عیراقعیراق

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، باسیان لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم پلان و بەرنامەکانی حکومەت کرد.

سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیران، باسیان لە گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق کردەوە، ئەوەش بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، وەفدێک بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی وەزیری بەرگری سەردانی تورکیای کردووە و بە رەسمی داوایان لە تورکیا کردووە، بڕی بەردانەوەی ئاو بۆ رووباری دیجلە بۆ ٤٠٠ مەتر سێجا و ئاوی رووباری فوراتیش بۆ ٥٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیاد بکات، تورکیاش رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە پیشانداوە.

وتیشی، ئەگەر تورکیا لە پێنجی ئەم مانگەوە بڕی ئاوی زیادکراوی بەردابێتەوە، چەند رۆژێکی پێویستە تا دەگاتە عێراق تاوەکو دڵنیاببنەوە لەوەی تورکیا چەندە ئاوی بۆ ھەردوو رووبارەکە بەرداوەتەوە.

بەھۆی وشکەساڵیی و گرتنەوەی ئاوی رووبارەکان لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە، عێراق دووچاری قەیرانی کەمئاوی بووە و حکومەتیش گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیا و سوریا و ئێران دەستپێکردووە بۆ گەرەنتیکردنی پشکی خۆی لە ئاوی ئەو رووبارانەی، لەو وڵاتانەوە دێنە عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆککۆمار لە پەیامەکەیدا، کە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، بە بۆنەی رۆژی جیھانی ژنان سڵاو بۆ ژنانی عێراق، ئەو فیداکارەی بەرگەی تەواوی ناخۆشی و نەھامەتییەکانی گرت و توانی پارێزگاری لە قەوارەی خێزان بکات، لەم بۆنەیەدا جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی بەھێزکردنی دادپەروەری بۆ ژنان و گەرەنتی تەواوی مافەکانیان، لە یەکسانی و کار و بوارەکانی دیکەی ژیان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، لەئێستادا بڕی ئاوی گلدراوە دەگاتە ٧ ملیار مەتر سێجا لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕەکە ٦٠ ملیار مەتر سێجا بووە.

راشیگەیاند، وشکەساڵی سێ ساڵی رابردوو، سەرفکردنی ئاوی کۆکراوەی بەنداوەکان لە ساڵانی رابردوودا، ھۆکاری کەمی ئاوی گلدراوەیە.

ئاماژەبەوەشکرد، بەنداوەکانی عێراق توانای گلدانەوەی ١٠٠ ملیار مەترسێجا ئاویان ھەیە، بەڵام لەئێستادا تەنھا ٧ ملیار مەترسێجا ئاویان گلداوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی پێوەرەکانی پەیمانگای جۆرج تاون و پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتی لە ئۆسلۆ، ژنان لە وڵاتی نەرویژ لەسەر ئاستی جیھان لە ڕووی ئاشتی و ئاسایشەوە پلەی یەکەمیان گرتووە و ئەفغانستانیش لە خوارەوەی ریزبەندییەکەیە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، ئیمارات لە پلەی یەکەمدایە و دواتریش بەحرەین و قەتەر دێت، عێراق و یەمەن و سوریاش لە کۆتایی ریزبەندییەکەدان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی پێنج شەممەی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە چوار تەوەر پێکھاتووە، یەکەمیان بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای پەسەندکردنی ژمێرەی کۆتایی بۆ ساڵی دارایی ٢٠١٢ کە لیژنەی دارایی پێشکەشی کردووە، لە تەوەری دووەمیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری ٢١ی یاسای موڵکدارێتی ژمارە ٢٥ی ساڵی ١٩٦٠.

ھەر بەپێی بەرنامەی کارەکە لە تەوەری سێیەمدا خستنەڕووی لیژنەی پەرلەمانیی راسپێردراو لەبارەی رێنماییەکانی تایبەت بە نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، تەوەری چوارەمیش بانگھێشتکردنی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقی راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگرەکەی و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆدەبێتەوە. لە کۆبوونەوەکانیشدا، پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەرلین و بەغداد و برەودان بە کەرتە جیاوازەکان، بە تایبەت کەرتی وزە و وەبەرھێنان تاوتوێدەکەن. 

بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، ئەنالینا بیربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، بێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێم کۆببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقییەکان، لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئاشکرایانکرد، لە گوندی ھەزینە لە سنووری قەزای شارەبان، گروپێکی چەکدار بە بۆمب ماڵێکیان کردووەتە ئامانج و ھەروەھا تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی پارێزەرێک کردووە، کە بەھۆیەوە پارێزەرەکە و ھاوسەر و دوو منداڵەکەی گیانیانلەدەستداوە.

موسەننا تەمیمی، پارێزگای دیالە لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، بە گشتی لە ھەردوو ھێرشەکەدا ھەشت کەس گیانیانلەدەستداوە و دوو کەسی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد شیاع سودانی لە تویتەر، پەیامێکی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای سێ دەیە یادی راپەڕین دەکەنەوە، کە وانەیەکە لە مەردایەتی و سەربەرزی و بەڵگەیە لەسەر دڕندایەتیی دیکتاتۆریەت و تاوانەکانی بەرامبەر خەڵکی بێتاوان.

راشیگەیاند، ئەو راپەڕینە بووە ھۆی کردنەوەی دەرگایەک بۆ کۆتاییھێنان بە چارەنووسی جەلاد و سزادانی، ھەروەھا مانگی ئادار بووە ھۆی یەکڕیزی و یەکبوونی گەل.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەمەکداری بۆ شەھیدانی راپەڕین و شەھیدانی عێراق، کارکردنە بۆ بونیادنانی وڵاتێک کە ھەموو نەتەوەکان شانازیی پێوەبکەن، ھەروەھا حکومەتێک دروستبکەن، کە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکات و خزمەتی خەڵک بکات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣، لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا نییە و کۆبوونەوەکە تەنھا کۆبوونەوەیەکی ئاساییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد ، پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەیە، بەڵام دوای گۆڕینی بەھای دۆلارێک بۆ ١٣٠ دینار، سەرۆک وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و تا کۆتایی ئەم مانگە دانراوە بۆ گۆڕینی ژمارەکان و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

عەوادی باسی لەوەشکرد، بە پێی داتا سەرەتاییەکان، نرخی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە ٦٥ دۆلار دیاریکراوە و قەبارەی بودجەکەش زیاتر لە ١٥٠ ترلیۆن دینار دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان رەزامەندی پیشانداوە لەسەر  پێشنیازێکی وەزارەتی بازرگانی بۆ زیادکردنی نیو کیلۆ نیشاستە، کیلۆیەک شەعریە، پێنج کیلۆ ئاردی زەرد و تەبەقەیەک ھێلکە بۆ سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە مانگی رەمەزان بۆ ھەر خێزانێک.

ھەروەھا ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی رایگەیاند، پێش ھاتنی مانگی رەمەزان و رۆژانی ١٩ و ٢٠ی ئەم مانگە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان.
 وتیشی، وەزارەتەکەی کار دەکات بۆ دابینکردنی ماددە خۆراکییەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەگەر ھەرێمی کوردستان قبوڵی بکات داھاتەکانی نەوت و باج و دەروازە سنورییەکان ئاشکرا بکات و رادەستی حکومەتی عێراقی بکات، دەکرێت پشکەکەی لە %١٢ زیاتر بێت.

وتیشی بە دیاریکردنی بەرمیلێک نەوت بە ٦٥ دۆلار و بەھای یەک دۆلار بە ١٣٠٠ دینار قەبارەی بودجە لە ١٧٠ تریلیۆن دینار نزیک دەبێتەوە، بەڵام حکومەت دەیەوێت بگاتە ٢٠٠ تریلیۆن دینار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی رەسمی راگەیاند، ھەماھەنگی ھاوبەش ھەیە لەنێوان دەزگا چاودێرییەکانی سەر بە وەزارەت بۆ ئامادەکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان، بڕیاریشە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بەدابەشکردنی بکرێت، لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی تر و بریکارەکانی خۆراکیش ئاگادار کراونەتەوە کە دەوامیان تا سەعات ٥ی ئێوارە زیاد دەکرێت. 

