عیراق

٣٠ پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشنیازە یاسایەک سەبارەت بە سزای بانگەشەکردن بۆ ھاوڕەگەزخوازی پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، بە پێی پێشنیازەیاساکەش ئەو کەسەی بانگەشە بۆ ھاوڕەگەزخوازی دەکات، ئەگەر ھاووڵاتی ئاسایی بێت سزاکەی لە نێوان ملیۆنێک دینار تا ھەشت ملیۆن دینار دەبێت، ئەگەر بەرپرس یان فەرمانبەری حکومەت بوو، ئەوا سزاکەی لەنێوان ٥ ملیۆن بۆ ١٥ ملیۆن دینار دەبێت.

لە بەشێی تری پێشنیازە یاساکەدا ھاتووە، ھەر فەرمانگەیەکی حکومی یان کۆمپانیا، یان رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی بانگەشە بکات، ئەوا سزاکەیان قورستر دەبێت، لە ٨ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٤ ملیۆن دینار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چوار مووشەک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی تورکیا لە سنوری ناحیەی زێلکان کرا، موشەکەکان لە گەڕەکی سەماح لەلای چەپی شاری موسڵ ئاڕاستە کراون، بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک گوندێک کەتەوەتە خوارەوە.

وتیشی، بەو ھۆیەشەوە کارەبای سەربازگەکە کوژراوەتەوە، بەڵام بەھۆی بوونی تەمێکی زۆر و رەوشی کەشوھەوای ناوچەکە تا ئێستا زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبونەوەی ھەرسێ سەرۆکایەتیەکە ، رۆژی پێنجشەممە ١ی دیسمبەری ٢٠٢٢، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، کە بەڕێزان سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی بوون. 

 لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵات کرا، ھەروەھا ڕێگاکانی پاڵپشتیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی تاوتوێکرا بە شێوەیەک کە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان مسۆگەر بکات.

 لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، ھەروەھا پێویستی دانانی ئەو قانونانە کرایەوە کە لە ڕێککەوتنە سیاسییەکەدا رەزامەندیان لەسەر دراوە لە ماوەی دیاریکراودا بە قانون بکرێن. 

 ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی سوربون لەسەر سازکردنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی داھاتوودا، وەک ئەوەی لە بەرنامەی کاری حکومەتدا جەختی لەسەر کراوەتەوە.

 ھاوکات باس لە بارودۆخی ئابووری وڵات کرا، تەئکیدیشکرایەوە لەسەر پێویستی دانانی قانونی بودجە، ھەروەھا گرنگی بەھێزکردنی ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەھێزکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی.

 ھەر لە درێژەی ئەو دیدارەی سێ سەرۆکایەتیەکەدا، تاوتوێی بارودۆخی ئاوارەکان لە وڵات کرا، ھاوکات کۆبوونەوەجەختیکردەوە لە سەر پێویستی ھەوڵدانی زیاتر بۆ کۆتاییھێنان بە ئازار و نەھامەتیەکانیان و کارکردن بۆ گە ڕاندنەوەیان بۆ سەرماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان بە شێوەیەک کە زامنی ژیانێکی شایستە و سەلامەت و سەقامگیریان بۆ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی بەنداوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تائێستا رەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ لە وەزارەتی دارایی لە قۆناغی ئامادەکردندایە، بەڵام کارەکانی گەیشتووەتە کۆتایی و چاوەڕواندەکرێت رۆژانی یەکشەممە یان دوو شەممە، وەزارەتی دارایی پڕۆژە یاساکە تەواوبکات و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات بۆ ئەوەی دوای گفتوگۆ لەسەری پەسەندبکرێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.

وتیشی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە ھەرکاتێک پرۆژە یاساکەی بەدەست بگات، کۆبوونەوەکانی چڕبکاتەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات پەسەندی بکات و بینێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
خەتیشیکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان تا کۆتایی ئەم مانگە یان ناوەڕاستی مانگی داھاتوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق پەسەنددەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی بڕگەی یەکەم دەنگ لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراق دەدرێت  کە متمانە بەخشینە بە وەزیرانی ژینگە و ئاوەدانکردنەوە کە ھەردوو وەزیرەکە لە پشکی کوردن و وەزیری ژینگە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و وەزیری ئاوەدانکردنەوەش پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە. 

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، پێنج پرۆژە یاسا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت و گفتوگۆش لەسەر سێ راپۆرت دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بە مەبەستی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەت، ھەریەکە لە نزار محەمەد سەعید ئامێدی بۆ وەزارەتی ژینگە و بەنگین عەبدوڵا رێکانی بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کاندیدکردووە و سی ڤی کاندیدەکانیشی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ناردووە.

