کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق تۆماری دەنگدەران نوێدەکاتەوە
ئایار
٨ی تەمووزی ٢٠٢٣
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە لە ١٥ پارێزگای عێراق دەست بە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکەن و کارمەندانی کۆمیسیۆن لە رۆژانی پشووشدا کاردەکەن بۆ تەواوکردنی پڕۆسەکە.
بە وتەی جومانە غەلای، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران، تۆماری بایۆمەتری و زیادکردن و سڕینەوە و گواستنەوە و راستکردنەوە لەخۆدەگرێت، ھەروەھا زیادکردنی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٥ن و گەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی بۆ دەنگدان.