راشیگەیاند، چاودێری نرخی خۆراک و پێداویستییەکان دەکەن و رێکاری یاساییش دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەو کەسانەی نرخی پێداویستییەکان بەرز دەکەنەوە. بڕیاریشە بەر لە ھاتنی مانگی رەمەزان چوار کۆمەڵگەی بە بازاڕکردنی نوێ، بۆ بەرھەمە خۆراکییەکان لە بەغداد و چەند پارێزگایەکی تر بکرێنەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مشعان جبوری، سەرۆکی پارتی نیشتیمان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی کێشە و ناکۆکی زۆر لەنێوان لایەنە سوونەکان محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروستبووە و چارەسەرکردنیشی ئەستەمە، بەڵام لابردنی حەلبوسی تەنھا بە سوننەکان ناکرێت و پێویستی بە رەزامەندی چوارچیوەی ھەماھەنگی شیعەکانە، راشیگەیاند، پەسەندکردنی سیستمی سانت لیگۆ لە یاسای ھەڵبژاردندا تەنھا لە بەرژوەندی چوارچێوەی ھەماھەنگییە و زیانی زۆر بە رەوتی سەدر دەگەیەنێت.

جبوری ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی کەسایەتییەکی گونجاوە لە پۆستەکەیدا، بەڵام یەکلاکەرەوە نییە لەو دۆسێیانەی تایبەتن بە گەندەڵییەکانی لێپرسراوە باڵاکان، جەختیشیکردەوە، کۆنترۆڵنەکردنی دراوی بیانی دەبێتە ھۆی ئەوەی ژمارەی ئەو بانکە عێراقییانەی لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی رەشەوە بگاتە ٣٠ بانک.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلاوی نامەیەکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی، کردووە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی ئاستەنگی زۆرەوە لەبەردەم پڕۆسەی سیاسی لە گەیشتن بە رێگەیەکی داخراو نزیکبوونەتەوە و گەلی عێراق متمانەی بە پڕۆسەی سیاسی نەماوە.

عەلاوی لە نامەکەدا داوایکردووە گۆڕانکاری ریشەیی لە پڕۆسەی سیاسی بکرێت، یەکەم ھەنگاوی چاکسازیش بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و دەستور دەبێت. بەشێوەیەک عێراق یەک بازنە بێت یان ھەر پارێزگایەک بازنەیەک بێت، ھەروەھا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دوای ھەموو ھەڵبژاردنێک بگۆڕێت، جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی بێت و لە ھەمان ئێوارەی رۆژی ھەڵبژاردن ئەنجامەکە رابگەیەندرێت.

عەلاوی ھەروەھا داوایکردووە، مافی دەنگدان بۆ رەوەندی عێراقی دەستەبەربکرێت، ھەوەھا رێگریش بکرێت لە بەکارھێنانی پارەی گەندەڵی و رێگەنەدرێت بە دەستوەردانی دەرەکی لە ھەڵبژاردنەکان. جەختیشی کردەوە، لەوەی لە ئێستادا ئەو گۆڕانکارییە لە ھەموو کات قورسترە، چونکە متمانە لەنێوان کوتلە سیاسییەکان لەلایەک و گەلی عێراق لەلایەکی تر، نەماوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای گۆڕینی بەھای دۆلارێک بۆ ١٣٠ دینار، سەرۆک وەزیران پڕۆژەیاسای بودجەی گەڕاندووەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بە مەبەستی سەرلەنوێ رێکخستنەوەی داتاکان.

 وتیشی، تا کۆتایی ئەم مانگە دانراوە بۆ گۆڕینی ژمارەکان و دواتر پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی پەسەندکردنی و رەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

عەوادی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی داتا سەرەتاییەکان، نرخی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە ٦٥ دۆلار ھەژمارکراوە و قەبارەی بودجەکەش زیاتر لە ١٥٠ ترلیۆن دینار دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...267268269270271...458