عیراقعیراق

دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەرھەمھێنانی گازی سروشتی لە ھەرێمی کوردستان لە ٪٩.٥ زیادی کردووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو کە لە ٪٧.٦ زیادی کردبوو.

ئەوەش خراوەتە روو، کە توانای بەرھەمھێنانی وێستگەی گازی خورمەڵە لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بە تێکڕای رۆژانەی ٥٠ ملیۆن پێ سێجا بووە، بەڵام لە دوای سەرکەوتنی جێبەجێکردنی پرۆژەی فراوانکردن لە وێستگەکەدا توانای بەھەمھێنانی رۆژانەی بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا زیاد کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەکەدا  تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەن کراوە لەگەڵ گرنگترین ئەو یاسایانەی خراونەتە بەردەم لیژنەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەسەندکردنی یاساکان کراوەتەوە،  لە نێویاندا یاسای بودجە و چەند یاسایەکی تر کە پەیوەندیدارن بە کەرتی وەبەرھێنان و ئابوری و کشتوکاڵ و ئاسایش و چاودێری کۆمەڵایەتی، پەسەند کردنی چەند بڕیار و رێکەوتنێک کە حکومەت داوای کردون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ ٣٥٠ ھەزار کەس وەک وانەبێژ و بەھەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دامەزراندیان دراوە، لە نێو ئەو ژمارەیەشدا ھەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا و ماستەر و دکتۆرای تێدایە و بەپێی پسپۆڕییە جیاوازەکان لە بەرێوەبەرایەتییەکان و دیوانی وەزارەتدا دادەنرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بۆ دامەزراندنی وانەبێژ پێویستە بەڵێننامەی پشتڕاستکراوی بە ئیمزای خوێدنگاکەی ھەبێت،  بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ناوچە دوورەکان و قەزا و ناحیەکان خزمەتی کردبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی ناوەندی گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغداد و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی راگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ کە ئەرکی وەرگرتن و ھەناردەی نەوتی ھەرێمی پێسپێردراوە، سەرقاڵی ئیمزاکردنی  گرێبەستە لەگەڵ کڕیارانی نەوتی ھەرێم، راشیگەیاندووە، ئەو پرۆسەیەش لە چەند رۆژی داھاتودا تەواو دەبێت و ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە نزیکترین وادەدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق بە پێگەی ئاگوس میدیا کە دامەزراوەیەکی میدیایی سەربەخۆیە و بارەگاکەی لە لەندەنە رایگەیاند، دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە رێکارە تەکنیکییەکانەوە ھەیە کە چاوەڕێ دەکرێت بەپێی یاسا یەکلابکرێنەوە، چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیەش کاتی زۆری ناوێت. 

عەوادی باسی لەوەشکرد، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیا بەرپرسەکانی ھەناردەی نەوت دەکات و گفتوگۆکانیش بەپێی سیاسەتی سۆمۆ و نرخی رەسمی نەوت بەڕێوەدەچن. 

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەغداد دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیاش دەکات، بەڵام دەسەڵاتدرانی تورکیا داوای ماوەیەکی کەمیان کردووە بۆ پشکنینی بۆرییە نەوتییەکان، تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی ھیچ زیانێکیان بەھۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی شەشی شوباتی رابردووەوە بەرنەکەوتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەعات ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٩ی نیسان ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ ژمارەیەک پڕۆژەیاسا دەکات.

چاوەڕێ دەکرا دوای پێشووەکانی جەژن، ئەنجومەنی نوێنەران بەخێرایی ھەردوو پڕۆژەیاسای بودجە و لێبوردنی گشتی پەسەند بکات کە یەکەمیان شیعەکان و دووەمیشیان سوننەکان پێداگرییەکی گەورەی لەسەر دەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاروایە رۆژی شەممە د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، بە سەردانێکی رەسمیی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات و لەلایەن ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێدەکرێت و پاشان ھەردوو سەرۆک کۆدەبنەوە.

سەردانی سەرۆککۆماری عێراق بۆ تاران یەک رۆژ دەخایەنێت و لەسەر بانگھێشتی رەسمیی سەرۆککۆماری ئێرانە، ھاوکات یەکەمین سەردانیەتی بۆ ئێران دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەیکرد بە پێویستی ئاگاداربوون لە رێڕەوی بودجە و لایەنەکانی وەبەرھێنان لەپێناو گەشەپێدانی بەردەوام و پاراستنی سامانی گشتی وڵات.

