وەزارەتی نەوتی عێراق: ھیچ بڕە پارەیەک نەدراوە بۆ گەڕاندنەوەی ئامێر و کەرەستەکان پاڵاوگەی نەوتی بێجی
کوردسات نیوز
١٨ی ئابی ٢٠٢٣
وەزارەتی نەوت لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، گێڕانەوەی ئامێر و کەرەستەکانی پاڵاوگەی بێجی لەسەر بنەمای ھاوکاریی ھاوڵاتییەکی دڵسۆز و لەرێگەی چەند کەسایەتیەکی رەسمی و ناڕەسمی بووە، سەرباری ھەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
دەشڵێت ئەو ئامێر و کەرەستانەی کە برابوون بەسەر چەند کۆگایەکی کەرەستەی کۆن و کەلوپەلی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان و چەند شوێنێکی دابەشکرابوون و دیاریکردنیان پڕۆسەیەکی قورس بووە.
دەشڵێت پڕۆسەی گەڕاندنەوەی ئامێر و کەرەستەکان دوای پەیوەندی ھاوڵاتییەکە بووە لەگەڵ لیژنەی نەوت و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی لیژنەکە کە خواستی خۆی نیشانداوە بۆ گەڕاندنەوەیان، کە بەشێکیان بەکارنەھێنراون و بەتایبەت بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور دروستکرابوون.
وەزارەتی نەوت باسی لەوەشکردووە، ئامێر و کەرەستەکان لەرێگەی ھاریکاریی لەگەڵ لایەنە رەسمییەکانی ھەرێم و بەبێ پێدانی پارەیەک بەھیچ کەسێک گەڕێنراونەتەوە و رادەستکراون.



