٧ ئاوارە کە دەکاتە ٣٠١ خێزان، لە کەمپی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا و دیالە و بەغداد.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە لە چوارچێوەی تەواوکردنی پڕۆگرامی سەقامگیرکردنەوەی خێزانە ئاوارەکانە، ھەروەھا ھەماھەنگی تەواو لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان و حکومەتە ناوخۆییەکان کراوە و رەزامەندی لەسەر گەڕانەوەیان دراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...268269270271272...458