عێراق و ئێران لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش بۆ ھاوکاری تەندروستی ئیمزا دەکەن
هەژار
٨ی تەمووزی ٢٠٢٣
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران لەگەڵ بەھرام عەین ئیلاھی وەزیری تەندروستی ئێران کۆبووەتەوە و لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەشیان لە بواری ھاوکاری تەندروستی و دەرماندا ئیمزا کردووە.
راشیگەیاندووە، بەشێکی لێکتێگەیشتنەکە ئاڵوگۆڕی توانا و ئەزموونی زانستیی پزیشکیی و لێکنزیک کردنەوەی پیشەسازی دەرمان و جێبەجێکردنی پرۆژە تەندروستییەکان لە خۆدەگرێت.