وتیشی، لیژنەکەیان سورە لەسەر بەدواداچوونی سەرجەم بڕگەکانی بودجە تاکو یاساکە لە ئاست خواست وداواکاری ھەمووان و بەپێی دید و تێڕوانینی روون تێپەڕێنرێت.

جەختیشیکردەوە، لەسەر پێداگری لیژنەکەیان بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان و پەلەکردن لە پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری.

لای خۆشییەوە، وەزیری پلاندانان دیدی حکومەتی لە ئامادەکردنی بودجەی وەبەرھێنان رونکردنەوە بە جۆرێک فشار لەسەر خەرجییەکان کراوە لەپێناو کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان، وتیشی، ھیچ رێککەوتنێک نییە بۆ وەرگرتنی قەرزی نوێ.

بە وتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی ھەفتەی داھاتوو، پێنج وەزیری دیکە بانگھێشتی لیژنەکەیان دەکرێن و دوو ھەفتەی داھاتوو وێنەکە لەبارەی چەند خاڵێکی گرنگ زیاتر رووندەبێتەوە بەتایبەت لە شایستەی توێژەکان و کۆمەکی پارێزگاکان و قەبارەی کورتھێنانی دارایی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمساڵ ٣٠ کەس لە عێراق تووشی تای خوێنبەربوون بوون، لەو ژمارەیە حەوت کەسیان بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

ھاوینی ساڵی رابردوو، تای خوێنبەربوون لە عێراق بڵاوبووەوە و نزیکەی ٢٠٠ کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون، لەو ژمارەیە ٣٠ کەسیان لە پارێزگاکانی باشوور گیانیانلەدەستدا.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە، بەپێی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیھانی، رێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە لە سەرەتای سەری جیھان، دەگاتە ٤٠٪.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەردانی وەزارەتی دادی کرد و لە دیدارێکدا د. خالید شوانی ئەرکەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو کە لە گشت پرسە یاساییەکانی دامەزراوەکانی حکومەتی فیدراڵیدا ھەموو ھەوڵێکیان خستۆتەکار تا یاسا سەروەر بێت و مافی وەک یەکی و یەکسانی لە ھەموو یەکە ئیدارییەکاندا بۆ ھەموو لایەک رەچاو بکرێت.

پاشان وەفدەکە لە میانەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە عێراقییەکان پرسی بودجەی گشتی و یاسای ھەڵبژاردنەکان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

ھاوکات وەفدەکە لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە، تەئکیدیانکردەوە لە پێویستی پاراستنی مافی گەلانی عێراق بەپێی بنەما دەستورییەکان و رەچاوکردنی لە داڕشتنی ھەر یاسایەکدا بەتایبەتیش لە پرسی بودجە و یاسای ھەڵبژاردنەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، ساڵانە حکومەتی عێراق پارەیەکی زۆر بۆ ھاوردەکردنی وزە بەتایبەتیش غاز خەرج دەکات بە بەمەستی بەرھەمھێنانی کارەبا و لە ئێستاشدا ئەو پارەیەی بۆ ھاوردەکردنی غاز خەرج دەکرێت ساڵانە دەگاتە ھەشت تریلیۆن دینار و لە چوارچێوەیەشدا ھێڵی گواستنەوەی غاز لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئێراندا ھەیە.

وتیشی، حکومەتی عێراق لەئێستادا پرۆژەیەکی فراوانی دەستپێکردووە بە مەبەستی گەشەپێدانی وێتگەکانی بەرھەمھێنانی غاز و ھەر کاتێکیش توانای بەرھەمیەَنانی غاز لەو وێستگانە گەیشتە ئەوەی پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، ھاوردەکردنی غاز بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا کۆتایی دێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە بە ناردنی دوو فڕۆکە بۆ سودان بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو ھاووڵاتییە عێراقییانەی لەو وڵاتە بەھۆی شەر ِو پێکدادانەکانەوە گیریانخواردووە.