ھاوکات بڕیاروایە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا متمانە ببەخشێت بە وەزیرانی دوو ژینگە و ئاوەدانکردنەوە کە لە پشکی کوردن، بەجۆرێک وەزیری ژینگە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەزیری ئاوەدانکردنەوەش پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار یەدەگی بانکی ناوەندی ٩٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بوژانەوەی ئابوری و پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ بەھای دراوی عێراقی.

رونیشیکردەوە، بەھای دراوی عێراقی ١٦٠٪ تێپەڕاندووە و بەھای دیناری عێراقی گەیشتووەتە زیاتر لە دینار و نیوێک.

بە وتەی یاسری، بانکی ناوەندی لە سیاسەتی کلاسیکی کە خۆی دەبینێتەوە لە چاودێری سەقامگیریی و دەرکردنی نەختینە گۆڕدراوە بۆ دامەزراوەیەکی گەشەپێدانی گەورە، بەجۆرێک سندوقی گەشەپێدانی دامەزراندووە کە پارەکەی زیاتر لە ١٨ ترلیۆن دینارە و ھاوکاربووە لە پڕکردنەوەی کورتھێنانەکانی حکومەت.

سەبارەت بە چاپکردنی دراوی ٢٠ ھەزار دیناریش ئیحسان یاسری رایگەیاند، دراوی ٢٠ ھەزاری بە دراوێکی ناوەندی دادەنرێت لەنێوان ١٠ ھەزاری  و ٢٥ ھەزار دیناری و رۆڵی دەبێت لە داڕشتنی پێکھاتەی دراو و پێدەچێت لە کۆتایی ساڵی داھاتوو بکەوێتە بازاڕەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر گەیلان قادر زەنگەنە ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی عێراق رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر داوایەکارییەکیان بۆ کردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی تایبەت بە دەرچووانی بەشە تەندروستییەکان کە بەپێی یاسای ژمارە شەشی ساڵی ٢٠٠٠ دەبێت دەرچووانی بەشە تەندروستییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ -٢٠٢١ راستەوخۆ دابمەزرێن.

راشیگەیاند، ئەو داواکارییە دەرچووانی ‌بەشە تەندروستییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بە مەرجێک دانیشتووی پارێزگاکانی عێراق بن.

پێشتر د. نەرمین مەعرووف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ کە دانیشتووی پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و نەینەوا و سەڵاحەدینن، بەپێی یاسا مافی دامەزراندنیان ھەیە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵیەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوویان تەواوکردووە و بەرپرسانی پەیوەندیداری ھەردوو وەزارەت بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران لە دوا قۆناغەکانن.

وتیشی، رێککەوتنی لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە ناو بودجەدا کاری لەسەر دەکرێت بەبێ ئەوەی زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت.

سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستانیش ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە لە پێویستی رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد لەسەر پرسی ھەناردەی نەوت و داھاتی خاڵە سنورییەکان.

رونیشیکردەوە، ھەمووان چاوەڕێن حکومەت لە مانگی داھاتوودا کۆتایی بە گفتوگۆکانی بودجە بھێنێت و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە دۆسیەکانی گەندەڵی، ھەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران و راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە تۆمەتی کۆکردنەوەی پارە و دەوڵەمەندبوونی لەسەر حسابی سامانی گشتی دەستگیرکرا.

رونیشیکردەوە، لە ھەڵمەتەکانی پشکنین و لێکۆڵینەوە لە موڵک و ماڵ و ئۆتۆمبێل و زێر و مووچەی تۆمەتبار دەرکەوتووە قەبارەی سامانەکەی دەگاتە زیاتر لە ١٦ ملیار و ١٥٧ ملیۆن دینار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی"د.خالید شوانی"وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، وەزیری داد کۆنووسی لیژنەی تایبەت بۆ دووبارە دانانەوەی لە کار لادراوانی سیاسی و ھەژمارکردنی ماوەی لابردنیانی پەسەند کرد، لە کۆنوسەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ھەژمارکردنی ماوەی دابڕانی سیاسی و زیادکردنی خزمەتیان بەپێی بڕیارەکانی دابڕانی سیاسی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی گفتوگۆ دەکەن.

ھاوکات وەزیری داد ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی دامەزراندنەوەی ئەو لەکار لادراوە سیاسیانەی دانەمەزراونەتەوە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

ھەروەھا نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دادی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، وەزیری داد رەشنووسی یاسای ھەموارکردنەوەی ڕسومی دادوەری ژمارە ١١٤ی ساڵی ١٩٨١ی پەسەند کردوە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، بەدواداچوون بۆ پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ڕسومی دادوەری دەکات، کە گەرەنتی موخەسەساتی فەرمانبەران دەکات تا ئەو ڕادەیەی کە ھاوتا بێت لەگەڵ ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشی دەکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەردانەکەی سودانی بۆ تاران لەسەر بانگھێشتی "رەسمی ئیبراھیم" رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانە. 