ھەروەھا سەرۆک وەزیران داوای لە دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەکان کردووە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە بکەن بۆ گەرەنتی سەلامەتی ھاووڵاتییەکانیان و گەڕاندنەوەیان بۆ خاکی وڵات بەزووترین کات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەکانی خۆراک بەشێوەیەکی رێکوپێک دەستیپێکردووە و توانیویانە لە مانگی رەمەزاندا سەبەتەیەکی خۆراک دابەشبکەن و سەبەتەیەکی خۆراکیش بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشبکەن کە لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆسەی ناردنی ماددەکانی سەبەتەی چوارەمی خۆراک بۆ بریکارەکان دەستیپێکردووە کە زەیت و برنج و شەکر و دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنی لەخۆدەگرێت.

جەختیشیکردەوە، بەردەوامی دابەشکردنی ماددە خۆراکییەکان و دابینکردنی چەند ماددەیەکی دیکە بۆ ھاووڵاتیان بەنرخی پاڵپشتییکراو کاریگەری لەسەر دابەزاندنی نرخەکان لەبازاڕدا ھەبووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق، سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، لە کۆبوونەوەیەکیشدا لەگەڵ دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندووە، لە داھاتوویەکی نزیکدا لیژنە تایبەتەکانیان بە ھاوکاری دەستەی دەستپاکی دەستبە لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەو دۆسێیانەی گەندەڵی لەناو وەزارەتی بەرگری کە بەڵگەی رەسمییان لەسەرە و سەرجەمیشیان ئاراستەی دەستەی دەستپاکی دەکەن.

وتیشی، ھەموو ئەوانەی لە دۆسێی گەندەڵی تێوەگلاون و بە بەڵگەی رەسمی بەسەریاندا ساغ ببێتەوە، لە ھەر پۆست و ئاست و پلە و پایەیەکدا بن و سەر بە ھەر ھێز و لایەنێکی سیاسیش بن، رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرھاد ‌حەمزە محەمەد، سەرۆکی تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیای نەوتی باکور بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، بابەتی نەوت و غاز سیاسەتێکی ناوەندییە و لەکۆتاییدا دەبێت بە ھاوکاری بەغداد بێت و فرۆشتنەکەی لەژێر دەستی عێراق بێت، چونکە سیاسەتی دارایی سیاسەتێکی ناوەندییە، بۆیە لەداھاتوودا سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان و غاز لە ھەرێمی کوردستان دەکەونە ژێردەستی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمیش جگە لە رێککەوتن و رادەستکردنی سەرجەم کێڵگەکان ھیچ دەرچەیەکی دیکەی نییە. 

سەبارەت بە ھۆکاری سکاڵاکەی کۆمپانیای نەوتی باکوریش وتی، خورمەڵە و کۆرمۆر لە کێڵگە پەرەپێدراوەکانن و لە خورمەڵە ٦٤ بیر و لە کۆرمۆرھەشت بیر لێدراون، بەپێی دەستوریش دەبێت حکومەتی عێراق سەرپەرشتی بکات، بۆیە بە ھی خۆی دەزانێت. وتیشی، زیندوکردنەوەی سکاڵاکان لە ئەنجامی گۆڕانی تەرازووی ھێزە.

سەبارەت بە رادەستکردنی ئەو دوو کیڵگەیەش بە حکومەتی عێراق وتی، بژاردەکانی حکومەتی ھەرێم ئێستا زۆر سنوردارن، بۆیە ھەر دەبێت رێکبکەون لەگەڵ بەغداد، چونکە ناتوانن جارێکی دیکە بە ئارەزووی خۆیان نەوت و غاز ھەناردە بکەن، چونکە ئێستا حکومەتی عێراق باڵادەستە و ھەرێم ھیچ کارتێکی بەدەستەوە نییە کە بتوانێت مەسەلەی نەوت بەلای خۆیدا یەکلابکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوسراویان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران نەکردووە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، تەنھا نوسراوێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە داوای بودجەی تایبەت و پێداویستییەکانی پڕۆسەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن دەست بە رێکارەکان بکەن.  

"جومانە غەلای" وتیشی، دوا وادە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ٢٠ی ١٢یە و ئەنجومەنی نوێنەرانیش رۆژی ٦ی تشرینی دووەمی بۆ ھەڵبژاردنەکە دیاریکردووە و لە کۆی ١٨ پارێزگا ١٥ پارێزگا دەگرێتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...254255256257258...458