بەپێی لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئامانج لە سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی بابەتە ئابوری و سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان بەغداد و تارانە، ھەروەھا پرسی ئاو و وزە و رەوشی سنورەکان و بۆردومانەکانی ئێران کە خاکی ھەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، تاوتوێ دەکرێن. 

سەرچاوە سیاسییەکانیش باس لەوەدەکەن، سەردانەکەی "سودانی" سەردانێکی ئاساییە و لە چوارچێوەی رێکارە پرۆتۆکۆلییەکاندایە، کە سەرۆک کۆماری ئێران بانگھێشتی ھەموو سەرۆک وەزیرانێکی نوێی عێراق دەکات بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە ھەردوو وڵاتەوە ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاولو فۆنتانی بەڕێوەبەری نوسینگەی رێکخراوی یونسکۆ لە عێراق رایگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نوری و منارەی حەدبا و کەنیسەکانی تاھرە و ساعە لە شاری موسڵ کە لە ساڵی ٢٠١٨وە دەستیانپێکردووە بەردەوامن و تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ تەواودەکرێن و منارەی حەدبا بۆ پاراستنی بەھا مێژووییەکەی، بە ھەمان تەکنیک و ھەمان ماددەی خۆی دروستدەکرێتەوە.

مزگەوتی نوری یەکێکە لە دیارترین مزگەوتەکانی عێراق و مێژووی دروستکردنی بۆ ساڵی ١١٧٢ دەگەڕێتەوە، ساڵی ٢٠١٧ داعش مزگەوتەکەی تەقاندەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێکی ٣٤ پەڕەییدا رایگەیاندووە، حکومەتەکەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پابەندنەبووە بە لێکۆڵینەوە لە دەزگا ئەمنییەکان و ئەو چەکدارانەی لەلایەن حکومەتەوە پشتیوانی دەکرێن، سەبارەت بە کوشتنی خۆپیشاندەران و دیارنەمانی سەدان کەس لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩. 

بەپێی راپۆرتەکە، خۆپیشاندەران خۆیان کردە قوربانی بۆ باشکردنی رەوشی ژیان، بەڵام حکومەت کەمترین دادپەروەری بەدینەھێناوە، چونکە بەڵێنەکانی حکومەتەکەی کازمی بە روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی و بەدیھێنانی دادپەروەری بەتاڵ بوون و بکوژانیش بە ئازادی دەسوڕێنەوە. 

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٥٠٠ خۆپیشاندەر لە چەند ھەفتەیەکی کەمدا لەسەر دەستی ھێزە ئەمنییەکان و چەکداران کوژران. 

ھیومان رایتس وۆچ داواشی لە حکومەتەکەی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقی کرد، زانیاری سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان بڵاوبکاتەوە و جەختیشیکردەوە لە گرنگی ھاندانی دەسەڵاتی دادوەری بۆ ئاماژەدان بە چۆنێتی لێکۆڵینەوە و رێکارە دادوەرییەکان. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێرانی کردو دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا رایگەیاند، رێگەنادەن خاکی عێراق بۆ ھەڕەشەکردن لە ئاسایش و ئارامی ئێران بەرکابھێنرێت، وتیشی، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران رێککەوتوون لەسەر کاراکردنەوەی لیژنەی ئابوری ھاوبەش. 

سەرۆک کۆماری ئێرانیش وتی، پەیوەندی مێژوویی لەسەر بنەمای متمانە لەنێوان تاران و بەغداد ھەیە و پێگەی عێراقیش بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنگە.

دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووەوە و دوای گفتوگۆ لەسەر پرسە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات، خامنەیی رایگەیاند، لێدوانەکەی سودانی لەبارەی رێگەنەدان بە ھەڕەشەکردن لە ئاسایشی ئێران لە خاکی عێراقەوە بە گرنگ دەزانن و ھیواداریش ھەردوولا لەسەر ھەموو ئەو بابەتانەی ھاوبەشن لەنێوانیاندا رێکبکەون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق، لەسەر بانگھێشتی رەسمی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچەند رۆژی داھاتوودا سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیشی ھێرش و بۆردومانەکانی ئێرانە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چەند پرسێکی نێوان ھەردوو وڵات.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیەی حکومەتی عێراق، چاوەڕواندەکریت سودانی ئەمڕۆ یان سبەینێ سەردانەکەی بۆ ئێران ئەنجام بدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای سەردانەکەی ئێران بە چەند رۆژێک، سودانی سەردانی سعودیەش دەکات و پرسی نێوەندگیری عێراق لەنێوان ریاز و تاران تاوتوێ دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...266267268269270...432